
قژدرێژکردنه‌وه به پرچی ده‌ستکرد نه‌فرینی له‌سه‌ره.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
درێژکردنه‌وه‌ی قژ بۆ ئافره‌تان حه‌رامه و نه‌فرینی لێ کراوه" عن ابن عمر -رضي الله عنه- ما أن النبي -صلى الله عليه وسلم لعن الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة" متفق عليه. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌فرینی کرد له ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پرچی زیاده ده‌خه‌نه سه‌ر پرچی خۆیان، له ئه‌وانه‌ش که ئه‌و کاره بۆ ئافره‌تان ده‌که‌ن.. ئه‌وانه‌ش خاڵ له پێستیان ده‌کوتن و ئه‌وانه‌ش ئه‌و کاره ده‌که‌ن.
هۆکاریش له پشتی ئه‌و کاره‌وه فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تێدایه، ئه‌وه‌ش که بۆ ئافره‌ت حه‌رامه بۆ پیاوان زیاتر.. به‌ڵام ئافره‌تێک له دوای شووکردن و ته‌نها بۆ مێردی خۆی پرچی زیاده ده‌به‌ستێ له پرچی(به ئیزنی مێرده‌که‌ی) ئه‌مه ناگرێته‌وه.. هه‌روه‌ها که‌چه‌ڵ بۆی هه‌یه پرچی ده‌ستکرد به‌کار بهێنی چونکه ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌کی ناڕه‌حه‌ته به‌ڵام له کاتی پێویستدا نابێت ئه‌و ڕاستییه بشارێته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی پیاوێک بێت بچێته داوای ئافره‌تێک، پێویسته ئاشکرای بکات که‌چه‌ڵه و مووی سه‌ری نییه!
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.