
کارکردن نابێته پاساوی نوێژدواخستن..
من هاوڵاتیه‌کی موسڵمانم له نه‌رویژ ده‌ژێم پرسیارێکم هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خوا جه‌زای خێرتان بداته‌وه ...
پرسیاره‌که‌م
١-من موسڵمانێکم له نه‌رویژ ده‌ژێم له کارگه‌یه‌کی مریشک کارده‌که‌م ئایه خواردنی ئه‌و مریشکه حه‌ڵاڵه یان نه‌خێر.
٢-له به‌ر نه‌بوونی کات هه‌موو نوێژه‌کانم به‌قه‌زا ده‌که‌م ،ئایه نوێژه‌کانم تاچه‌ند قبوڵه .
سوپاس
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئێوه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن ئه‌و مریشکانه چۆن سه‌رده‌بڕێن، باشتر ده‌زانی حه‌ڵاڵه یان حه‌رام، بزانه‌ی برای ئازیز که ئێمه خواردن و سه‌ربڕاوی ئه‌هلی کیتاب(جووله‌که و گاور)مان بۆ حه‌ڵاڵه به‌ڵام مرداره‌وه‌بوومان بۆ حه‌رامه ئه‌گه‌ر به ده‌ستی موسوڵمانێکیش بێت.. ئه‌وجا ئێوه ده‌بینن که ئه‌و مریشکانه سه‌ربڕاون پێشی گیانده‌رچوونیان یاخود له پێشدا مردار ده‌بن ئه‌وجا ملیان لێ ده‌که‌نه‌وه!!
سه‌باره‌ت به نوێژه‌کانیشت؛ کارکردن پاساو نییه بۆ نوێژدواخستن، ده‌بێ تۆبه بکه‌ی و په‌یمان بده‌ی جارێکی تر ئه‌و گوناهه‌یه دووباره نه‌که‌یته‌وه، خوای گه‌وره ئاسانکاری زۆری بۆ به‌نده‌کانی کردووه، به‌ڵام له‌وه زیاتر به‌نده بۆی نییه پاساو بێنێته‌وه ئه‌گینا لێی قه‌بووڵ ناکرێ..
بۆ زیاتر شاره‌زایی ئه‌مه بخوێنه‌وه ٨٥٩ هه‌روه‌ها ٢٠٢٢ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.