حوکمی جوانکاری نه‌شته‌رگه‌ری(عملیة التجمیل). ئایا تجمیل، واته چاککردنی پێستی ده م و چاو که چرچولۆچی تێ بکه‌وێت حه‌رامه. سوپاستان ده که م
به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر ئه‌و چرچولۆچییه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نه‌وه واته به‌ره‌و پیری ڕۆیشتن په‌یدابوون، ئه‌وا جائیز نییه و ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فرین(اللعنة)ی خوایی، ئه‌وانه‌ی ده‌ستکاریی کاریی خوا ده‌که‌ن، گوناهه‌که‌شی زۆرتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ فێڵێک بێت، وه‌ک به نیازی ژنهێنان(هه‌تا عه‌یبی ده‌رنه‌که‌وێت و وه‌ک پیرێک دیار نه‌بێت!).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و چرچانه‌ی ده‌موچاو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌که‌وه په‌یدابوون و هۆی سروشتی نین، ئه‌وا بۆی هه‌یه وه‌ک به ڕێگه‌ی پزیشی چاره‌سه‌رییان بکات و هه‌وڵ بدات ڕووی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی جارانی(پێش نه‌خۆشییه‌که‌ی)، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی که نه‌که‌وێته به‌ر ده‌ستکاریکردنی کاری خوا..
ئه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌یبه‌که زۆر بوو له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌م بێت و جێی دڵگرانی و ناشرینی نه‌بێت ئه‌وا باشتر وایه وازی لێ بهێنێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.