پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
داوای منداڵی کوڕ و دیاریکردنی ڕه‌گه‌زی منداڵ ...ألسلام عليكم، برايانی به‌ڕێز ئايا گوناحه داوا له خوا بكه‌يت منداڵی كوڕت بداتێ؟ پرسيارێكی تر: من خێزانم نه‌خۆشیيه‌كی هه‌يه له‌سه‌ر منداڵبوون، دوكتۆر وتوويه‌تی ده‌توانيت له‌سه‌دا نه‌وه‌دوپێنج جنسه‌كه دياری بكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كه‌يدا -مه‌به‌ست كوڕ بێت يان كچ- ئایا گوناحه ئه‌م كاره؟ خوای گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه، به‌س به‌په‌له جوابمان بده‌نه‌وه، چاوه‌ڕوانين!
:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه!