پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

قه‌ره‌زدانه‌وه‌که‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌ی بێته‌ سه‌ر و سوو بێت حه‌رامه‌..
به‌ناوی خوای گه‌وره‌
خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێری به‌ڕێزتان بداته‌وه‌، برایان من پرسیارێكم هه‌یه‌ ئه‌ویش : ئێستا له‌كوردستان كۆمپانیایه‌ك دروست بووه‌ كه‌ به‌قه‌رز پاره‌ده‌داته‌ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ زه‌واج به‌كاری بهێنن كه‌ بڕه‌كه‌ی 3000 دۆلاره‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێ ده‌بێ هه‌ركه‌س به‌شداری بكات تا شه‌ش مانگ مانگانه‌ بڕی 30 دۆلار بدات پاش ئه‌و شه‌ش مانگه‌ ئینجا بۆی هه‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ وه‌ربگرێ(3000$)، وه‌ پاشان مانگانه‌ پێویسته‌ بڕی 30 دۆلار بدات تا ته‌واوی پاره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌؟


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ش مانگه‌ پێشه‌کییه‌‌ که‌ده‌کاته‌(١٨٠) دۆلار له‌داهاتوودا له‌سه‌ر قه‌رزه‌که‌ حیساب ده‌بێت و له‌دوای دانه‌وه‌ی هه‌موو قه‌رزه‌که‌ هه‌ر(٣.٠٠٠) دۆلاره‌که‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ وه‌ک قه‌رزێکی پاک و حه‌ڵاڵ(قرض الحسن) وایه‌ و هیچی تێدا نییه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌و کۆمپانیایه‌ ته‌نیا وه‌ک یارمه‌تی گه‌نجان و ده‌زگایه‌کی خێرخوازی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پیشکه‌ش به‌ لاوان ده‌کات.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر(٣٠) دۆلاری شه‌ش مانگی یه‌که‌م که‌ده‌کاته‌(١٨٠) دۆلار حیساب نابێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌. واته‌ ئه‌و(١٨٠) دۆلاره‌ زیاده‌ ده‌ده‌ی! ئه‌وا حوکمه‌که‌ی دوو جۆره‌..
یه‌که‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده پێشه‌کییه‌ ڕێژه‌یه‌کی سه‌دی سووه‌(الربا) یاخوود ئه‌و کۆمپانییه‌ ده‌یه‌وێت به‌و قه‌رزدانه‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ قازانج بکات، به‌کورتی به‌کرێدانی پاره‌یه‌ به‌و قازانجه‌(١٨٠) دۆلاره‌، ئه‌وا حوکمی سووه‌ و حه‌رامه‌ وه‌رگرتنی.

دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌ پێشه‌کییه‌ مه‌به‌ست پێی ته‌نها بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کۆمپانیایه‌که‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دابینکردنی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ئه‌وا ناکه‌وێته‌ به‌ر ڕیبا(سوو) و حه‌ڵاڵه‌.

دڵنیابوون له‌و دووانه‌ وه‌رگرتنی زانیاری پێویستی ده‌وێت و پرسیاریش له‌ زانایانی شاره‌که‌ت(أهل العلم).

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خانوو کڕین به‌ به‌شبه‌ش(قسط).
خێزانت ماره‌ بکه‌وه‌..
مۆسیقا حه‌رامه‌..
کوفر به‌ زانینه‌وه‌ ماره‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
حوکمی گێڕانه‌وه‌ی نوێژ و ڕۆژووه‌ چوێنراوه‌کان.
به‌کارهێنانی پێستی به‌راز ‌.
ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ڕاستی بڵێین و کاریشمان نییه‌ به‌ کاربه‌ده‌ستانی سعودییه‌!
زیناش به‌ تۆبه‌ پاک ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ڵگرتنی کلیپی سێکسی له‌ مۆبایلدا..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠