پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا بۆ ژنان پیاوی حۆری هه‌یه‌ یان چی؟
سڵاو، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌، من پرسیارێکم هه‌یه‌ ...
وه‌ک ئاشکرایه‌ که‌ له‌ به‌هه‌شتدا (حۆری) هه‌یه‌ که‌ زۆر جوانن وه‌ ئه‌مه‌یش بۆ پیاوانه‌ ئه‌ی بۆ ژنان چی هه‌یه‌؟


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوای گه‌وره‌ ئافره‌تی وا خولقاندووه‌ که‌ مه‌یلی هه‌بێت ته‌نها بۆ پیاوێک، حه‌ز ده‌کات پیاوه‌که‌ی ته‌نها بۆ خۆی بێت، به‌ڵام پیاویش حه‌ز ده‌کات زیاتر له‌ئافره‌تێکی له‌گه‌ڵ بێت..
ئافره‌تانی به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر به‌مێردن و مێرده‌کانیشیان له‌به‌هه‌شتن ئه‌وا هه‌ر پێکه‌وه‌ ده‌بن هه‌رچه‌ند پله‌وپایه‌شیان وه‌ک یه‌ک نه‌بێت! هه‌رچه‌ند حۆرییه‌کانی به‌هه‌شت جوان بن به‌ڵام هه‌ر ئافره‌تانی ئیاماندار جوانتر ده‌بن له‌وان، چۆن ده‌بێت ئه‌مان له‌م دونیان خودایان په‌رستووه‌ و ماندوو بوون له‌ خواناسییدا و خۆیان له‌ خۆشییه‌کانی دونیا تۆراندووه‌ له‌ون جوانتر نه‌بن!
هه‌رچی پیاوانیشه‌ جوانتر ده‌بن و به‌ڵکوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌ بازاڕێک له‌به‌هشت و شنه‌ بایه‌ک لێیان ده‌دات جوانتر ده‌بن و که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خێزانه‌کانیان نایانناسنه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ش که‌ مێردیان نه‌کردووه‌ یاخوود مێده‌کانیان کافر بوون و نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆزه‌خ ئه‌وا ده‌درێنه‌ پیاوه‌کانی به‌هه‌شت، واته‌ شووده‌که‌ن به‌وان هه‌ڵبه‌ته‌ که‌ به‌ڕازی بوونی خۆیان بۆ هه‌ر پیاوێک.. به‌کورتی له‌وێ هه‌موو که‌س ڕازییه‌ و که‌س غه‌مگین نییه‌، خوای گه‌وره‌ ئێمه‌شی له‌وێ ناونووس کردبێت، ئامین.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ئایا کوفر به‌ ته‌ڵاق ئه‌ژماره‌؟
کوفرکردن له‌ ئیسلامت ده‌باته‌ ده‌رێ و عه‌قدی زه‌واج پووچ ده‌کاته‌وه‌.
کوفریش ئه‌گه‌ر له‌ پێش مردن و قیامه‌ت بێت، تۆبه‌ی قه‌بووڵه‌.
حوکمی سه‌ربازی بۆ ده‌وڵه‌تێکی نائیسلامی سه‌پاو به‌سه‌رموسوڵمانان..
نیشانه‌کانی ڕۆژی دوایی.
پێغه‌مبه‌ر عیسا نه‌مردووه‌ و له‌ ئاسمانه‌.
کێ خوای گه‌وره‌ی دروست کردووه‌؟
دوو پرسیار ده‌رباره‌ی شه‌وی به‌رات و ئاڵتوون؟
ئایا به‌ زینا کافر ده‌بیت؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠