پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٥-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٣/١١/٢٠٠٨ ز
 
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌رگیز گوناهی له‌و جۆره‌ی نه‌کردووه‌!
سڵاو هاوڕێیان،
من ناوم(shamalya) شه‌ماڵیه‌ پرسیارێکم هه‌یه‌، ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌ وسلم) پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ پێغه‌مبه‌ر ئایا (مه‌شروبی) خواردوه‌ته‌وه‌؟
هیوادارم به‌ هه‌ڵه‌ لێم تێنه‌گه‌ن! براتان (bamo)به‌مۆ له‌ (london)له‌نده‌ن.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز گوناهی له‌و جۆره‌ی نه‌کردووه‌ له‌ پێش بوونی به‌ پێغه‌مبه‌ریش! ئه‌و(پاکی بۆی) هه‌رگیز تاوانێکی نه‌کردووه‌ که‌ ببێته‌ مایه‌ی ڕووشاندنی که‌سایه‌تی، ئه‌و له‌ ژێر چاودێری خوادا بووه‌ هه‌رده‌م، خوای گه‌وره‌ پاراستوویه‌تی و دووری خستووه‌ له‌ هه‌موو ڕه‌وشت و خوویه‌کی نه‌فامی و گوناهێکی گه‌وره‌..
ته‌نانه‌ت له‌ منداڵیشیدا جارێکیان که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و شار له‌ شووانی به‌لای ماڵێكدا تێده‌په‌ڕێ که‌ زه‌ماوه‌ند و شایی تێدا ده‌کرێ، مه‌یلی ده‌بێت بچێته‌ ژوور به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ناهێڵێ و خه‌وی لێ ده‌خات، گه‌رمایی خۆر خه‌به‌ری ده‌کاته‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک ته‌واو بووه‌!
له‌ چاکردنه‌وه‌ی که‌عبه‌شدا، پێی ده‌ڵێن هه‌تا خۆی ڕووتبکاته‌وه‌ و جله‌کانی بخاته‌ سه‌رشانی خۆی به‌ڵام لێی ده‌درێ و به‌په‌له‌ له‌به‌ریان ده‌کاته‌وه‌.
پێغمبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) خوای گه‌وره‌ ڕێگری دوو کاری له‌و جۆره‌ی بکات چۆن ڕێگای پێ ده‌دات توخنی مه‌شرووب بکه‌وێت!؟
له‌کاتێکدا له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌موو که‌سێکی ژیر و به‌هۆش خواردنه‌وه‌ی مه‌یی پێ عه‌یبه‌ بووه‌ و پێغه‌مبه‌ریشمان له‌هه‌مووان ژیرتر و سه‌نگیتر بووه‌.
په‌روه‌رده‌ی خواییه‌ و ئاماده‌یی بۆ پێغه‌مبه‌رێتی.. پێغه‌مبه‌رێتی ده‌درێته‌ که‌سێک که‌ شیاوی ئه‌و کاره‌ بێت و هه‌ر پێشوه‌خت بۆی ڕه‌خسێنراوه‌.. هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش پارێزراوبوون له‌ کاری له‌و جۆره‌..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ئایا دایکانی موسوڵمانان وه‌کو دایکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت وایه‌!؟
موعجیزه‌ی دووکه‌رتبوونی مانگ.
ته‌مه‌نی دوایین خێزانی پێغه‌مبه‌ر چه‌ند بووه‌ کاتێک ماره‌ی کردووه‌؟
هاریکاری پێغه‌مبه‌ر بۆ خێزانه‌کانی.
باسی زه‌ید و خێزانی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا.
پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نها دوازده‌ خێزانی هه‌بووه‌.
وه‌ڵامی مورته‌د عه‌لی سینا.
شوێنی حوشتره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌
حوكمی به‌كرێگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ شاره‌زای ڕێگه‌یان له‌ كاتی كۆچ دا.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠