پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٢٥-زولقیعده‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٣/١١/٢٠٠٨ ز
 
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سێ پرسیار..
سڵاو به‌ڕێزان.
من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌. هیوادارم بتوانن جوابم بده‌نه‌وه‌.
پرسیاری یه‌که‌م: ئایا ئینسان له‌ کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ئه‌و مه‌لائیکه‌ته‌ ئه‌بینێت که‌ گیانی هه‌ئه‌کێشێ؟ واته‌ ڕۆحی هه‌ڵئه‌کێشێ.
پرسیاری دووه‌م: ئایا ئه‌و کاته‌ی که‌ خودای مه‌زن ئاده‌می دروست کرد، به‌ چ زمانێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاده‌م کرد؟
پرسیاری سێهه‌م: ئایا له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا باڵدار و گیانه‌وه‌ر زیندوو ئه‌کرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئینساندا؟ مه‌به‌ستم حه‌یوانه‌ که‌ زیندوو بکرێته‌وه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا.
خوای گه‌وره‌ ئاگای لێتان بێت.
براتان،
به‌رهه‌م.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
١/ به‌ڵی، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی ده‌کێشرێت موسوڵمان بێت یان بێ باوه‌ڕ، ئه‌و مه‌لائیکانه‌ ده‌بینێت که‌ دێنه‌لای و گیانی ده‌کێشن، به‌ڵگه‌مان بۆ ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌که‌ی به‌رائی کوڕی عازیبه‌-خوای لێ ڕازی بێت- که‌ له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه‌. بۆ هه‌ردوو موسوڵمان و بێباوه‌ڕ، ده‌فه‌رموێت"...حتى يجلسوا منه مد البصر ثم يجيء ملك الموت ‏ ‏عليه السلام ‏ ‏حتى يجلس عند رأسه..." رواه‌ أحمد. واته‌/ به‌ هێنده‌ی چاوی بڕ کات و ببینێت، مه‌لائیکه‌ ده‌بینێت له‌لای ڕاست و چه‌پی دانیشتوون و پاشان مه‌لائیکه مه‌رگ دێت و له‌لای سه‌رییه‌وه‌ داده‌نیشێت..
ئه‌گه‌ر نه‌یانبینێت، زۆری ئه‌و هه‌موو مه‌لائیکه‌یه‌ چی حیکمه‌تێکی هه‌یه؟! مه‌لائیکه‌کان بۆ باوه‌ڕدار ڕوو سپین به‌ وێنه‌ی خۆر و بۆ بێ باوه‌ڕانیش ڕوویان ڕه‌ش و تاریکه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌نده‌یه‌ به‌ حاڵی خۆی بزانێت هه‌ر له‌وێوه‌(مردن)، ئه‌گه‌ر نه‌بینرێن ڕووی ڕووناک و تاریکی ئه‌وان چ کارێکی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده‌که‌!؟
٢/ سه‌باره‌ت به‌ زمانی قسه‌کردنی باوکمان ئاده‌م-سه‌لامی خوای لێ بێت- له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دروست له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌. به‌ڵکوو له‌باره‌ی قسه‌کردنی هه‌موو خه‌ڵكیش له‌ گۆڕ و ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ و له‌ دادگای خوایی و له‌ به‌هه‌شت و دۆزه‌خیش..
بۆیه‌ ئێمه‌ش بێده‌نگ بین و بڕوامان وابێت که‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تێگه‌یشتن و قسه‌کردن کێشه‌یه‌ک نییه‌ و هه‌موو له‌یه‌ک تێده‌گه‌ن و ئه‌دوێن.. ڕه‌نگه‌ یه‌ک زمانی هاوبه‌ش بێت ‌یاخوود هه‌رکه‌سه‌ و به‌زمانی خۆی و هه‌مووش له‌یه‌ک تێبه‌گه‌ن، ئه‌وه‌ نادیاره‌ و هیچی له‌باره‌وه‌ به‌ دروستی نه‌هاتووه‌.

٣/ به‌ڵی، له‌ ڕۆژی دوایی هه‌موو گیانه‌وه‌ران و مرۆڤ و جنۆکه‌ زیندوو ده‌بنه‌وه‌ و به‌ره‌و خاکی لێپرسینه‌وه‌ ده‌ڕۆن، پاشان خوای گه‌وره‌ دادگایی نێوان گیانه‌وران ده‌کات، مافی بێ شاخ له‌ شاخدار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئاده‌میزاد و جنۆکه‌ بزانن که‌ خوای گه‌وره‌ هیچی لێ ون نه‌بووه‌، ئه‌وجا دوای ئه‌و دادگاییه‌ خوای گه‌وره‌ پێێان ده‌فه‌رموێت: ببنه‌وه‌ به‌ گڵ، ئیتر له‌ دوای ئه‌مه‌یه‌ بێ باوه‌ڕانیش خۆزگه‌ ده‌خوازن هه‌ر گڵ بوونایه‌ و ئه‌وانیش وه‌ک گیاندارانیان لێ به‌سه‌ربهاتایه‌ له‌ ترسی لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ و سزای دۆزه‌خِإنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَاباً قَرِيباً يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَابا[النبأ:٤٠].


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

وه‌ڵام نه‌درایه‌وه‌!
ته‌فسیری قورئان به‌ کوردی.
ته‌نها به‌ بردنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ بۆ داوێن و دواوه‌ نه‌کرێ، جائیزه‌.
قورئانخوێندن پێویسته‌ به‌ ته‌جویده‌وه‌ بێت.
له‌ ئایه‌ته‌کانی باسی مورته‌د و جۆره‌کانی.
حوکمی چاتکردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیران..
خه‌تمی قورئان مه‌گه‌ر له‌ بیرت بچێته‌وه‌، ئه‌گینا بۆت هه‌یه‌ له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ستپێبکه‌یته‌وه‌ که‌ لێوه‌ی ڕاوه‌ستا بووی.
ئایا جائیزه‌ که‌ قورئان له‌ژوری خه‌و دابندرێ ؟ واتا ئه‌وژوره‌ی که‌جیماعی تێداده‌کرێ .
ئایا دروسته‌ خه‌تمی قورئان بۆ دایک و باوک بکرێت؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠