|
ئه‌ورووپا تا چه‌ند زه‌ره‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانم؟ به‌ڕێزان، سه‌لامی خوداتان لێ بێت. براکانم، ئه‌ورووپا تا چه‌ند زه‌ره‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانم؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌ورووپا هه‌مووی دژی ئیسلامه. ده‌بێت ئێره مایه‌ی زه‌ره‌ر بێت بۆ ئیمانم؟
خودا پاداشتی چاکه‌تان بداته‌وه.
مه‌هدی ڕه‌سووڵ، له‌نده‌ن.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
بێگومان ئه‌سڵ له ژیان له ئه‌وروپا و وڵاتانی گاور و بێباوه‌ڕان بۆ موسڵمان جائیز نییه مه‌گه‌ر پاساوێکی شه‌رعی هه‌بێت. حیکمه‌تی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که پاراستنی ئیمان و تووش نه‌بوون به گوناهه مه‌ترسی زۆره و به‌مه‌ش گه‌وره‌تین ده‌ستمایه‌مان له ده‌ست ده‌چێت که بریتییه له هیدایه‌ت و باوه‌ڕه‌که‌مان.
بۆیه ئه‌گه‌ر موسوڵـمان هاته ئه‌وروپا ئه‌رکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شان ده‌بێت، له‌وانه پێویسته له‌سه‌ری ته‌واو خه‌می ئیمانه‌که‌ی بێت و به‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی نه‌گۆرێته‌وه، به‌چی ده‌چێت بۆ دونیا هاتبین به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه ئیمانه‌که‌مان دۆڕاندبێت، خۆ ده‌مانتوانی ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆشمان دونیامان ده‌ستکه‌وێت به‌هه‌ر هۆکارێک و ڕێگه‌یه‌ک بووبێت مادام ئیمانه‌که‌ی تێدا بدۆڕێت!
بۆ پاراستنی ئیمانه‌که‌مان پێویسته کاریگه‌ر بین له‌سه‌ر ده‌وروپشت، ئه‌وه سوننه‌تی ژیانه، ئه‌گه‌ر لاواز بیت، به‌هێزتر له خۆت ده‌تفڕێنێ، ئه‌گه‌ر هاوشانیش بیت ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت له زۆرانبازی بێ و جارێ تۆ ژێر ده‌که‌وی و جارێ به‌رامبه‌رت..
ئه‌گه‌ر به‌هێزتریش بووی ئه‌وا خۆت ده‌پارێزی و به‌رامبه‌ریشت چاک ده‌که‌ی یان هیچ نه‌بێت ناوانێت تۆ بگۆڕێت!
پاشان نییه‌تمان نه‌بێت هه‌تاهه‌تایه له وڵاتانه بین، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر پاساوه‌که‌مان ته‌واو بوو ئه‌وا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وڵاتی ئیسلامی(ئه‌گه‌ر به‌ناویش بێت). له پاساوه‌کان: کاروکاسپی، نه‌خۆشی، ترس، خوێندن، بانگه‌واز...).
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|