پاره په‌یداکردن به حیجامه.. بسم الله
ئايا (الحجامه) كه‌ڵه‌شاخ ، دروسته به پاره بؤ خه‌ڵكى بكه‌م؟ خؤم شاره‌زام له‌و بواره به‌ڵام تا ئێستا فى سبيل الله بؤ خه‌ڵكم كردووه؟
هه‌ر كه‌سيش ده‌زانێ ئه‌م نه‌خؤشيانه‌ى هه‌يه بؤى ده‌که‌م انشاءالله:( كوليسترؤل، ضغط ، تشنجات، ڕؤماتيزم، .سه‌رئيشه‌ى به‌رده‌وام، پشتئێشه، شه‌كره، كورچيله، مه‌عيده...الخ).
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
زانایان دوو ڕایان هه‌یه له‌باره‌ی کاسپی کردن به حیجامه‌وه:
هه‌ندێکیان ڕێیان پێداوه(مباح) و به‌بێ هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌ک(کراهة)، وه‌کو ئه‌بووحه‌نیفه و مالیک-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ئیمام مالیک ده‌فه‌رموێت"ليس العمل على كراهية أجر الحجام، ولا أرى به بأساً" واته/ کارکردن نییه له‌سه‌ر ناباشی کرێی حیجامه، وه من هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌کی تێد نابینم.
شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌کانیش با ناباش(مکروه)یان داناوه ئه‌م که‌سابه‌ته بۆ ئازاد(ئێستا هه‌موو که‌س ئازادن و به‌نده نه‌ماوه) و ڕێگه‌شیان پێ داوه بۆ به‌نده(عبد).
خیلافه‌که‌شیان به‌هۆی بوونی دوو پۆله فه‌رمووده‌یه که هه‌ر پۆلێکیان پشتگیری یه‌کێک له‌و دوو بۆچوونه ده‌کات(ڕێپێدراو و ناباش).
1/ فه‌رمووده‌ی" شر الكسب مهر البغي وثمن الكلب وكسب الحجام"رواه مسلم.
واته/ پیسترین ده‌ستکه‌وت پاره‌ی زینا و نرخی سه‌گ و ده‌سته‌که‌وت له حیجامه‌یه.
2/" أن محيصة استأذن النبي صلى الله عليه وسلم في إجارة الحجام فنهاه عنها فلم يزل يسأله ويستأذنه حتى قال: اعلفه ناضحك وأطعمه رقيقك" رواه أحمد والترمذي وأبو داود.
واته/ موحه‌یسه داوای روخسه‌تی ده‌کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌تا ئیزنی بدا بۆ که‌سابه‌ت به حیجامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگری لێ کرد، به‌رده‌وام هه‌ر ڕوخسه‌تی لێ ده‌خواست هه‌تا فه‌رمووی: باشه بیده به ئاڵف بۆ چوارپێیه‌که‌ی ئاوی پێ ده‌گێڕی(ئاژه‌ڵ) و هه‌روه‌ها خواردنی پێ بده به به‌نده‌که‌ت(واته بۆی خۆی سوودی لێ وه‌رنه‌گرێت).
3/ " نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ كَسْبِ الْحَجَّامِ " رواه أحمد و النسائي و إبن ماجة و صححه الأباني.
واته/ ڕێگری لێ کردووه.
ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێی- ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر شتێکی درایه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی داوای بکات یان به مه‌رج بیگرێت ئه‌وا حه‌ڵاڵه و با خه‌رجی له سواره‌که‌ی(ئیستا وه‌ک ئۆتۆمبیل) و به‌نده‌کانی(نه‌ماوه) و حه‌ڵاڵ نییه لێی بخوات.