|
کامیان خێری زیاتر، گوێگرتن یاخوود خوێندنه‌وه‌ی قورئان؟ سڵاوی خواتان لێ بیت ، ئايا خویندنی قورئان خێری زۆرتره یان گوێگرتن لێی، ئه‌كه‌ر يه‌كێك زياتر حه‌زی له گوێگرتن بیت ؟؟؟؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
گوێگرتن له قورئان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردووکیان داواکراوه و پێویسته بکرێن، به‌پێی حاڵی که‌سه‌که‌ش ده‌گۆڕێت، یه‌کێک گوێگرتن زیاتر کاری تێده‌کات، ئه‌وی تر خوێندنه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) پێی خۆش بووه له له یه‌کێکی تره گوێ لێ بێت، هه‌روه‌کو عه‌مری کوری موڕڕه-خوای لێ ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت جارێکیان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی وتم قورئانم بۆ بخوێنه..."قال: قال لي النبي صلى الله عليه وسلم: اقرأ علي، قلت أقرأ عليك وعليك أنزل، قال فإني أحب أن أسمعه من غيري". رواه البخاري
به‌ڵام گوێگرتن له قورئان له‌جیاتی خوێندنه‌وه‌ی ناگرێته‌وه، نه له حوکم و نه له پاداشتیش.
واته خوێندنه‌وه‌ی قورئان ئه‌رکه و ده‌بێت هه‌موو مسوڵمانێک که توانای هه‌یه بیخوێنێته‌وه، پاداشتی خوێندنه‌وه‌ش زیاتره.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً [المزمل:Ù¤].
واته/ قورئان بخوێنه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وان و دروست.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|