|
هێلکه پیترانی ده‌ره‌کی. سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت.
ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك تۆی پیاوه‌که و هێلکه‌ی ژنه‌که وه‌ربگرن و پاشان بیگوێزنه‌وه منداڵدانی ژنێکی تر تا له‌دایك ده‌بێت، ئایا حوکمی ئه‌وه چییه؟
به‌مه‌رجێ ژنه‌که خۆی کێشه‌ی هه‌بێ له ڕه‌حمیدا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵێکیان له‌بار نه‌چێت و بمێنێت.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
پیترانی ده‌ره‌کی هێلکه و تۆ زۆر جۆری هه‌یه و دووانیان حه‌ڵاڵه(ئه‌گه‌ر پێویست بوو) و ئه‌وانی تری حه‌رامه..
ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه؛ گه‌یاندنی تۆوی پیاوه‌که بۆ ناو منداڵانی خێزانی خۆی بۆ دڵنیایی پیتران و دروستبوونی کۆرپه، یاخوود پیترانی هه‌ردوو تۆ و هێلکه‌که له ناو لوله‌کێک(أطفال أنابیب) و پاشان گێڕانه‌وه‌ی بۆ ناو منداڵانی هه‌مان ئافره‌ت که خاوه‌نێتی..
هه‌ر جۆرێکی تر حه‌رامه و ئیسلام ڕێگای پێ نادات، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئافره‌تێک داوا ده‌کات منداڵی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له پیاوێکه‌وه له ڕێی جیماعه‌وه یان زینا وه‌ری بگرێت، به‌ڵکوو ته‌نها تۆوی پیاوێکی بۆ ده‌گوێزنه‌وه ناو منداڵانی و ئیتر منداڵه‌که‌ی ده‌بێت، تۆوه‌که‌ش پیاوێک به‌خشیوێتی له بانکێکی تۆوهه‌ڵگر له خه‌سته‌خانه‌یه‌ک.
یاخوود وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن؛ گوێزانه‌وه‌ی تۆ‌و و هێلکه‌ی ژن‌و مێردێک بۆ منداڵانی ئافره‌تێکی تر که بێگانه‌یه به‌و پیاوه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|