ته‌فسیری سووره‌تی ئه‌نفال هه‌ڵێنجاو له ته‌فسیری ڕامان
باوکی ئه‌سماء بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه ناشه‌رعییانه‌ی که کۆمه‌ڵێك له‌مسوڵمان تێی که‌وتون به‌هۆی ئه‌وته‌فسیره هه‌ڵه‌یه‌ی که کۆمۆنیست وعه‌له‌مانییه‌کان کردوویانه بۆ خه‌ڵکی و وه ڵامێکیش بۆ ئه‌وبێ ڕه‌وشتانه‌ی که بێ ڕێزی به‌م سوره‌ته‌و سه‌رجه‌م قورئانی پیرۆز ده‌که‌ن. پاش سوپاس و ستایشی بێپایانم بۆ خوای گه‌وره و بێهاوتا، سه‌ڵاواتی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئاخیرزه‌مان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم). ماوه‌یه‌که که‌م تا زۆرێك هه‌ست ده‌که‌م که که سانێکی نه‌فس نزم و بێڕه‌وشت له‌دوای ئه‌وه‌ی که فکره بۆگه‌نه‌کانییان ئیفلاسی هێناوه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و ڕووخان ده‌چێت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا که ئوممه‌تی ئیسلام له‌م سه‌رده‌می بێ شوانییه‌ی که بێباوه‌ڕان به هه‌موو هێزێکیانه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێی پێبگرن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکیدا ناشرینی بکه‌ن، که‌چی ده‌بینین به‌کوێراییی چاوی دوژمنانی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێگرییه‌ی که له ئیسلام و موسڵمانان ده‌کرێت، ڕۆژانه به ده‌یان هه‌واڵی خۆش له ڕۆژنامه و میدیاکانه‌وه ده‌بیستین که‌وا به‌رده‌وام لێشاوێکی زۆر له خه‌ڵکی له‌دوای تێگه‌شتنیان له بیروباوه‌ڕی گه‌نده‌ڵ و بێکه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی ئیسلامی ڕاسته‌قینه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین بێبڕوایان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه دڵییان ده‌ئاوسێت و چاویین کوێر ده‌بێت که هه‌رچی هه‌وڵ و کرده‌وه‌یانه به‌فیڕۆ ده‌چێت. بۆیه به‌په‌له و هه‌ڵه‌داوان نازانن چی بکه‌ن، ده‌که‌ونه بێڕێزیکردن و تۆمه‌ت دروستکردن و ده‌یان کاری دیکه‌ی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، که چه‌ندێکیش هه‌وڵ بده‌ن مانگه‌شه‌و بێباکه له حه‌په‌حه‌پ، چونکه ته‌نیا قوڕگی خۆی دێشێنێ و هه‌رگیز به فووی ئه‌وانیش نووری خوا ناکوژێته‌وه. ئه‌وه‌ی که هانده‌رم بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌فسیره که من لێره‌دا ته‌نیا وه‌ك ئه هلی نەقڵ ده‌یگه‌یه‌نم، ئه‌و بێڕێزییانه‌یه که له که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی عه‌لمانییه‌کان و چه‌ندین که‌سایه‌تیی نه‌فس نزمی وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ خوا باڵی بکات و هه‌ڵمه‌ت گۆران خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر شیاوی هیدایه‌ته هیدایه‌تی بده‌یت و ئه‌گه‌ر له دونیادا بیسوتێنه پێش ئاخیره‌ت، هه‌روه‌کچۆن له‌تاو ڕق و کینه و داخی به‌رامبه‌ر به ئیسلام له‌کاتی به‌ناو ئه‌نفالدا سووره‌تی ئه‌نفالی سووتاند تاوه‌کوو بتوانێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه سۆزی خه‌ڵکانێك بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و لاڕێیان بکات وه ك ئه‌وه‌ی ئه‌نفال خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا کردبێتییان به‌سه‌ر میلله‌تی کوورددا! من لێره‌دا پرسیار ێك ده‌که‌م له عه‌لمانییه‌کان ئایا حزبی به عس ئیسلامی بوو یان عه‌لمانی؟ خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن ئیسلامی بوو ئه‌وا تا سه‌ر ئێسقانتان درۆتان کرد چونکه هه‌موو لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له ڕووکه‌ش دا کاتێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که حوکم به به‌رنامه‌ی ئیسلام بکه‌ن هه‌مووشمان باش ده‌زانین ئه‌و هه‌موو خاڵ و فه‌قه‌رانه‌ی ئێستاش له مه‌حکه‌مه‌کان دا کارییان پێده‌کرێت هه‌مووی هی کاتی صه‌دامن له‌وانه‌یه گۆڕانکاری کرابێت له هه‌ندێکییان دا به‌ڵام ئه‌وه‌شتان له یاد نه‌چێت کاتێك ئه‌و حاکمه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی صه‌دامی کرد صه‌دام پێی ووت تۆ شه‌هاده‌ت له لای ئێمه وه‌رگرتوه! که‌وابوو بۆ به لاتانه‌وه عه‌یبه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێن حیزبی به‌عس عه‌لمانی بووه؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی پیلانی گڵاوتان بۆ خه‌ڵکی که‌شف ده‌بێت؟ ده‌تانه‌وێت ئه‌و ڕقه ژه‌هراویی یه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ئیسلام هه‌تانه له‌وخاڵه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌گشتی و که‌س و کاری به ناو ئه‌نفال بۆ خۆتان ڕاکێشن؟ له ڕێی سۆز‌و عه‌طفی گورگ ئاسا خه‌ڵکی چه‌واشه‌و گومڕابکه‌ن؟ نا بێگوومان ئه‌م کاره‌شتان بێ سوود ده‌رچوو چوونکه ئه‌وه‌ندی تر ڕیسوابوون له به‌رچاوی میلله‌ت دا قازانج سه‌ری مایه‌که‌شتانی خواردوو ئه‌م جاره‌یان به ته‌واوی مایه پووچ ده‌بن إن شاألله وه هه‌موو میلله‌ت پێکه‌وه نه‌فره‌تتان لی ده‌که‌ن ته نانه‌ت ئه‌و دایك و باوکانه‌ش نه فره‌تتان لیده‌که‌ن که تائێستا به پیلانی ژه‌هراوییان نه زانیون هه‌ر وه‌ك هه‌ڵمه‌ت گۆران ده‌ڵێت من ئه‌گه‌ر دایك و باوکم پێم بزانن حاشام لێده‌که‌ن چونکه مسوڵمانن! من ده‌ڵێم نه ك حاشا به ڵکو ده‌ستیشییان بت گاتێ به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربازت نابێت له‌ده‌ستییان ئه‌ی بێ ئابڕوو ، که‌وابوو براو خووشکی باوه‌ڕدارم لێره به‌دواوه ده‌بێت من و تۆ ئه‌سپه‌کانمان زیاتر تاو بده‌ین و تا دره‌نگ نه بووه ده بێت هه‌وڵ بده‌ین پێکه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه چڕتر بکه‌ینه‌وه و بیگه‌یه‌نین پێت وانه‌بێت که تۆ ئه‌و توانایه‌ت نییه و ده‌بێت خوێندنی شه‌رعی ته‌واو بکه‌یت و خۆت پڕ بکه‌یت ئه‌وجا هه‌وڵ ده‌یت ئه‌مه ته‌نییا حیله‌و فێڵی شه‌یطانه ئاگاداربه! ده‌یه‌وێت بانگه‌وازه‌که‌ی خوا په‌ك بخات که ناشتوانێت وه‌ره بیگه‌یه‌نه وه‌ك ئه‌هلی نقڵ ئه‌و هه‌موو په‌ڕتووك و بابه‌ته شه‌رعییانه هه‌ن که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێك زانا‌و مامۆستا‌و بانگخوازی ڕاستگۆوه بۆمان به جێماون وه‌ره مه‌یدان وه‌ك پیاو و ژنی صه حابه و صه حابییه پێکه‌وه به زانستی خوا چاوی هه‌ڵمه‌ت گۆرانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر کوێر بکه‌ین تاوه‌کو به ڕق و کینه‌وه له دوونیاشدا سه‌ربنێنه‌وه‌و دواڕۆژیشییان مایه پووچ و سه‌رشۆڕبن. له کۆتاییدا ئه‌وه ماوه که بڵێم چاوه‌ڕوان بن إن شاألله له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ته‌فسیری ئه‌م سوره‌ته ده‌که‌ینه کتێب و به‌زمانی کووردی وه‌رگیراو له به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان و ته‌فسیری ڕامان ی زانای کۆچکردوو مامۆستا احمدی کاکه محموود خوا پله‌ی به‌رزکات لای خۆی بڵاو ده‌کرێته‌وه خوا پشتیوان بدات. ئه‌وا ئێمه‌ین ئه‌سپه‌کانمان زیاد تاو ده‌ده‌ین گه‌رڕێگه‌شمان که ندوو زیخ بێت قه‌ت ناوه‌ستێین به‌ره‌و کاروانی خواناسی هه‌نگاو ده‌نێین ڕێگه سه‌خته‌و کاتیش ده‌ڕوا به بێ وه‌ستان ماندوونابین و ناوه‌ستین له ده‌عوه‌مان وانزیکین و به‌ڕێوه‌ین بۆ لای دۆستان ده‌بینه چقڵی چاوی هه‌ڵمه‌ت گۆران بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م نامیلكه فه‌رموون له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه‌نه‌وه: http://www.dangiislam.org/download/123