دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام سوارچاكی ئیسلام و لغاوكه‌ری به‌گاوركه‌ره نسكۆخواردووه‌كان مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌د دیدات ده‌ڵێت: {مژده‌ده‌ر له مژده‌دانه‌وه‌یه واته مژده‌ی پێ ده‌دا، وه له زاراوه‌شدا زاراوه‌ی مژده‌دان به‌كار ده‌برێت بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه خاچپه‌رستیی جیهانی پێی هه‌ڵساوه و ناو ده‌برێت به "فێركردنی ئایینی مه‌سیحی" گه‌شه‌كردن و ده‌ركه‌وتنی مژده‌ده‌رێتی دوا كه‌وتر ده‌ركه‌وت و هاته ناوه‌وه له چاو ڕۆژهه‌ڵاتناسی –الاشتشراق-دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا بووه و یارمه‌تی داوه و ڕێی بۆ خۆش كردووه، دروستبوون و گه‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی هه‌ر پێش شه‌ڕه‌كانی خاچپه‌رستی بووه‌و به دوای ژیان و حاڵی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی گه‌شتونه‌ته ناو جه‌رگه‌ری ئه‌وروپاو پێشانیش له ئه‌نده‌لوس و شوێنانی دیكه‌ش گه‌ڕاوه‌و له سه‌ریان كۆڵیوه‌ته‌وه، پاشان شه‌ڕه‌كانی خاچپه‌رستی كه ڕووی له جیهانی ئسلامی ئه‌و كاته كرد‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسی بووه خزمه‌تكارو به‌رچاوڕۆشنی بۆی و پاشانیش دوای شه‌ڕه‌كانی خاچپه‌رستیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه، جا لێره‌وه هه‌ریه‌ك له مژده‌ده‌ری و ڕۆژهه‌ڵاتناسی به یه‌ك ده‌گه‌ن و چونكه له دایكبوونی مژده‌ده‌ری له‌گه‌ڵ نسكۆ هێنان و بێ ئاكامبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاچپه‌رستان هاته كایه‌وه‌و ئه‌ویش بۆ به‌جێهێنانی ڕاسپێری سه‌ركرده‌ی شه‌ڕی خاچپه‌رستانی ئه‌و كاته (لویسی نۆیه‌م) (١). (لویس) سه‌ركرده‌ی سوپای خاچپه‌رستان بوو، به (دڵی شێر) به ناو بانگ بوو له به‌ر به ده‌سه‌ڵاتی و ترس و بیمی له دڵی خه‌ڵكیدا، به‌ڵام كه‌وته ده‌ستی صلاح الدین‌ی ئه‌یوبی و به دیلی گیرا، پاشان له گرتووخانه‌كه‌یدا زۆر به وردی بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه نهێنی هێزوتوانای موسڵمانان له چیدایه؟ تا كه‌شتنه ئه‌و باوه‌ڕو قه‌ناعه‌ته‌ی كه هێزی ئوممه‌تی ئیسلام وا له پابه‌ند بوون به ئایینه‌كه‌یه‌وه، كه‌واته ده‌بێ ده‌سبكرێ به ناردنی كه‌سانی مژده‌ده‌ر بۆ ناویان تاكو گومان و دوودڵی و په‌رته‌وازه‌یی بخاته نێویان، ئه‌وه بوو وه‌سێتی بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی نووسی كه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ موسڵمانان براوه بین، به‌ڵكوو ده‌بێ له پاشه‌وه‌و به هۆی كرمۆڵبوون و دوودڵی و دووبه‌ره‌كیان له ئایینه‌كه‌یان په‌رته‌وازه‌یان بكه‌ین. مه‌به‌ستیان سڕینه‌وه‌و نه‌هێشتنی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی موسڵمانان بوو چونكه وه‌ك مامۆستا دیدات ده‌ڵێت: {ئه‌م عه‌قیده پاك و بێگه‌ردو بێ له‌كه‌یه له دڵی هه‌ڵگره‌كه‌یدا گیانی جیهادو تێكۆشان له پێناوی خوادا ده‌ڕوێنێت كه به‌ربه‌ستی هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی یان سیاسی ده‌داته‌وه كه بۆ سه‌ر وڵات بكرێت به‌وه‌ش ئه‌و وڵاته به‌ڕه‌نگاری هێزی دوژمن ده‌وه‌ستێت و ناهێڵێت بێته ژوور، به‌ڕاستی مژده‌ده‌ره‌كان سوویان له هه‌ڵه‌كانیان له شه‌ڕی خاچپه‌رستان وه‌رگرت و نه‌خشه‌و پیلانه‌كانیان توند‌و قایم كرد تا بتوانن موسڵمانان ده‌وره بده‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ریاندا جا یان له ڕێی لادانیان له ئایینه‌كه‌ی خۆیان و بێ دین كردنیان، یان له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی پیس و گه‌نیو و نانه‌وه‌ی گومان و دوودڵی به‌رامبه‌ر ئایینه‌كه‌یان له دڵی موسڵماناندا و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی دووبه‌ره‌كی و جیاوازی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه له كۆتاییدا به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی و ڕاجودایی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌بات، به‌مه‌ش وڵاتانی یه‌كگرتووی ئیسلامی نامێنێ و ئه‌و شه‌یتان و دڵ پڕ له قینانه ده‌توانن به ئاسانی زاڵ بن به‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی وڵاتانی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵات بگرن به‌سه‌ر هێزو توانا‌و ئیمكانات و سه‌روه‌ت و سامان و شارستانی و بیر‌و هزرو مێژووی موسڵماناندا، به‌ڕاستی ئه‌وانه مه‌به‌ستیانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا كه ئیسلامی بێت و له ناوی به‌رن و ته‌فروتونای بكه‌ن هه‌رچیه‌ك كه ئیسلامی بێت}(٢) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) حوار مع مبشر ل ١١ – مكتبة المختار الإسلامى. (٢) سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل ١٢. سه‌رچاوه: http://www.ahmed-deedat.net/modules.php?name=News&file=article&sid=20