دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١. مه‌ترسیی ته‌نسیر و به‌گاوركردن: به‌گاوركردن (التنصیر): له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ڕواڵه‌تێكی خێرا و به‌كۆشش و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌خۆوه دیوه. گه‌وره‌ترین جووڵه و بزووتنی به‌گاوركردنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له ئارادایه و هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان خستۆته گه‌ڕ بۆ به‌جێهێنانی مه‌به‌سته‌كانیان. هه‌رچه‌نده كیشوه‌ری ڕه‌ش به‌شی شێری پێ بڕاوه و به‌رده‌وام له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌گاوركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ینی، به‌ڵام به‌گاوركه‌ران به هه‌موو وڵات و شوێنی دنیادا دێن و ده‌چن و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین و بیروڕای به‌تاڵی خۆیان ده‌ده‌ن. جا ئه‌م جووڵه و هه‌وڵه نسكۆخواردوو و بێئاكامانه‌یان ئه‌و فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگارمان دێنێته‌وه یاد كه ده‌فه‌رموێت: ود كثير من أهل الكتاب لو يردونكم من بعد إيمانكم كفارًا حسدًا من عند أنفسهم من بعد ما تبين له‌م الحق فاعفوا و اصفحوا حتى يأتى الله بأمره إن الله على كل شئ قدير [البقرة: ١٠٩]. زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته‌خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكیی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێباوه‌ڕان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستیان به‌ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه. به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببوورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشی‌یان لێ بكه‌ن تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. بێ گومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ودت طائفة من أهل الكتاب لو يضلونكم و ما يضلون الا أنفسهم و ما يشعرون [آل عمران: ٦٩]. ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) كه گومڕاتان بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌كه‌ن و هه‌ستیشی پێ ناكه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.) ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ت و هێرشی به‌گاوركردن، تاكه مه‌به‌ستیان لادانی موسڵمانه بێئاگاكانه له ئایینه‌كه‌یان. زۆریان پێ خۆشه وه‌ك چۆن خۆیان بێباوه‌ڕ بوون و سه‌رلێشێوان، ئاوه‌هاش بێئاگاكانی موسڵمانان گومڕا بكه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان به‌رن. ئه‌وانه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌تاڵ و ناڕێكیی خۆیان و به هه‌ر هۆكار و ڕێگه‌یه‌ك بێت مه‌به‌ستیانه گومڕامان بكه‌ن. به‌ڵام ته‌نها خۆیان گومڕا ده‌كه‌ن و ته‌نها و ته‌نها كه‌سانێك شوێنیان ده‌كه‌ون یان گێژ و بێ‌ئاگا له ئایینه‌كه‌ی خۆیان و پێش ئه‌وانیش هیچیان نه‌زانیوه یان هه‌ر عه‌لمانی و بێ‌دین بوون له پێشدا یان له‌به‌ر تێركردنی ورگ و داوێنیان شوێنیان كه‌وتوون و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو به‌و په‌یمان و پارانه‌ی پێیان ده‌ده‌ن و له‌خشته‌یان بردوون.