دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه (بیعسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به‌گاوركردن ).!! ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ له ژماره ٥٧ ی‌دا له ٠٢/٠٢/٢٠٠٥ لاپه‌ڕه ٢ هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی چه‌ند لاوێك له رانیه كه بوونه‌ته مه‌سیحی و سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان له‌شاری كه‌ركووك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وان به‌ڵێنان پێ داون و ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یوه‌ندییان به یه‌كێتی نیشتمانی كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌رپرسانی شاری رانیه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكن بۆ ئه‌و كه‌نیسه‌یه. رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه پار دوو لاو به‌هۆی بانگه‌شه‌كانی گروپه‌كانی به‌گاوركردن بوونه مه‌سیحی و ئێستا زیاتر له ١٥ كه‌سی تر بوونه‌ته گاور له‌كاتێكدا شاره‌كه یه‌ك تاكه مه‌سیحیی تێدا نییه. ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه گروپه‌كانی به‌گاوركردن شان به‌شانی داگیركه‌ری ڕۆژئاوایی كار ده‌كه‌ن و هه‌ر وه‌كو سه‌ده‌كانی رابوردوو جه‌نگی داگیركاری تێكه‌ڵ به داگیركاری كه‌لتووری و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. جگه له‌وه‌ش ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌گاوركردنه باری هێمنی نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان گرژ ده‌كات و ئه‌و بیعسانه‌ی به‌گاوركردنه هه‌مێشه هۆكاری ئاشووب و جه‌نگی ناوخۆ بوون كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بووه به‌ڵا به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سیحییانه‌ی له كۆنترین زه‌مانه‌وه له‌و وڵاته موسڵمانانه ده‌ژین و له هه‌ندێك حاڵه‌تی تردا ده‌بووه به‌ڵا به‌سه‌ر موسڵمانه‌كان. ئه‌و ئاشووبه‌ش ته‌نها وڵاته موسڵمانه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو هه‌موو وڵاتێك ئه‌و بیعسانه پێی تێ ده‌كه‌ن. شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كوردناسی رووسی (خالفین) ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا (ململانێ بۆ كوردستان) كه به‌هه‌ڵه بۆ (خه‌بات له‌ڕێی كوردستاندا) كراوه به كوردی باسی ڕۆڵی تێكده‌ری بیعسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به‌گاوركردن له كوردستان كردووه‌و كه چۆن هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد‌و ئاسورییه‌كان بوون و چۆن رۆڵیان هه‌بووه له نه‌مانی ئه‌ماره‌تی به‌درخانییه‌كان له بۆتان..ئه‌مه راستییه‌و ئه‌مه مێژوو به‌ڵام كێ ده‌خوێنێته‌وه؟ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://zagros.org/newsandcomments/2005-01to03/09.htm#17hamoon