سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى چیرۆكى بانگه‌واز بۆ مه‌سیحییه‌تى تایبه‌ت به‌ منداڵان به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌ كورده‌كانى سنوور دابه‌ش ده‌كه‌ن
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام




له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى كتێبى مندالانه‌یان دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌ كورده‌كانى سنوور تا بیانده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان. یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ چیرۆكه‌ بۆ مندالان له‌باره‌ى مه‌سیحه‌وه‌ سه‌لامى خواى لێ بێ. له‌و چیرۆكه‌دا وێنه‌ى منداڵان ء مامۆستاكه‌یانى تێدایه‌ كه‌ چیرۆكى مه‌سیحیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌. شایه‌نى باس كردنه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ كه‌ ده‌گاته‌ سه‌ر رۆژانى دوایى مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وى كه‌ باوه‌ڕی مه‌سیحییه‌كان وایه‌ جووله‌كه‌ پیلانیان دژى گێڕابوو و ئه‌وان خه‌به‌ریان لێ داو به‌هۆى ئه‌وانه‌وه‌ له‌خاچ درا (راسته‌كه‌شى وه‌ك قورئان بۆمان باس ده‌كات پیلانه‌كه‌ سه‌رى نه‌گرتء خودا مه‌سیحى بۆ ئاسمان به‌رزكره‌وه‌و دوژمنانى نه‌یانتوانى له‌خاچى بده‌ن به‌ڵكوو له‌جیاتى ئه‌و كه‌سێكى ترى هاوشێوه‌ له‌خاچ دا) ئه‌و چیرۆك به‌هیچ جۆرێك ناوى جووله‌كه‌ نابات به‌ڵكوو ته‌نها ده‌ڵێت: "سه‌ركرده‌ ئایینییه‌كان " یان "خه‌ڵكه‌كه‌ " ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌وانه‌ى ئه‌م چیرۆكانه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن سه‌ر به‌ تایفه‌ ئوسوڵیى ئیڤانجیلى بن كه‌ ئه‌وپه‌ڕى پشتیوانیى ئیسرائیل (دوژمنانى مه‌سیح كه‌ بڕوایان پێى نییه‌و گاڵته‌ى پێ ده‌كه‌ن!!) دژى موسڵمانان (كه‌ باوه‌ڕیان به‌ مه‌سیحه‌و كه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌وه‌ى مه‌سیح به‌ پێغه‌مبه‌ێكى خودا نه‌زانێت كافر ده‌بێت) ده‌كه‌نء هه‌موو شتێك (بێگومان به‌كورده‌وه‌) ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تى ئیسرائیل چونكه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ دامه‌زراندنى ئیسرائیل پێشه‌كییه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیح بۆ سه‌ر زه‌وى. 

ئینجا چیرۆكێك ساده‌ترین راستیى مێژوویى تێدا ده‌ستكارى كراوه‌ (واته‌ دوژمنایه‌تیى جووله‌كه‌ بۆ مه‌سیح) ده‌بێت ئه‌وانىت ترى چۆن بێت؟! هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كه‌ زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئاشتى ده‌كات كه‌چى سه‌ربازى وڵاتێكى داگیركه‌ر دابه‌شى ده‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ داگیركردن ده‌یان تاوانیان دژى مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌نجام داوه‌و به‌پێى نوێترین راپۆرتى پزیشكیى ئه‌مه‌ریكى سه‌د هه‌زار عیراقى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵ له‌ جه‌نگه‌كه‌دا كوژراونء به‌شى زۆریان مه‌ده‌نى بوون. جگه‌ له‌وه‌ش سه‌ره‌تاى چیرۆكه‌كه‌ باسى ئاده‌مء حه‌واو ده‌رچوونیان له‌ به‌هه‌شت به‌هۆى شه‌یتانه‌وه‌ ده‌كاتء چیرۆكه‌ ته‌وراتییه‌كه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ ئه‌ویش كه‌ گوناهه‌كه‌ هى حه‌وا بوو و به‌م جۆره‌ ناڕاسته‌وخۆ تاوانباركردنه‌ ته‌وراتییه‌كه‌ى ئافره‌تى تێدا دووباره‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌كاتێكدا قورئان پێمان ده‌ڵێت گوناهه‌كه‌ هى هه‌ردوو ئاده‌مء حه‌وا بووه‌و له‌ ژماره‌یه‌ك ئایه‌تدا گوناهه‌كه‌ زیاتر ده‌داته‌ پاڵ ئاده‌م. 

ئه‌م دابه‌شكردنه‌ى ئه‌م جۆره‌ چیرۆكانه‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێر باڵى داگیركه‌ر له‌ عیراقدا مه‌سیحییه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى كوردستان شتێكى نوێیه‌ چونكه‌ سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌نء ئه‌مه‌ نیشانه‌ى بێئاگایىء كه‌مته‌رخه‌مى ده‌سه‌ڵاتى كوردییه‌ به‌ڵكوو له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا نیشانه‌ى ره‌زامه‌ندییه‌ ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ جاروبارو له‌به‌ر راى جه‌ماوه‌ر خۆى وه‌ك خه‌مخۆرى ئیسلام پشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ خه‌وى غه‌فڵه‌تى لایه‌نه‌ ئایینییه‌ ره‌سمىء ناڕه‌سمییه‌كان به‌تایبه‌تى یه‌كێتى زانایان هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ى ناكرێت گله‌یى له‌ یه‌كێتیى زانایانى ئیسلامى بكرێت چونكه‌ ئیسلامء ئایین له‌ ده‌ره‌وه‌ى بوارى ئیختێاێء گرنگیپێدانى ئه‌وانه‌. 

ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌مه‌ریكییانه‌ش كه‌ له‌ عیراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و پشتیوانیى هێزى داگیركه‌ریان مسۆگه‌ر كردووه‌ ده‌ڵێن موسڵمانه‌كان دوژمنن بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ مه‌سیحییه‌ت بانگ بكرێن، هه‌وره‌ها وڵاتى موسڵمانان تاریكستانه‌و پێویسته‌ به‌ رووناكیى مه‌سیحییه‌ت رۆشن بكرێنه‌وه‌.. تاكۆتایى ئه‌و قسانه‌ى كه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ى قسه‌كانى ئه‌وروپاییه‌كانى سه‌ده‌كانى رابوردوون كه‌ به‌ناو "مژده‌ده‌ره‌كان " شان به‌شانى داگیركه‌رى ئه‌وروپى كاریان ده‌كردو وه‌ك چۆن داگیركه‌رى ئه‌وروپایى خۆى به‌ رزگاركه‌ره‌وه‌ى ئه‌و میلله‌تانه‌ ده‌زانى ئه‌وانیش به‌هه‌مان جۆر خۆیان به‌ رزگاركه‌ره‌وه‌ ده‌زانى. سه‌باره‌ت به‌ كوردستانیش ئه‌وانه‌ نه‌هامه‌تییان به‌سه‌ر كورددا هێناو یه‌كێك له‌ كاره‌كانیان هاندانى ئه‌رمه‌نییه‌كان دژى كورد بوو و له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكدا، وه‌ك حاڵه‌تى ئه‌میر به‌درخان، پشتیوانیى ده‌وڵه‌تى عوسمانییان دژى كورد ده‌كرد هه‌رچه‌نده‌ كورد له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كانى كوردستان باش ده‌جووڵایه‌وه‌و ئه‌و كاره‌ دوژمنكارییه‌ بووه‌ هۆى هه‌ره‌س پێهینانى ئه‌ماره‌ته‌كه‌ى به‌درخان. 




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
سه‌رچاوه‌: http://zagros.org/cases/chb.htm 


 1287

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram