انراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د له كاتێكدا له مانگی ڕابوردو ژنه ئه‌ندازیاری قیبتی "وفاء قسطنطين " كه خێزانی یه‌كێك له قه‌شه‌كانی میسر بوو دوای دیراسه‌كردنی ئیسلام مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، قیامه‌ت هه‌ڵساو كار گه‌شته ئه‌وه‌ی كه بابای كه‌نیسه‌ی قیبتی بۆ خۆی بو ماوه‌ی زیاتر له ده ڕۆژ بچێته خه‌ڵوه‌ته‌وه‌و هه‌موو ڕێكخراوه گاوره ئازادیخوازه‌كان هاواریان كرد كه شتی وا مسته‌حیله ببێت ده‌بێت وه‌فاء به هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كه‌نیسه. ئه‌وه‌بوو وه‌فایان ته‌نانه‌ت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكومه‌تیش ده‌رهێناو بردیانه زیندانه تاریكه‌كانی كه‌نیسه‌و دوای چه‌ند ڕۆژێك بلاَویان كرده‌وه كه په‌شیمان بۆته‌وه‌و بۆته‌وه به گاور. پێش یه‌ك هه‌فته‌ش هه‌ردو كیژه لاوی گاور ماریان و تریزه ئیسلامه‌تی خۆیان ئاشكرا كرد، به‌ڵام هه‌مان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی وای كرد كه پولیسی میسری ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته ده‌ستی كه‌نیسه‌و ده‌ستوری میسری پێشیل بكرێت و بدرێنه‌وه به كه‌نیسه. شایه‌نی باسه كه هیچ ڕێكخراوێكی كه‌نه‌سی میسری یان ڕۆژئاوایی ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕی به‌رامه‌به‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌وانه مافی بیركردنه‌وه‌یان پێشێل كراوه‌و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌شیان پێ نه‌دراوه كه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و كه‌نیسه ئه‌و مافه‌ی به خۆی ڕه‌وا بینی و هه‌ر خۆشی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌وانه په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئایینی نه‌سرانی. گۆڤاری ئه‌مڕۆ ژماره ٥٧ له ٠٢.٠٢ ٢٠٠٥ بڵاوی كرده‌وه كه به هۆی هێرشی به ناو مژده‌ده‌ره‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی ڕانیه بونه مه‌سیحی و سه‌ردانی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له كركوك كردووه بۆ دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌ك له شاری ڕانیه، ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و داوایان له یه‌كێتی كردووه كه شوێنێك بۆ دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌ك دیاری بكات. هه‌روه‌ها له گۆڤاری (كۆمه‌ڵ) ژماره ١٦٢ی ٠٥.٠٣.٢٠٠٥ ڕوونی كردۆته‌وه كه یه‌كێك له ڕێكخراوه كه‌نه‌سیه‌كان به ناوی (كۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تی كتێبی پیرۆز نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان) كه بۆ به گاوركردنی گه‌لی كورد هاتونه كوردستان، كۆمه‌ڵێك له ئینجیل و بڵاوكراوه‌ی تری به زمانی كوردی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕێكخراووی هاموون بڵاو كردۆته‌وه به مه‌به‌ستی بلاَوكردنه‌وه‌ی به ناو گه‌لی كورد‌و به گاوركردنی مسوڵمانان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له ئایینی ئیسلام. لێره‌دا چه‌نده خاڵێك جێی سه‌رنج و باسكردنه: ١. ڕۆژ به دوای ڕۆژ ئه‌و ڕاستیه زیاتر ڕوون ئه‌بێته‌و كه داگیركردنی سه‌ربازی داگیركردنی ئایینی و فه‌رهه‌نگی و بیری و مێژووی به دواوه‌یه‌وه، ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌و هه‌ركاتێك دێت زیاتر ورده ورده بۆ خه‌ڵكی ڕۆشنتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا چه‌نده‌ها شاندی به گاوركردن له عێراقدا ئیش ئه‌كه‌ن به ڕه‌سمی یان به ناڕ ه‌سمی، مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی له ئایینی ئیسلام هه‌ڵگێڕنه‌وه‌و بیانكه‌ن به گاور، باشه ئه‌مانه چی په‌یوه‌ندییان له ئازادكردنی گه‌لانی عێراقه‌وه هه‌یه، خۆ دكتاتۆر نه‌ماوه‌و خه‌ڵكی ئازاده، به‌لاَم ئازادی لای ئه‌م ڕێكخراوانه ئه‌وه‌یه كه واز له ئایینه‌كه‌یان بێنن كه سه‌رچاوه‌ی تاریكیانه و ببنه به گاور تاكو ڕۆشنایی و ئازادی وه‌رگرن. ٢. هاتنی ئه‌مانه بۆ وڵاته‌كه‌مان و كاركردنی ئاشكرایان به‌و شێوه‌یه ته‌حه‌ددایه‌كه بۆ هه‌موو مسوڵمانانی وڵاته‌كه به گشتی و ناوچه‌كه به تایبه‌تی و ڕانیه به تایبه‌تی تر، چونكه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ١٤ ساڵه‌ی ڕابوردودا به نهێنی و له ژێر په‌رده‌ی ڕێكخراوه مرۆییه‌كاندا كاریان كردبێ، ئه‌وا ئێسته له ژێر باڵ و پاراستی سوپای ئه‌مریكادا به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه واز له ئایینه‌كه‌تان بێنن و ببن به گاور‌و جوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ئه‌بێت بۆ هه‌موو مسوڵمانان به گشتی. ٣. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌ی سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه له میسر‌و ئه‌وه‌ی كوردستان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازیانه، له‌وێ بۆ یه‌ك ژن كه ئه‌بێته مسوڵمان ته‌نانه‌ت ده‌ستوری وڵاتیش په‌ك ئه‌خرێت و ڕاسته‌و خۆ ئه‌درێته‌وه به كه‌نیسه‌و بابا ده ڕۆژ ئه‌چێته خه‌ڵوه‌ته‌وه نایه‌ته ده‌ر تاكو ته‌سلیم نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام لێره كه ڕانیه تاكه گاورێكیشی تێدا نه‌بووه له‌وه‌و پێش، كه‌چی ته‌نها بو چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌یانه‌وێ باشترین كه‌نیسه بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته بنكه‌و ده‌سخۆشكه‌ریه‌ك تاكو له هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستاندا هه‌ر چوار پێنج كه‌س بوونه گاور یه‌كسه‌ر داوا له ئه‌مریكیه‌كان بكه‌ن و ئه‌وانیسش ئیعاز بده‌ن به حیزبی ده‌سه‌لاَتدارفه‌رمانی دروستكردنی كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ ده‌ركه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی (به‌پێی یاسای دیموكراسی!) به خه‌ڵكی شاره‌كه بڵێن ئه‌رێ ئێوه ڕازین شتێك وا بكه‌ین یان نا؟. ٤. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه ڕاست بن ئه‌وا سابقه‌یه‌كی ترسناكه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ دوور نییه له داهاتوودا به پاساوی پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دینیان ئه‌گۆڕن و ئه‌بنه گاور‌و فه‌له له هه‌ر شوێنێكی كوردستاندا بێت كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ دروست نه‌كه‌ن، به راستی جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه كه شاره‌وانی سلێمانی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تازه دروست ئه‌كرێن نه‌خشه‌ی مزگه‌وتی تێدا دانه‌ناون كه سه‌ده‌هاو بگره هه‌زاره‌ها نوێژكه‌ریان تێدایه، به‌ڵام بۆ چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو كه خوا ئه‌زانێ له به‌ر چ هۆیه‌ك بونه گاور هه‌وڵی دروستكردنی كه‌نیسه بدات!!. ٥. ئه‌م كاره له داهاتوودا ئاگری دووبه‌ره‌كی و فیتنه له ناو گه‌لی كوردا ئه‌نێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندی باش و پته‌وه‌ش كه له نێوان گاوره‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی مسوڵماندا هه‌یه به‌ره‌و گرژی و توندی ده‌بات، چونكه ئه‌وه سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له لایه‌نی ئایینیه‌وه وه‌ك برا ژیاوون و هیچ گرژیه‌ك له نێوان شوێن كه‌وتوانی ئه‌و دوو ئایینه‌و ته‌نانه‌ت ئایینه‌كانی دیكه‌شدا ڕوینه‌داوه خه‌ڵكی كوردستان به ته‌بایی و رێز‌و ئیحترامه‌وه له بواری ئایینی‌دا ژیاوه، به‌ڵام دیاره داگیركه‌ران ده‌یانه‌وێ به ناوی ئازادیه‌وه گه‌لی كورد به‌ره‌و ته‌نگه‌شه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و ئایینی به‌رن كه ته‌نها میلله‌ته‌كه خۆی زه‌ره‌ر ئه‌كات، چونكه مانای چییه له ناو شارێكی وه‌ك ڕانیه كه له %١٠٠ ی مسوڵمانه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه بدرێ!! ٦. پێویسته مسوڵمانان وریا ببنه‌وه‌و بزانن كه پێش هه‌موو شتێك دینه‌كه‌یان له مه‌ترسیدایه‌و، داگیركه‌ران واز ناهێنن تاكو نه‌مان كه‌ن به گاور‌و جوو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : و لن ترضى عنك اليهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم {گاور‌و جووه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك لێت ڕازی نابن هه‌تا شوێن دینه‌كه‌یان نه‌كه‌ویت ( واته تاكو نه‌بیت به گاور یان جوو )}، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو داگیركردنێك سه‌ربازی داگیركردنی بیر‌و شارستانی و دین و ئاداب و نه‌ریتیشی له‌گه‌ڵدایه، ئه‌مانه و شتی تریش كه له داهاتوودا دێن واجبی سه‌رشانی مسوڵمانان به گشتی و مامۆستا‌و پێشه‌وایان به تایبه‌تی زیاتر‌و قورس‌تر ئه‌كه‌ن. ٧. پێویسته به‌رپرسان بزانن كه مه‌سه‌له‌ی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر دین و موقه‌ده‌ساتی ئه‌و میلله‌ته خاڵی سوورن، ئه‌وان له به‌ر چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر لێ شێواو كه خوا ئه‌زانێ له به‌ر چی بوون به گاور بێنن له ناوجه‌رگه‌ی شارێكدا كه هه‌مووی مسوڵمان نشینه‌و كه‌نیسه له لایان زۆر نامۆیه، بێن كه‌نیسه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه خوا‌و خه‌ڵك له خۆیان بڕه‌نجێنن، ئه‌مه به‌ڕاستی كارێكه كه درزێك به‌ڵكوو كه‌لێنێك گه‌وره ئه‌كاته نه‌سیجی كۆمه‌لاَیه‌تی خه‌ڵك و به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی قه‌بووڵ نییه. ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ری دین و موقه‌دده‌سات و ڕ ه‌وشتی میلله‌ته‌كه‌یان بن، ببنه به‌شێك له پڕۆژه‌ی به گاوركردنی ڕۆڵه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی كێیه گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی دین و وولاَته‌كه‌مان نه‌بێت؟!! ٨. هه‌وڵی ڕێكخراوه كه‌نه‌سیه‌كان له ولاَتانی ئیسلامدا تازه نییه، به‌ڵكوو زۆر له ده‌مێكه‌وه خه‌ریكن و هه‌ر له سه‌ر ده‌می داگیركه‌ری به‌ریتانه‌وه و پێش ئه‌ویش هه‌ر خه‌ریك بوون و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باڵی سه‌ربازی داگیركه‌راندا ئه‌مان ئیشی خۆیان كردووه، به‌ڵام تاكو ئێسته زۆبه‌ری هه‌وڵه‌كانیان سه‌ری نه‌گرتووه‌و تووشی نیسكۆ هاتوون، ئه‌وانه‌ش كه شوێنیان كه‌وتوون و بوون به گاور یان كه‌سانێك بوون خۆیان دژی ئیسلام بوون یان بێ ئاگا‌و نه‌شاره‌زا بوون یان له به‌ر پله‌و پایه‌و پاره‌و پول بوون به گاور، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ان الذين كفروا ينفقون أموالهم ليصدوا عن سبيل الله، فسينفقونها ثم تكون عليهم حسرة ثم يغلبون {ئه‌وانه‌ی كافرو بێ باوه‌ڕن ماڵ و سامانه‌كه‌یان ئه‌به‌خشن له پێناوی ئه‌وه‌ی كه به‌ربه‌ست و ڕێگر له به‌ر ده‌م ڕێگه‌ی خوادا دانێن، ئه‌وان پاره‌كانیان ئه‌به‌خشن و ئه‌و جا ئه‌بێته په‌شیمانی و ئاهو ئۆف بۆیان و ئه‌وجا ژێر ئه‌كه‌ون} هه‌رچه‌ندێ به توند‌وتیژتر دژایه‌تی ئیسلام بكرێت ئه‌وه‌نده خێرا تر بڵاو ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویسته مسوڵمانایش ئاگادار بن و هه‌وڵی زیاتر تێ گه‌یشتن و شاره‌زابوون له ئایینه‌كه‌یان بده‌ن و به پاره‌و پول و پله‌و پایه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی گاوورو جووه‌كان فریو نه‌خۆن. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م بابه‌ته له 07.03.2005 له ماڵپه‌ڕی زاگرۆس بڵاو كراوه‌ته‌وه.