دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ئه‌گه‌ر تازه له گوانتانامۆ ده‌ركه‌وتووه كه به چ شێوه‌یه‌ك قورئانی پیرۆزیان پیس كردووه‌و به پوستاڵه‌و چونه سه‌ری، ئه‌وا له یه‌كه‌م ڕۆژی داگیركردنیانه‌وه‌بۆ عێراق سه‌دان مزگه‌وت و قورئانیان داوه‌ته ژێر پێیان، باشه له دوتۆێی چ یاسایه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌دا هه‌یه ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ست و شعورو بیروباوه‌ڕی مسوڵمانان له ناخه‌وه بریندار بكه‌ن؟ جیهانی ئیسلامی به گشتی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه وه‌حشیگه‌ریانه‌ی تاقمێك له سه‌ربازی جه‌نگیزه‌كان هاته جۆش و ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ونی له‌و بابه‌ته هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌كی سه‌رزه‌وی قبوڵی ناكات نه‌خوازه‌ڵا ئاسمانی. هێنده‌ی به‌سه‌ردا نه‌ڕۆیی كه ده‌ركه‌وت سه‌ربازانی ئه‌مریكا چیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه بۆ گه‌لی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌رچی یاسا‌و ده‌ستورو شه‌ریعه‌ت و مافی مرۆڤ هه‌یه خستویانه‌ته ژێر پۆستاڵه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه مابوو كه له سه‌ر به‌رگی قورئانه‌كانیشمان خاچه‌كانیان بچه‌قێنن، تاكو بسه‌لمێنن كه مێژوو خه‌ریكه دوباره ئه‌بێته‌وه‌و شه‌ڕی خاچیه‌رستی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستمان لێ زیندو ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر مسوڵمانان له سه‌ر هه‌ر شتێك موساوه‌مه بكه‌ن، له سه‌ر قورئانه‌كه‌یان موساوه‌مه ناكه‌ن، قورئانی پێیرۆز له ناو مزگه‌وته‌كاندا ڕه‌مزی خاچی لێ ئه‌درێتو به‌و شێوه‌یه ئیهانه و بێ ڕێزی به پیرۆزترین كتێبی سه‌رزه‌وی ئه‌كه‌ن!! ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا به ڕۆحی خاچ گۆش كراون و به‌و گیانه‌وه هاتونه‌ته عێراق تاكو مزگه‌وته‌كان بكه‌نه كه‌نیسه‌و قورئانه‌كان له خاچ بده‌ن. به ڕاستی ڕۆژ به دوای ڕۆژ مه‌به‌ستی بۆگه‌نی ئه‌م جه‌نگیزانه زیاتر ڕوون ئه‌بێته‌وه‌و ڕق و كینی خۆیان زیاتر بو گه‌لانی عێراق هه‌ڵئه‌ڕێژن. ئه‌م وێنه‌ی ئه‌و قورئانانه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی حورمه‌تی مزگه‌وته‌كه‌یان شكاندووه هه‌ڵساون به نووسینی نیشانه‌ی خاچ له سه‌ر قورئانه‌كان. مزگه‌وته‌كانیان كردۆته جێی پشوو مۆڵگه‌ی سه‌ربازه‌كانیان!!! خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:{كيف و إن يظهروا عليكم لا يرقبوا فيكم إلا و لا ذمة}.