دانراوه له‌لایه‌ن: شکۆ بێستوون هه‌ڵمه‌تی به‌گاوركردن له چه‌ند سه‌رژمێرییه‌كدا ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له به‌گاوركردن ده‌كرێت له كوردستاندا. جێگه‌ی باسه له دوای جه‌نگی عێراقه‌وه چه‌ندین ڕێكخراوی به‌مه‌سیحیكردن هاتوونه‌ته عێراق و كوردستان به مه‌به‌ستی كاری به‌گاوركردن و چه‌ندین كتێب و نامیلكه بڵاَو ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی به‌گاوركردنی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی به گاوركردنه وه‌كو باس ده‌كرێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه به ناحیه‌و قه‌زاكانیشه‌وه. بۆیه به پێویستی ده‌زانین سه‌رژمێرییه‌ك بلاَوبكه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به كاری ته‌بشیرو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی,كه تێدایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبونه‌دا كه‌وا ده‌درێت له هه‌موو جیهاندا بۆ به گاور كردن,به‌لاَم چونكه خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه كه‌وا پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ ئیسلامه ده‌بینین ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفتانه‌دا ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بوون و بلاَوبوونه‌وه‌دایه و به پێچه‌وانه‌وه ئایینی خاچپه‌رستی و جووله‌كه ڕۆژ به ڕۆژ له داكشان و كه‌مبوونه‌وه‌دان . ئێستاش با سه‌یرێكی ئه‌و سه‌رژمێرییه بكه‌ین كه‌وا ده‌رباره‌ی هه‌ر سێ ئایینه‌كه (ئیسلام,مه‌سیحییه‌ت,جووله‌كه)به‌سێ قۆناغ له نێوان سالاَنی (١٩٧١-٢٠٠١-٢٠٢٥)دا كراوه. ١. بڕی یارمه‌تی دیاری كرا‌و به مه‌به‌ستی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ته‌نها له ساڵی (١٩٧٠) دا گه‌یشتۆته(٧٠ ملیۆن) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی,وه‌له ساڵی(٢٠٠١)دا بڕی ئه‌و یارمه‌تییه گه‌یشتۆته(٢٨٠بلیۆن) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی,وه پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا له ساڵی(٢٠٢٥ )دا ڕێژه‌كه بگاته(٩٥٠ بلیۆن) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی . ٢. ڕێژه‌ی تاوانكردن كه‌وا له‌ساڵی(١٩٧٠)دا له كه‌نیسه تۆمار كراوه (٥ملیۆن)تاوان بووه ,وه‌له ساڵی (٢٠٠١)دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (١٧ملیۆن)تاوان, وه‌پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا ڕێژه‌كه تا ساڵی(٢٠٢٥)بگاته(٦٥ملیۆن)تاوان. ٣. ژماره‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌وا نێردراون بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له ساڵی (١٩٧٠)دا (٢٢٠٠)ڕێكخراو بووه, وه‌له‌ساڵی (٢٠٠١)دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (٤١٠٠)ڕێكخراو,وه‌پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی (٢٠٢٥)ڕێژه‌كه بگاته (٦٠٠٠)ڕێكخراوی به مه‌سیحیكردن. ٤. ژماره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنانه‌ی (ڕادیۆوته‌له‌فزیۆن)كه‌به‌مه‌به‌ستی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحییه‌ت كراونه‌ته‌وه له‌ساڵی(١٩٧٠)دا (١٢٣٠)كه‌ناڵ بووه,وه‌له‌ساڵی(٢٠٠١)دا ژماره‌كه بووه به (٤٤٥٠)كه‌ناڵ,وه‌وا پێشبینی ده‌كرێت تاساڵی(٢٠٢٥)ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كان بگاته (٥٤٠٠)كه‌ناڵ. ٥. ژماره‌ی گوێگرانی كه‌ناڵه مه‌سیحییه‌كان له‌ساڵی (١٩٧٠)دا(١٥٠ملیۆن)گوێگربووه,وه‌له‌ساڵی(٢٠٠١)دا ڕێژه‌كه زیادی كردووه بۆ (٦١٩ملیۆن) گوێگر,وه‌پێشبینی ده‌كرێت تاسڵی(٢٠٢٥) ڕێژه‌كه بگاته (١٣٠٠ملیۆن)گوێگر. ٦. ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی په‌خشی كه‌ناڵه مه‌سیحییه‌كان له‌ساڵی(١٩٧٠)دا(٢٥بلیۆن)كاتژمێربووه,وه‌له‌ساڵی (٢٠٠١) ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (١٧٢بلیۆن) كاتژمێر,وه‌پێشبینی ده‌كرێت تاساڵی (٢٠٢٥)ڕێژه‌كه بگاته(٤٢٥بلیۆن) كاتژمێر. ٧. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه‌وا دانراوه بۆ به مه‌سیحی كردنی گه‌لان له ساڵی(١٩٧٠)دا (٥١٠)نه‌خشه بووه,وه‌له‌ساڵی(٢٠٠١)دا ژماره‌كه زیادی كردووه بۆ (١٥٤٠)نه‌خشه,وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌وا ژماره‌كه تا ساڵی (٢٠٢٥) بگاته (٣٠٠٠) نه‌خشه. ئێستاش به سێ قۆناغ ژماره‌ی شوێنكه‌وتووانی هه‌رسێ ئایین (ئیسلام-مه‌سیحییه‌ت-جووله‌كه)كه‌وا له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه له نێوانی سالاَنی(١٩٧٠-٢٠٠١-٢٠٢٥)دا بلاَوده‌كه‌ینه‌وه, تا ڕوون وئاشكرا بێت كه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌دا كه وا ده‌ستی پێكردووه بۆ به مه‌سیحیكردنی گه‌لانی موسوڵمان ,تاچه‌ندێك ئایینی مه‌سیحییه‌ت به‌ره‌و پێش و ئایینی ئیسلام به‌ره‌و دوا گه‌ڕاونه‌ته‌وه: ١. ژماره‌ی موسوڵمانانی هه‌موو جیهان له ساڵی(١٩٧٠)دا(٥٥٣,٥٢٨,٠٠٠)موسوڵمان بووه,وه له‌ساڵی(٢٠٠١)دا ڕێژه‌كه بووه به (١,٢١٣,٣٧٠,٠٠٠)موسوڵمان,وه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی (٢٠٢٥)ڕێژه‌كه بگاته(١٧,٨٤٨,٧٦٠,٠٠٠)موسوڵمان. ٢. ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كانی هه‌موو جیهان له ساڵی(١٩٧٠)دا(١,٢٣٦,٣٧٤,٠٠٠) مه‌سیحی بووه, وه له‌ساڵی(٢٠٠١) ڕێژه‌كه بووه به (٢,٠٢٤,٩٢٩,٠٠٠) مه‌سیحی, وه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی(٢٠٢٥)ڕێژه‌كه بگاته(٢٦١,٦٦٧,٠٠٠)مه‌سیحی. ٣. ژماره‌ی جووله‌كه‌كانی هه‌موو جیهان له ساڵی(١٩٧٠)دا(١٤,٧٦٧,٠٠٠)جووله‌كه بووه,وه له ساڵی(٢٠٠١)دا ڕێژه‌كه بووه به(١٤,٥٥٢,٠٠٠) جووله‌كه,وه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی (٢٠٢٥)ڕێژه‌كه بگاته (١٦,٠٥٣,٠٠)جووله‌كه. به سه‌رنج دان له‌و سه‌رژمێریانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ڕاستیانه‌مان زیاتر بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا خۆری ئیسلام به بێژنگی مه‌سیحییه‌ت ناگیرێت, وه نووری ئیسلام به فووی ده‌میان ناكوژێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بكه‌ن. ماوه‌ته‌وه له كۆتایدا بلێَین مادام ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره,وه وه‌لاَمی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی مرۆڤی داوه‌ته‌وه,بۆیه ده‌بینین ڕۆژ به ڕۆژ له بلاَوبوونه‌وه‌دایه و خه‌ڵكی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن و باوه‌شی بۆ ده‌كه‌نه‌وه . بۆیه ئێمه‌ی موسوڵمان ده‌بێت زۆر گه‌شبین بین, چونكه خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه كه‌وا پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ ئیسلام و موسوڵمانانه. شكۆ بێستوون - بریتانیا ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: سوود له (مجلة النبأ)ژماره(٦٠)ی( جمادی یه‌كه‌می ساڵی١٤٢٢ه) وه‌رگیراوه. ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی زاگرۆس وه‌رگیراوه: http://zagros.org/articles/2005-08-12/17-bagaurkrdn.htm