دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام وه‌فدێكیبزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری له سه‌ردانیی مامۆستا عه‌لی باپیردا:به‌گاوركردن له كوردستان پیلانه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیی موسڵمانان و مه‌سیحییه‌كان له (حه‌یده‌ر موزه‌فه‌ر)ه‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨/٥ له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به ئاماده‌بوونی مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كاك زانا سه‌عید ڕۆستایی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، پێشوازیكرد له كاك سالم تۆما كاكۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری. له دانیشتنه‌كه‌دا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا، له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا باس له كۆنگره‌ی ئه‌م دواییه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و كه‌نیسه‌ی كوردستان كرا، وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و جموجوڵه‌ی به‌مه‌سیحیكردنی له كوردستان كرد‌و به پیلانی دانا بۆ تێكدانی نێوان موسڵمانان و مه‌سیحییه‌كانی كوردستان. هه‌روه‌ها وتی: " ئه‌م كاره ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی تێدایه ". له به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕوونی كرده‌وه كه به درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندیی نێوان موسڵمانان و نه‌سرانییه‌كان ته‌باو پێكه‌وه گونجاو بوون و مافه‌كانیان مسۆگه‌ر كردووه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ