دانراوه له‌لایه‌ن: ماکوان عه‌بدولکه‌ریم به‌ناوی خوای پاك وبێ گه‌رد بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك گه‌ر لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکه‌ی له‌ژیارو چۆنیه‌تی هزرو ئاینی ئه‌و نه‌ته‌وه پێویسته زانیاریه‌کی دروست هه‌بێت له مێژوو وفه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له.... دیاره بابه‌تێکی به‌و شێوه پێویستی به وه هه‌یه که ئاگاداری مێژوونوسانی ناوچه‌که‌و،مێژوونوسانی گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها مێژووناسانی نه‌ته‌وه‌که به‌هه‌مان شێوه زانیاری ووردت هه‌بێت. هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م وای لێکردم که ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شی خوێنه‌ران گه‌له‌که‌م بکه‌م تا به‌م به‌رکوڵه بکه‌ین وبتوانم ئاینی نه‌ته‌وه‌که‌م.... بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ر . له دوای دروست بوونی گه‌ردوون دایکی گه‌ره‌مان که زه‌مینه که‌وته ناو ئه‌م.. گه‌ردوونه‌وه له ده‌وری خۆر وه‌ك په‌روانه ده‌سوڕێته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی لێ ده‌رچوو که ئێستا ئێمه‌ی له سه‌ر ده‌ژین و ناونرا زه‌وی. به‌م زه‌مینه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆیه بینیوه که مێژوو نوسان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه هاوڕان له‌گه‌ڵ زانایانی (جیۆلۆژی). ده‌توانین به سێ گۆڕانکاری سه‌ره‌کی یان سێ قۆناغی سه‌ره‌کی ناوی لێبنێین: یه‌که‌م قۆناغ: قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌م زه‌ویه،که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به لاکه‌شی خۆیه‌وه وه‌ستاوه ناوی لێنراوه مانگ.....؟ دووه‌م قۆناغ: سه‌رده‌می زیوی یان سه‌رده‌می به‌فرین(عالم الطباشیري) که ئه‌م سه‌رده‌مه پیوه‌ندی داره به به‌گۆڕانکاری سه‌رده‌می یه‌که‌مه‌وه.....؟ سێیه‌م قۆناغ: سه‌رده‌می ئاوی یاخود سه‌رده‌می لافاوه‌که‌ی نوح(علیه سلام).. ناوزه‌نگ ده‌کرێت.....؟ به هه‌رجۆرێك بێت باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌وه نیه ئێستا، به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها نهێنیه‌که به‌جێ دێڵین بۆکاتی خۆی، له به‌ر ئه‌وی ڕێ وشوێنی مێژوو نوسان ون نه‌که‌ین وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بوون ته‌نها لێره‌وه ویستم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دڵۆپه له ده‌ریای زانست و زانیاری له زانستی بوون ،مه‌به‌ستی ئێمه سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤه که چۆن ده‌ستی به ژیان و ژیار کردوه. ئه‌م سه‌ره‌تایه ته‌نها بۆچونه ناو بابه‌ته‌که بوو.......! په‌یدا بوونی مرۆڤ ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی مێژوونوسانی جیهان یه‌كگرتون له سه‌ری له دوای وشك بوونه‌وی زه‌وی و لێکترزانی قاره‌کانی، ژیانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی گرتوه، پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد مێژوونوسه ئاینیه‌کان به لافاوه‌که‌ی نوح ... (علیه‌سلام) ناوزه‌نگی ده‌که‌ن. وه‌هه‌روه‌ها مێژوو نوسانی تریش به سه‌رده‌می ئاوی ناویان بردوه . به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ردوولا یه‌ك گرتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ساته ڕویداوه وه له زۆربه‌ی ئاینه‌کانی ئاسمانی‌دا باس کراوه وه‌ك ته‌ورات، قورئانی پیرۆز باسی لێوه کردوه وه زانیانی ئه بواره باسیان کردوه سه‌ره‌تایی باسهکامان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات : چۆن مرۆڤ ژیاری ده‌ست پێکردوه بۆ به‌ر کۆلێکی لام شێوه‌یه ده‌بێت پشت به چوار سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌کی ببه‌سرێت. یه‌که‌م: پاش ماوه دێرینه‌کان دووه‌م: کتێبه مێژوویه کۆنه‌کان سێیه‌م: مێژوو ناوچه‌که چواره‌م: گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان خوێنه‌ری به‌رێز تائێستا زانستی زه‌مین ناسی ته‌مه‌نی زه‌ویی له سه‌دان ملیۆن ساڵ به زیاتر داناوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که باس له دروست بوونی مرۆڤ ده‌کات ده‌ڵێت مرۆڤ بۆ یه‌که‌م جار له (سراندیب) له خوارووی هندستان که (سیلان) ی ئێستا ده‌کات، به‌ڵام ته‌ورات ده‌ڵێت له عه‌ده‌ن دروست بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م باسه‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین به‌ره‌و پله‌کانی جۆری ڕه‌گه‌ز هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که کۆنترین مرۆڤ له ناوچه‌ی شانه‌ده‌ری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ئه‌م مرۆ