به‌ئاسانترین شێواز بزانه ژماره‌ی سه‌ره‌تای هه‌رجوزئێك له‌قورئان چه‌نده!! همداد خالد به‌لێ به شێوازێكی زۆر ئاسان ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت سه‌ره‌تای هه‌ر جوزئێك له‌قورئان به‌ژماره چه‌ند ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌وا به‌كورت ترین ماوه ده‌توانیت ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده‌یت, بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر پرسیمان ژماره‌ی ئه‌و لاپه‌ره‌یه چه‌نده كه‌له سه‌ره‌تای جوزئی نۆیه‌م ده‌ست پێ ده‌كات؟ ئه‌وا به‌كردارێكی ئاسان ئه‌ویش ژماره (9-1= 8 وه ژماره 8 جارانی 2 ده‌كه‌ین ئه‌وا یه‌كسانه به 16 دواتر ژماره 2 زیاد ده‌كه‌ین بۆ لای راستی ژماره 16 ده‌بێت به ژماره 162، كه‌واته ژماره‌ی لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌تای جوئی نۆیه‌م 162 ه. نمونه‌یه‌كی تر: جوزئی بیست ویه‌ك 21-1=20 وه 20 جارانی 2=40 دواتر ژماره 2 زیاد ده‌كه‌ین بۆ لای راستی ژماره 40 ده‌بێت به 402 كه‌واته ژماره‌ی سه‌ره‌تای جوزئی بیست ویه‌ك 402 ه. نمونه‌یه‌كی تر: جوزئی بیست ونۆ 1-29=28 وه 28 جاران 2 =56 ژماره 2 زیاد بكه بۆلای راستی 56 =562 كه‌واته ژماره‌ی سه‌ره‌تای جوزئی بیست ونۆ 562 ه وه به‌رێزیشت ده‌توانیت چه‌ند نمونه‌یه‌ك تاقیبكه‌یته‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریه هۆكارێك بێت بۆ زیاتر نزیك بونه‌وه‌مان له‌قورئان ..