حوكمی ئاهه‌نگگێرِان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د (حوكمی ئاهه‌نگگێرِان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان) پێشه‌كی الحمد لله رب العالمين، الرحمن الرحيم، مالك يوم الدين، وصلى الله وسلم وبارك على خير خلقه محمد الأمين، وعلى آله وصحبه الطيبين الطاهرين. ئه‌مڕۆ موسڵمانان گێرۆده‌ی خراپه‌یه‌كی گه‌روه و ده‌ردێكی ناهه‌موار بوون، ئه‌ویش هاتنه ناوه‌و تێكه‌ڵبوونی هه‌ندێ له كافرو بێ باوه‌رِان بۆ ولاَته‌كانیان و مانه‌وه‌یان تێدایدا، هه‌روه‌ها زاڵبوونی كو‌لتور داب و خو و نه‌ریتی گه‌لانی بێباوه‌ڕ به‌سه‌ر موسڵماناندا، خۆلێكچواندنی موسڵمانان پێیان، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵ دان بۆ نزیك بونه‌وه لێیان، پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پاڵپشتی بۆیان، ئه‌مانه‌ش كه زیاتر له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و جێژنه‌كانیاندا به ده‌ر ئه‌كه‌ون و دێنه به‌ر چاو، له به‌ر ئه‌وه‌ڕوونكردنه‌وه‌ی مانای ئه‌م جه‌ژنه كارێكی پێویست و ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاهه‌نگگێڕان به‌و جه‌ژنه‌و دڵخۆش بوون و ڕووگه‌شی پێی، تاكو ڕوون بێته‌وه كه چ مه‌ترسیه‌كی بیروباوه‌ِڕیی ڕوو ئه‌كاته موسڵمانان به‌ڵام بێ ئاگان و به خۆیان نازانن، لێره‌دا باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به هۆكارو چۆنیه‌تی جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان كراوه، به تایبه‌ت خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب) له‌گه‌ڵ هێنان و باسكردنی قسه‌ی زانایان و شاره‌زایان له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رام بونیدا، وه ئاگاداری و وریاكردنه‌وه‌ی موسڵمانان به به‌شداری نه‌كردن و ئاهه‌نگ نه‌گێرِان به‌و جه‌ژنه‌و به پیره‌وه نه‌چوونی، كۆمه‌ڵی ئه‌حكام و فه‌رمانی شه‌رعی له مه‌ڕ جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان ڕوون كراونه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی شه‌رعیه‌كان له سه‌ری خراونه‌ته ڕوو. ٢. كاری موسڵمان له رِۆژی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا. بنه‌ماو پێوه‌رو ڕاگر چییه له جه‌ژن و جگه له جه‌ژنیشدا، چی له سه‌ر باوه‌رِدار پێویسته بیكات به‌رامبه‌ر به‌م كارانه به تایبه‌ت له ڕۆژانی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا؟ پێوه‌ر چییه بۆ موسڵمان له ڕۆژانی جێژنی بێباوه‌ڕاندا؟ شێخی ئیسلام ده‌فه‌رموێت: "الضابط ألاَّ يحدث فيه أمر أصلاً:" بنه‌ماو رِێكخه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و رِۆژه‌دا به هیچ شێوه‌یه هیچ كارێكی تێدا نه‌كات " له سه‌ر هیچ كارێكی ئه‌وانه قسه‌و گفتۆگۆ نه‌كات له‌و رِۆژه‌دا كه جێژنی ئه‌وانی تێدایه، به‌ڵكوو وه‌ك سه‌رتاپای رِۆژه‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێی برِوانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تێدا ڕووی نه‌دابێت و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌ر ئاهه‌نگیشیان نه‌گێرِِابێت بۆی، ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌كرێت پێچه‌وانه‌ی بكرێت. هه‌ندێ له زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه پێویست و واجبه پێچه‌وانه‌یان بكرێت، كه ان شا‌ء الله به‌ڵگه‌كانیان ده‌خه‌ینه رِوو. هه‌ندێكیش له زانایان رِۆژووی ئه‌و رِۆژه‌یان هه‌ڵبژاردووه و له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه ده‌بێ موسڵمان له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی جه‌ژنی ئه‌وانه نییه‌تی رِۆژوو بێنێت و ئه‌و رِۆژه به ڕۆژوو بێت، جا ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌سڵی سه‌رپێچیه‌كه‌ی كردووه كه شه‌رعی و رِێپێدراوه ده‌ڵێ: له سه‌رپێچی و پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌و رِۆژه‌دا دڵخۆشن و ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه‌و خه‌ریكی گاڵته‌و گه‌پ و ڕابواردنن، وه‌ك كه زانراو و ئاشكرایه‌و دروست نییه باسكردن و خۆخه‌ریك كردن پێیه‌وه، ئه‌ڵێن: موسڵمان له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژوو ئه‌بێت و خۆی ئه‌گرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه، ئیتر به‌وه پێچه‌وانه‌كه به‌جێ دێت. وه هه‌ندێ تر له زانایان ده‌فه‌رموون: له رِۆژی جه‌ژنی ئه‌وانه‌دا نابێت به رِۆژوو بین ئه‌ویش نه‌وه‌ك بكه‌وینه مه‌ترسی به گه‌وره‌گرتنی ئه‌و رِۆژه، چونكه رِه‌نگه یه‌كێك وا گومان به‌رێت كه بۆیه له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژووه له به‌ر به‌گه‌وره‌گرتن و رِێزلێنانیه‌تی بۆی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان رِێزی لێ ئه‌گرن و به گه‌وره‌ی ئه‌گرن به خواردن و خواردنه‌وه‌و گاڵته‌و گه‌پ، ئه‌میش رِێزی لێ ئه‌گرێت به‌وه‌ی كه به رِۆژووه تێدایداو خۆی ئه‌گرێته‌وه. كه ئه‌مه-واته به رِۆژوو نه‌بوونه‌كه- دیارتره و ڕای دروست له سه‌ر ئه‌مه دامه‌زراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه باوه‌رِدار له‌و رِۆژه‌دا هیچ كارێك ناكات و خۆی به هیچ شتێكه‌وه خه‌ریك ناكات، به‌ڵكوو ژیان و كاره‌كانی وه‌ك رِۆژانی پێشوو وایه‌و هیچ گۆرِانكاریه‌كیان تێدا ڕوو نادات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌كات كه له رِۆژانی پێشودا كردویه‌تی و گۆێ به هیچ نادات و ئاوڕ له‌وانه ناداته‌وه. ئا ئامه ڕاگرو پێوه‌ری گشتیه كه پێویسته ژیانی موسڵمانانی له سه‌ر بێت به گشتی و له رِۆژانی جه‌ژنی بێباوه‌رِاندا ژیانێكی ته‌واو ئاسایی و بێ هیچ دیارده‌یه‌كی جیاكاری به‌سه‌ر به‌رن. به‌ڵام ئینكاری كردنی ئه‌وانه‌و قه‌ده‌غه كردنیان و به‌ڵگه‌كانی ان شا‌ء الله به درێژی ده‌یخه‌ینه رِوو. ئه‌و بێباوه‌رِانه ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا دژایه‌تی ئه‌وانی به‌رامبه‌ر ئێمه رِوون كردۆته‌وه و بۆی باس كردوین، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوّاً مُبِيناً: به رِاستی كافران دوژمنانی ئاشكرای ئێوه‌ن [النساء:١٠١] یان ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ :ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه دوژمنی من و دوژمنی خۆتان مه‌كه‌نه سه‌رپه‌رشتیركارو دۆستی خۆتان [الممتحنه:١] هه‌روه‌ها: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان مه‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆتان [المائده:٥١] هه‌روه‌ها خوا-سبحانه‌وتعالی- به ته‌واترین شێوه بیروباوه‌رِو شێواز‌و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌وانی بۆ ئێمه ڕوون كردۆته‌وه‌و به حیزب و به‌شی شه‌یتان و دۆست و خۆشه‌ویستانی تاغوت و ملهورِان ناوی بردوون و وه‌سفی كردوون. ٣. به‌شه‌كانی خه‌ڵكی له جێژن گێڕاندا. به كۆی ئه‌و به‌ڵگانه كه له كیتاب و سوننه‌تدا هاتوون ئه‌كرێ به‌پێی خۆ لێكچواندن له جێژن و بۆنه‌و شتانی تریاندا پۆلێنیان بكه‌ین بۆ دوو به‌ش: به‌شی یه‌كه‌م: خاوه‌نانی كتێب - جووله‌كه‌و گاور-. به‌شی دووه‌م: عه‌جه‌مه‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌توانین كه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) وه‌ری بگرین كه ده‌فه‌رموێت: {لتركبن سنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه. قيل له صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: اليهود والنصارى؟ قال: فمن! :به دڵنیاییه‌وه ئێوه شوێن رِێگه‌و په‌یرِه‌وی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئه‌كه‌ون ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چونه كونی بزنه مژه‌شه‌وه ئێوه‌ش ئه‌چنه ناوی، وترا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وانه: گاور‌و جووله‌كه‌ن؟ فه‌رمووی: ئه‌ی كێی ترن! } رواه البخاري (٣٤٥٦)، و مسلم (٢٦٦٩) من حديث أبي سعيد. وه له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌دا: {لتأخذن أمتي مأخذ القرون قبلها، قالوا: يا رسول الله! فارس والروم؟ قال: فمن الناس إلا أولئك: به دڵناییه‌وه ئوممه‌ته‌كه‌م رِێرِه‌وه ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان ده‌گرنه به‌ر، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! فارس و رِۆمه‌كان؟ فه‌رمووی: ده‌ی خه‌ڵكی كێیه ئه‌وان نه‌بێت} البخاري (٦٨٨٨) عن أبي هريرة. یان وه‌ك ئه‌و فه‌رموودانه‌ی دیكه كه له‌م باره‌یه‌و هاتوون. جا له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ڕوون بۆوه كه مه‌به‌ست خاوه‌نانی كتێب-أهل الكتاب-ه، وه جۆری یه‌كه‌م بریتییه له: جووله‌كه‌و گاوره‌كان-ئه‌هلی كتاب-، به‌لاَم كه فه‌رمووی: فارس و رِۆم، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ عه‌جه‌میه‌كان، كه ئه‌وانش له كۆی ئه‌وانه‌ن كه جڵه‌وگیریمان لێ كراوه خۆمانیان پێ بچوێنین و وه‌ك ئه‌وان بكه‌ین و به‌شداریان بكه‌ین، ده‌شته‌كیه‌كانیش-الأعراب-هه‌ر ده‌چنه ئه‌م به‌شه‌وه. ٤. نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردن له خۆلێكچواندن پێیان گشتییه و هه‌موو هاوه‌ڵگیرو بێ باوه‌ران ئه‌گرێته‌وه. لێره‌وه بۆمان رِۆشن ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره -تبارك و تعالی- به گشتی قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین له خۆ گونجاندن و خۆ لێكچواندنی بێباوه‌ڕان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ئه‌سڵ و بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ندێ پرسیار بخرێته پێش سه‌باره‌ت به به‌راوردو نزیكی له نێوان جه‌ژنی بێ باوه‌رِانی ئه‌هلی كتاب، وه له نێوان جه‌ژنی هاوه‌ڵگیرانی تری جگه ئه‌هلی كتاب، كامیان زه‌ره‌رو زیانی كه‌متره‌و كامیان پێویسته دوورتر بین لێی و زیاتر پێچه‌وانه‌ی بكه‌ین. ئێسته پێشه‌كیه‌ك ده‌ڵێین و له دوایشدا به دوورودرێژی ده‌یخه‌ینه ڕوو: به‌شداریكردنی خاوه‌نانی كتێب له ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌كانیاندا جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌ی توندتری له سه‌ره‌و زه‌ره‌رو زیانی زیاتره، وه كه‌مترین شتێك كه تێدایاندا بوترێ ئه‌وه‌یه كه به‌شداریكردن له هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه یه‌كسانن، جا هیچ كه‌سێك نه‌ڵێ: مه‌به‌ست ته‌نها موشریك و هاوه‌ڵگیرانی تری جگه له ئه‌هلی كیتابن و له نێوان ئێمه‌و خاوه‌نانی كتێبدا چه‌ند حوكم و یاسای تر هه‌ن كه له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه بتپه‌رست و هاوه‌ڵگیره‌كانی دیكه نین و ئه‌هلی كیتاب ناچنه ژێر ئه‌و باره‌وه. شیخی ئیسلام رِهحمهتی خوای لێ بێت به تایبه‌ت ده‌قی له سه‌ر جێژنی له دایكبوون كردووه‌و ده‌ڵێ: "وهذا من دين النصارى، وهو من أقبح المنكرات المحرمة وكذلك أعياد الفرس مثل: النيروز، والمهرجان، وأعياد اليهود وغيرهم من أنواع الكفار أو الأعاجم أو الأعراب:" وه ئه‌مه له ئایینی نه‌سرانیه‌كانه، كه له خراپترین و ناشیرینترینی ئه‌و كاره خراپ و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌یه، هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌كانی فارس وه‌ك: جه‌ژنی نه‌ورۆز، میهره‌جان، وه جه‌ژنه‌كانی جووله‌كه‌و جگه له‌وانیش له جۆره‌كانی بێباوه‌رِان و عه‌جه‌میه‌كان و ده‌شته‌كیه‌كان} وه له جه‌ژنه‌كانی جووله‌كه‌ش: جه‌ژنی لێ خۆشبوون (الغفران) وه‌ك وا ناویان لێ ناوه. ٥. جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌رِان داهێنراوێكی تازه‌ن به به‌راورد به پێش خۆیان و حوكمیان لای ئێمه هه‌ر یه‌كێكه. جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌رِان داهێنراوێكی تازه‌ن و له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینه‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵیان نه‌بوون، به‌ڵكوو دایانتاشیون و هه‌ڵیانبه‌ستوون، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینن كه نه‌سرانیه‌كانی ولاَتی شام و میسر، له كۆندا چه‌ند جێژن و ناوێكیان هه‌بووه كه له هه‌ندێكیاندا پێچه‌وانه بووه به‌وه‌ی ئێسته هه‌یانه‌و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِِن. وه هه‌روه‌ها له رِۆژه‌كانیشیاندا، وه جاری واش هه‌یه له ناوه‌كاندا نه‌سرانیه‌كانی رِۆژهه‌لاَت جیاوازییان هه‌یه له نه‌سرانیه‌كانی رِۆژئاوا، جووله‌كه كۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌ی ئه‌م دواییانه، هۆكه‌شی هیچی تر نییه داهێنان و بیدعه نه‌بێت، چونكه هه‌موو بیدعه‌چین و به ئاره‌زوی خۆیان و چۆنیان بۆ گونجا به‌و شێوه‌یه دایده‌تاشن و له ئایینه‌كه‌یاندا شتی نوێ دێننه پێشێ، جا ئه‌گه‌ر ده‌رگای بیدعه‌و داهێنان له دیندا كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێ چی بوێت ده‌یهێنێت و له هه‌ر كۆێدا چی مه‌به‌ست بێ دایئه‌نێت، كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نه‌سییه پیرۆزه‌كانیان-وه‌ك لافی پیرۆزی لێ ده‌ده‌ن- جێژنه‌كان لای خۆیانه‌وه داده‌نێن و و شوێن و كاتی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، جا جاری وایه ناوه‌كان ئه‌گۆرِێن و لێك جودا ئه‌بنه‌وه له شوێنێك بۆ شوێنی تر‌و له كه‌نیسه‌یه‌ك تا كه‌نیسه‌یه‌كی تر جیاوازیان ده‌بێ، به‌لاَم حوكم و فه‌رمانه‌كانیان هه‌ر یه‌كێكه، جا شێخی ئسلام له‌مه‌دا ئه‌ڵێت:-وه‌ك نه‌ورۆزو میهره‌جان و جگه له‌وانیش-و ئه‌ڵێت: "حكمها كلها على ما ذكرناه من قبل، وكما لا نتشبه به‌م في الأعياد، فلا يُعان المسلم المتشبه به‌م في ذلك، بل ينهى عن ذلك، فمن صنع دعوة مخالفة للعادة في أعيادهم لم تجب دعوته": حوكمی ئه‌وانه هه‌مووی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له پێشه‌وه باسمانكرد، وه هه‌روه‌ك له جێژنه‌كاندا خۆمانیان پێ ناچۆێنین، موسڵمان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ش نادات كه خۆیان پێ ئه‌چوێنێت و وه‌ك ئه‌وان ئه‌كات، به‌ڵكوو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه ئه‌كات و نایهێڵێت، جا هه‌ر كه‌سێك بانگهێشتێكی كرد و پێچه‌وانه‌ی خو و نه‌ریتیشیان بوو له جێژنه‌كانیاندا ئه‌وه واجب نییه بچیت به ده‌م بانگهشته‌كه‌یانه‌وه" جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بانگهێشتی (بۆ هه‌ر كارێك بێت) كردیت و ئه‌و بانگهێشته‌ی ئه‌و رِێكه‌وتی هه‌مان رِۆژی ئه‌كرد كه ئه‌وان-بێباوه‌رِان-جه‌ژنیانه‌و ئاهه‌نگی تێدا ئه‌گێرِن، پێویست نیبه له سه‌رت كه بچیت به ده‌م بانگهێشتكه‌وه} له كاتێكدا كه به ده‌مه‌وه‌چونی بانگهێشت له مافی موسڵمانه به‌سه‌ر موسڵمانه‌وه وه‌ك ئه‌زانین، به‌لاَم ئه‌مه له به‌ر بوونی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه كه وا ئه‌كات نه‌چیت به ده‌م بانگهێشی موسڵمانه‌كه‌شه‌وه. ئه‌ڵێت:" ومن أهدى من المسلمين هدية في هذه الأعياد، مخالفة للعادة في سائر الأوقات، غير هذا العيد، لم تقبل هديته خصوصاً إن كانت الهدية مما يستعان بها على التشبه به‌م، مثل: إهداء الشمع ونحوه في الميلاد": وه هه‌ر كه‌سێك له موسڵمانان له‌م جێژنانه‌دا دیارییه‌كی كرده دیاری، كه پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و خوو بوو له سه‌رجه‌م كاته‌كانی دیكه‌دا، جگه له‌م جێژنه، دیاریه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و دیاریانه بێت كه كۆمه‌كی پێ بكرێت له سه‌ر خۆ لێكچواندن پێیان، وه‌ك: به دیاری هێنانی مۆم و شتی له‌و بابه‌ته له جه‌ژنی له دایكبووندا}. حوكمه‌كه ڕوون و ئاشكرایه، به‌لاَم مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه بسه‌لمێنین كه جه‌ژنی له دایكبوون جه‌ژنێكی كۆنه. نووسه‌ران سه‌باره‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان نووسیویانه كه ئه‌و جه‌ژنی له دایكبونه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌سرانیه‌كان ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِن-كه زۆرترینی ئه‌و جه‌ژنانه‌یان كه جێگه‌ی بێزاری و ناڕه‌حه‌تی ئێمه‌ن ئه‌وانه‌ن كه له‌م ولاَتانه‌ی خۆماندا- جه‌ژنێكی بتپه‌رستیی كۆنه و په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینی نه‌سرانیه‌وه نییه، ئینجا پاشان كه نه‌سرانیه‌كان شوێن رِێڕه‌و و ڕێگای مه‌جوسیه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش كه‌وتن، ئه‌و جێژنه‌یان كرده جێژنی خۆیان، هه‌روه‌ك پۆڵس ی دامه‌زرێنه‌ری نوێی ئایینی نه‌سرانی، كه توانی ئایینه‌كه به ته‌واوی له ڕێڕگه‌ی ڕاست و یه‌كخواناسی بگۆڕێت هه‌رچی شیرك و بیدعه‌و كاری خراپ هه‌یه تێكه‌ڵاوی ئه‌م ئایینه‌ی بكات و له ئایینی یه‌كخواناسیه‌وه به‌ره‌و ئایینی سێ خوایی به‌رێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه‌و بنه‌مای نوێی ئایینی نه‌سرانی پۆلس دایناوه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، كه پۆلس خۆی له سه‌ر ئایینی مه‌سرائی و هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی رِۆژهه‌لاَتی بوو، ئه‌م جێژنه بتپه‌رستییه كۆنه‌ی هێناو كردیه جێژنێكی خۆیان، له رِاستیدا ئه‌م جێژنه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نییه ته‌نانه‌ت له ئایینه‌كه‌ی خۆشیاندا نه‌خوازه‌لاَ كه بنچیه‌نه‌یه‌كی هه‌بێت له ئایینه‌كه‌ی ئێمه‌دا، وه له به‌ر دوورودرێژی نه‌بوایه هه‌ندێ له قسه‌ی نووسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وانی نه‌سرانی خۆیم باس ئه‌كرد له‌سه‌ری. ٦. حه‌رامی و قه‌ده‌غه بوونی فرۆشتنی موسڵمان بۆ شتێك كه ببێته هۆی كۆمه‌ككردنی موسڵمانان له سه‌ر خۆ لێكچواندنی بێباوه‌ڕان. شێخی ئیسلام رِهحمهتی خوای لێ بێتت ده‌قی له سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له كردووه كه په‌یوه‌ندییان به لقه‌كان-الفروع-ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌به‌ن به: حه‌ریمی شوێنی، یان كاتیی بۆ جه‌ژن، به نموونه ده‌ڵێت": ولا يبيع المسلم ما يستعين به المسلمون على مشابهتهم في العيد، من الطعام واللباس ونحو ذلك": موسڵمان شتێك نافرۆشێت كه موسڵمانان بیكه‌نه یارمه‌تیده‌ر له سه‌ر خۆ لێكچواندنیان به‌وان له جه‌ژندا، له خواردن و جل‌و به‌رگ و شتانی تر } وه ئێمه به‌ڵگه‌كان به ته‌واوی ده‌خه‌ینه رِوو، به‌لاَم ویستم ئه‌مه بكه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر فرۆشتی شتێك له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت و بووه پاڵپشتێك بۆ گێڕانی جێژنه‌كانیان، ئه‌وه فرۆشتی ئه‌و شته له‌سه‌ر موسڵمان قه‌ده‌غه ده‌بێت تا نه‌بێته هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و یارمه‌تیدان له‌سه‌ر كارێكی ناشه‌رعی، حه‌رامه پێیان بفرۆشرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له خواردن و جلوبه‌رگ و شتانیك وه‌ك ئه‌وانه بوو، ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر كارت و پسوڵه‌ی پیرۆزبایی بێت ئه‌وه بێگومان كه خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌ترو تاوانێكی خراپتره. ده‌ی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان ئه‌كه‌ن و ئه‌چنه بۆنه‌كانیانه‌وه‌و دێن به ده‌م بانگه‌وازو جه‌ژنه‌كانیانه‌وه و له‌م جه‌ژنه‌دا تێكه‌لاَویان ده‌كه‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنن، ئاماده‌و شایه‌تی ئه‌و درۆیه ده‌بن ده‌بێ حاڵیان چۆن و بێت و چ تاوانێك به‌و كاره‌یان ئه‌نجام بده‌ن؟ كه‌واته هیچ گومانی تیێدا نییه كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌رام بێت كه رِێگه‌یه‌كه بۆ تاوانه‌كه-وه‌ك حه‌رامه له سه‌ر باوه‌رِدار كه ترێ به یه‌كێك بفرۆشێت كاتێك ئه‌زانێت ئه‌و كه‌سه بۆ دروستكردنی مه‌ی به كاری دێنێ، یان كه‌سێك خانووه‌كه‌ی بداته كرێ به یه‌كێك كه بزانێت ئه‌یكاته شوێنی زینا یان نێربازی یان شتانی تری حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو كه له‌وانه‌یه ببنه رِێگه‌و رِێخۆشكه‌ری فه‌سادو خراپه- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه ده‌بێته رِێگه‌یه‌ك بۆ فه‌سادو حه‌رامه‌كه قه‌ده‌غه‌كراو و رِێ پێ نه‌دراو بێت، ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته‌ی ئه‌كه‌ویته ناوی و به هۆیه‌وه رِێگه ده‌گریته به‌ر حه‌رامه‌كه‌ی زیاتر‌و توند‌و تیژتره. لێره‌وه با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر واقعی ژیانمان بكه‌ین: ئایا به رِاست ئێمه ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه بلاَوبونه‌وه‌ی ئاهه‌نگگێرِان به‌م جه‌ژنه یان به گه‌وره‌گرتن و ڕێزلێگرتنی ئه‌فرۆشین و بلاَویان ده‌كه‌ینه‌وه؟ كارێكی به ئێش و ئازاره ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم: به‌ڵێ، به رِاستی ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه به‌ر بلاَوه‌و له كۆمه‌ڵگاكانماندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه جگه له مه‌سه‌له‌ی ئاماده بونی جێژنه‌كانیان و ئاهه‌نگ بۆ گێرِانیان. ده‌بێ بزانین كه هه‌ر شتێك ئه‌بێته یارمه‌تیدان و ڕێخۆشكردنی ئاهه‌نگ و جه‌ژنی ئه‌وانه وه‌ك كارتی پیرۆزبایی و فرۆشتنی مۆم و گوڵ و شتانی تری له‌و جۆره له‌و كاته‌دا حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوون چونكه ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاری ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه‌ن كه ئاهه‌نگ گێڕانه به جه‌ژنی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه. ٧. به‌ڵگه‌كان له حوكمی ئاهه‌نگ گێرِان به جێژنی بێ باوه‌رِان. ئێمه لێره‌دا هه‌ق و رِاستی ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه له‌م كاره‌دا، هه‌ندێ به‌ڵگه‌و حوكم ده‌خه‌ینه پێش چاو و ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، له سه‌ر ئه‌و رِێرِه‌وه ئه‌رِۆین كه شیخی ئیسلام رِهحمهتی لێبێ له سه‌ری رِۆشتووه له‌م مه‌سه‌له‌دا. شێخی ئیسلام به‌ڵگه‌كانی حوكمی ئاهه‌نگ گێرِان به جه‌ژنی بێ باوه‌رِانی كردووه به دوو به‌شه‌وه: به‌ڵگه ته‌واو و كولیه‌كان، وه به‌ڵگه دوور‌و درێژه‌كان. - داهێنراوێتی جێژنه‌كانیان. به‌ڵگه‌ی دووه‌م له‌م به‌شی به‌ڵگه كولییه‌كان: ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌م جێژنانه له بیدعه‌و داهێنراوه‌كانن، وه به‌شداریكردنیش تێدایاندا كارێكی بیدعی و داهێنراو و ناشه‌رعیه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه هاوه‌ڵه‌كانی دوای خۆی و موسڵمانانیش به دوای ئه‌واندا هه‌موو به گشتی له سه‌رده‌مه‌كانی فه‌زڵ و ڕێز‌و چاكه‌دا هیچیان له‌م جۆره جێژنانه‌دا ئاماده نه‌بوون به هیچ جۆرێك، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شداریان له‌م داهێنراوه تازه‌یه‌دا نه‌كردووه، به‌ڵكوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد : هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد‌و فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه په‌رچ ئه‌درێته‌وه ئه‌كه‌وێته‌وه به‌سه‌ریدا } به‌ڵگه نه‌ویستیشه كه ئه‌م جێژنه‌و ئاهه‌نگانه بیدعه‌و داهێنراوێكی گه‌وره‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه لێچواندن و دۆستایه‌تی بێباوه‌رِانه كارێكی داهێنراویشه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌وانه‌ی پاڵدراونه‌ته پاڵ ئیسلام، وه‌ك شیعه و خه‌وارج و سۆفییه ڕۆچووه‌كان (غلاة الصوفية) لای خۆیانه‌وه جه‌ژنێكیان داهێناو ئاهه‌نگیان بۆ گێڕا، ئایا پێویسته له سه‌رمان ئاماده‌یان بین و له‌گه‌ڵیان ئاهه‌نگ بگێرِین؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌خێر دروست نیيه بۆمان ئاماده‌ی بین، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه دایانهێناوه له ئه‌هلی ئیسلام بوون، ده‌ی ئه‌بێ ئاهه‌نگگێڕان و ئاماده‌بونی جه‌ژنی بێباوه‌رِان چه‌ند حه‌رام وقه‌ده‌غه‌كراو بێ، بێ گومان بیدعه‌یه‌كی توند‌و تیژتره و نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه لێی ڕه‌قترو به هێزتره. ٨. به‌ڵگه تێر‌و ته‌واو و دوور‌و درێژه‌كان له سه‌ر حوكمی ئاهه‌نگگێرِان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان. لێره‌دا به پشتیوانی خوای گه‌وره كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی تری تێر‌و ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو، كه هه‌موو سه‌ر حه‌رامی و به‌شداریكردن له‌سه‌ر ئاهه‌نگ و جێژنی بێبباوه‌ڕان ده‌دوێن و به درێژی باسیان ده‌كه‌ن.