سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   تلمود: سه‌رچاوه‌ى بیروباوه‌ڕه‌ هه‌ڵه‌كانى جوله‌كه‌
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: دانا دزه‌یى



تلمود: 
وه‌كو له‌هه‌موو بیروباوه‌رو ئاینێكدا ڕویداوه‌، چه‌ند ده‌ ساڵێك كه‌م تێناپه‌ڕیت پیاوه‌ ئایینیه‌كان لێكدانه‌وه‌و شتى زیاده‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌كانى بیروباوه‌ڕه‌كه‌ زۆر جارانیش ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕانى به‌سه‌ردا دێت كه‌ ڕه‌نگه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى دیكه‌ى به‌سه‌ر ئایینه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌وه‌ نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر بیرو بیروباوه‌ڕه‌كانى پێشوودا هات به‌هه‌مان شێوه‌ به‌سه‌ر ئاینى یه‌هودیه‌تیشدا هات. 
له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ڕامیارییانه‌ى له‌سه‌ر خاكى فه‌له‌ستین به‌سه‌ر به‌نى ئیسرائیلییه‌كاندا هات، له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌شى تووشى جووه‌كان هات، جۆره‌ (حاخام) ێك ده‌ركه‌وتن مافى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وفه‌رمان و ڕێنوماییانه‌یان بۆ خۆیان قۆرخ كرد كه‌له‌ فریسیه‌كانه‌وه‌ پێیان گه‌یشتبوو كه‌له‌ سه‌رده‌مى مه‌سیحدا به‌سه‌ر گه‌لى جوله‌كه‌دا زاڵبوون، ئه‌و حاخامانه‌ وتیان: كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو ئامۆژگارى و یاساى ئاینى و وێژه‌یى و شارستانى و ڕاڤه‌و لێكدانه‌وه‌ و ڕێنومایى و چیرۆك هه‌ن به‌ته‌وراتى زاره‌كى داده‌نرێن، جگه‌ له‌و ته‌وراته‌ نوسراوه‌ى هه‌یه‌،ئه‌و فه‌رمان و ڕێنوماییانه‌ش له‌سه‌رده‌مێكه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێكى دیكه‌ ده‌ماو ده‌م گوێزراونه‌ته‌وه‌و خوێندراون،ئه‌و حاخامانانه‌ش له‌وه‌ ترسان به‌ تێپه‌ڕبوونى ڕۆژگار ئه‌و ده‌ق و وتانه‌ له‌ناوبچن ،بۆیه‌ به‌نهێنى نووسیویانه‌وه‌ تاكو بیكه‌نه‌ په‌رژینێك بۆته‌رات.ئه‌و نوسراوه‌ تازانه‌ش وه‌ك ڕه‌وشتێكى(سوننه‌)موسا قبوڵكران و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شى ئه‌و حاخامانه‌ نووسیانه‌وه‌ ناوى (تلمود) لێنرا. 
تلمودیش له‌ دووبه‌ش پێك دێت: (مشنا و جمارا) مشنا پوخته‌ى یاسا ئایینیه‌ زاره‌كییه‌كان و كۆمه‌ڵىَ یاسا ڕامیارى و شارستانى و ئایینه‌ جووه‌كان له‌خۆده‌گرێت،له‌ساڵى (166)دا له‌لایه‌ن (جه‌بر شه‌معون جملئیل)ه‌وه‌ ده‌ست كراوه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى،(ڕه‌بى یه‌هودا)ش له‌ ساڵى (216)دا ئه‌و شته‌ كۆكراوانه‌ى ته‌واو كرد،به‌لاَم جمارا له‌روونكردنه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردن شیكردنه‌وه‌ و چیرۆك و فه‌رمان و ڕێنوماییانه‌ پێكدێت كه‌ چیرۆك و قسه‌و گفتوگۆى حاخامه‌كان داده‌نرێت. 
حاخامه‌كان له‌فه‌رمان و ڕێنوماییه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌زدان له‌سه‌ر كێوى (تور) یاسا ئایینیه‌كانى داوه‌ته‌ موسا،هه‌ر له‌ ڕێگه‌ى موساشه‌وه‌ تلمودى به‌ زاره‌كى ناردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هات و ڕۆژێك له‌ ڕۆژان نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیكه‌ زاڵ بوو به‌سه‌ر جووه‌كاندا ئه‌وا تلمود ده‌بێته‌ نیشانه‌یه‌كى جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان جووه‌كان و بتپه‌رسته‌ ناجووه‌كاندا. 

ده‌سه‌لاَتى حاخامه‌كان 
بۆئه‌وه‌ى حاخامه‌كان جووه‌كان ڕازى بكه‌ن باوه‌ڕ به‌ تلمود بهێنن، ئه‌وه‌یان خسته‌ دڵ و ده‌روونى جووه‌كانه‌وه‌ كه‌ وا هه‌موو حاخامێك ده‌سه‌لاَتێكى بالاَى هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و قسانه‌شى ده‌یكه‌ن له‌یه‌زدانه‌وه‌یه‌. ترسان له‌حاخامه‌كانیش ترسانه‌ له‌یه‌زدان. پێویسته‌ له‌سه‌ر شانى باوه‌ڕدار پێی وابێ قسه‌ى حاخامه‌كان وه‌كو یاسا ئایینیه‌كانه‌(الشریعه‌)،چونكه‌ قسه‌كانیان قسه‌ى زیندووه‌. 
ئه‌گه‌ر حاخام وتى: (ده‌ستى ڕاستت چه‌په‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌وا قسه‌كه‌ى به‌ڕاست بزانه‌ و ده‌مه‌ته‌قێى له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌،). 

یه‌زدان له‌تلمود: 
له‌تلمودا بنه‌ماكانى بیرو باوه‌ڕى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌هودیه‌تى یه‌كه‌م گۆڕانى به‌سه‌ردا هات... 
تلمود ده‌ڵێت : (یه‌زدان له‌شه‌ودا هیچ ئیشوكارێكى نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فریشته‌كان خه‌ریكى فێربوونى تلموده‌). ڕۆژگاریش دوازده‌ كاتژمێره‌: له‌ سێ كاتژمێرى یه‌كه‌مدا، یه‌زدان داده‌نێشێت و ته‌ماشاى یاسا ئاینییه‌كان ده‌كات، له‌سێ كاتژمێرى دووه‌مدا فه‌رمان ڕه‌واى ده‌كات، له‌ سێ كاتژمێرى سێ یه‌میشدا خواردن ده‌دات به‌ بوونه‌وه‌ر، له‌ سێ كاتژمێرى كۆتایشدا داده‌نیشێت و له‌گه‌ڵ نه‌هه‌نگى شاى ماسییه‌كاند یارى ده‌كات. 
تلمود ده‌لێت: یه‌زدان به‌ده‌رنییه‌ له‌هه‌ڵه‌ ، چونكه‌ ئه‌و په‌شیمان بۆوه‌ له‌ بارو دۆخێكى ناخۆشدا پشتى له‌ جووه‌كان كرد كه‌ گه‌لى هه‌ڵبژارده‌ى خۆى بوون كاتێك هه‌ژارى و زه‌بوونى له‌چاره‌ نوسین و ڕێشى به‌وێرانكردنى ئۆرشه‌لیمدا.بۆیه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌گرى و ده‌ناڵێنێ و دوو فرمێسكى له‌ چاوان دێت و ده‌كه‌ونه‌ ده‌ریاوه‌.یه‌زدان له‌كرده‌وه‌ى بێجێ (تیش)به‌ده‌رنییه‌،چونكه‌ كاتێك توڕه‌ده‌بێت كرده‌وه‌ى بیجێى به‌سه‌ردا زاڵ ده‌بێت هه‌روه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌ بیابان له‌به‌نى ئیسرائیل توڕه‌ بوو,سوێندیشى خواردن له‌ ژیانى هه‌تاهه‌تاى بێبه‌شیان بكات،به‌لاَم كاتێك هاته‌وه‌ هۆش خۆى په‌شیمان بۆوه‌ و سوێنده‌كه‌ى نه‌برده‌ سه‌ر،ده‌شگونجێت یه‌زدان سوێندى لێبكه‌وێت،به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌وه‌یه‌ درۆى كرد به‌مه‌به‌ستى ئاشتكردنه‌وه‌ى ئیبراهیم و ساراى هاوسه‌رى,له‌به‌رئه‌وه‌ درۆكردن به‌مه‌به‌ستى چاكسازى كرده‌وه‌یه‌كى چاكى ڕێگه‌پێدراوه‌. 
فریشته‌و ئه‌هریمه‌نه‌كان له‌ تلمودا 
تلمود فیشته‌ كردووه‌ به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شێكیان به‌شێكیان نه‌مرن و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ شیان ده‌مرن، فریشته‌كان كارو فه‌رمانى هه‌مه‌جۆریان هه‌یه‌،هه‌یانه‌ تایبه‌ته‌ هه‌یانه‌ تایبه‌ته‌ به‌گژوگیا هه‌شیانه‌ تایبه‌ته‌ به‌سه‌رماوه‌,هه‌روه‌ها فریشته‌ى ئاگریش هه‌ن,هه‌ندێكیان تایبه‌تن به‌چاكه‌وه‌ و هه‌ندێكیشان تایبه‌تن به‌خراپه‌وه‌,هه‌یانه‌چاودێرى جوڵه‌ى مانگ و خۆر و هه‌ساره‌كان ده‌كات.هه‌رچى ئه‌هریمه‌نه‌كانیشن ئه‌وا یه‌زدان له‌ ڕۆژى هه‌ینیدا و له‌كاتى ڕۆچئاوابووندا به‌دیهێناون،به‌لاَم جه‌سته‌ و پۆشاكى بۆدروست نه‌كردوون،چونكه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ نزیك بۆته‌وه‌ و یه‌زدان كاتى ته‌واوى به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌وكاره‌ ته‌واو بكات،هه‌ندێك یان له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كى ئاوى و ئاگرى به‌دیهاتوون هه‌ندیك له‌ هه‌وا و قوڕن.هه‌ندێك له‌ ئه‌هریمه‌نه‌كان له‌نه‌وه‌ى ئاده‌من.ئاینى جوله‌كه‌ گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جووه‌كان خۆیان چۆن بیانه‌وێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى یان بێت.

 

 1262

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram