دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د باوه‌رِ به پێغه‌مبه‌ران باوه‌رِبوون به پێغه‌مبه‌ران بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كیه له بنه‌ماكانی ئیسلام و باوه‌رِی هیچ كه‌سێك دانامه‌زرێ و پێی ناوترێ باوه‌رِدار تاكو به ته‌واو باوه‌رِی به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه كاتێك كه له جبره‌ئیل (له‌و فه‌رمووده به ناوبانگه‌دا كه بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلامی بۆمان رِونكردۆته‌وه) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و فه‌رمووی : {ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵم پێ بده به ئیمان؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : ئیمان ئه‌وه‌یه كه باوه‌رِت ببێ به خوا‌و به فریشته‌كانی خوا‌و به كتێبه‌كانی خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌كانی خوا‌و به رِۆژی دوایی و به قه‌ده‌ر به خێر‌و شه‌رِیه‌وه}. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره سبحانه‌و تعالی ئه‌فه‌رموێت آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ: پێغه‌مبه‌ر باوه‌رِی هێناوه به‌وه كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆی هاتۆته خوارێ، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش باوه‌رِیان هێناوه، هه‌موو به گشتی باوه‌رِیان هێناوه به خوا‌و فریشته‌كان و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌رانی خوا}البقرة:285. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ: كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له رِوكردنتان به‌ره‌و رِۆژهه‌لاَت و رِۆژئاوا، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌رِی هێنابێت به خوا‌و به رِۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيْنَ اللّهِ وَرُسُلِهِ وَيقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلاً *أُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا: بێ گومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌رِن به خوا به پێغه‌مبه‌ره‌كانی و ده‌یانه‌وێت جیاوازی بكه‌ن له نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كانیدا (به‌وه‌ی كه گوایا باوه‌رِیان به خوا هه‌یه به‌لاَم باوه‌رِیان به پێغه‌مبه‌ره‌كانی نیه) وه ده‌ڵێن: باوه‌رِده‌هێنین به هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌ران و باوه‌رِ به هه‌ندێكی تریان ناهێنین و ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا رِێگه‌و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ خۆیان به ده‌ست بێنن* ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه بێ باوه‌رِی ته‌واوون و بۆ بێ باوه‌رِانیش سزایه‌كی سه‌رشۆرِكه‌رمان ئاماده‌كردووه}. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاء وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ : په‌له بكه‌ن و هه‌نگاو هه‌ڵگرن بۆ لێبوردن و لێخوشبونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێك كه پانتاییه‌كه‌ی وه‌ك پانتایی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه، ئاماده كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌رِیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كانی هه‌یه}. كه‌واته باوه‌رِ به پێغه‌مبه‌ران بنچینه‌یه‌كه له بنچینه‌كانی ئیمان، خوای گه‌وره باوه‌رِی هیچ كه‌سێك وه‌رناگرێت تاكو باوه‌رِی نه‌بێت به گشت پێغه‌مبه‌رانی خوا، واته پێویسته بێ جیاوازی ئیمان و باوه‌رِمان به هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه بێت كه رِ‌ه‌وانه كراوون. لێره‌وه گه‌وره‌یی و رِێزی ئه‌م ئوممه‌ته به ده‌ر ئه‌كه‌وێت به سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تردا، به‌وه‌ی كه ئێمه باوه‌رِمان به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی خوا هه‌یه و ئه‌گه‌ر كه‌سێكی مسوڵمان باوه‌رِی به ته‌نها یه‌ك پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت ئه‌وه به باوه‌رِدار له قه‌ڵه‌م نادرێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی ئه‌خرێته دۆزه‌خه‌وه، به‌لاَم شوێن كه‌وته‌ی ئاینه‌كانی تر هه‌ریه‌كه‌یان باوه‌رِیان به‌وی تر نیه، به نموونه جوله‌كه باوه‌رِیان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی عیسا نیه علیه السلام، مه‌سیحیه‌كان باوه‌رِیان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد نیه وه هه‌روه‌ها