دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌ك ئه‌زانین كه پێغه‌مبه‌ران ژماره‌یان ئێجگار زۆره‌و به رِێژه‌یه‌كی زۆر خوای گه‌وره ناردونی بۆ گه‌لانی دنیا، هۆی ئه‌م ژماره زۆریه‌ش ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌كی : یه‌كه‌م : زۆری نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و هۆزه‌كان : وه‌ك ئه‌زانین كه له دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ هاته سه‌رزه‌وی و ژیان و زینده‌گی كردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر یه‌ك به لایه‌كدا بلاَو بونه‌ته‌وه‌و په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و زۆر بوون، بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێكیش پێویست كراوه كه پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ رِه‌وانه بكرێت تاكو رِێگه‌ی په‌رستش و ناسینی خوای گه‌وره‌یان پێ ئاگادار بكاته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِير: هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه كه ترسێنه‌ری(واته پێغه‌مبه‌ر) بۆ نه‌نێردرابێ}فاگر:24. به تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی پێشوو كه هه‌ریه‌ك له‌وانه بۆ گه‌لێكی تایبه‌ت له كاتێكی تایبه‌تدا بۆ شوێنێكی تایبه‌ت رِه‌وانه كراوون، واته له یه‌ك كاتدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر له سه‌ر زه‌وی بۆ گه‌لانی جۆراو جۆر رِه‌وانه‌كراوون. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً: ئێمه سزای هیچ كه‌سێك ناده‌ین تاكو پێغه‌مبه‌رێكی بۆ نه‌نێرین}الأسراء:15. به پێی ئه‌م فه‌رموودیه هه‌ر گه‌لێك له گه‌لانی رِابوردوو پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نێردراوه‌و هه‌روا پشت گوێ نه‌خراوون، خوای گه‌وره سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات، ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش له‌م دنیادا ئه‌گه‌ر هیچ به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان پێ نه‌گه‌شتبێ و ترس و مژده‌یان نه‌بیستبێ و بێ وه‌رگرتنی به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران مردبێتن، ئه‌وه خوای گه‌وره له‌و دنیا كه زیندوی كردنه‌وه له‌وێدا تاقیان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ده‌رباز بوون و ئه‌وه باشه خۆ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌و كات ئه‌خرێنه دۆزه‌خ(والله اعلم) واته : هه‌رچه‌نده مرۆڤ به خۆرسكی خۆی له سه‌ر فیتره‌ی یه‌كخواناسی له دایك ئه‌بێت و فیتره‌ی خۆی به‌ره‌و ناسینی خوا رِایئه‌كێشێت ، به‌لاَم خوای گه‌وره ته‌نها له سه‌ر ئه‌م فیتره‌یه لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ مرۆڤدا ناكات تاكو بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رێكی پێ نه‌گه‌شتبێ. له "مسند" ی ئیمامی ئه‌حمه‌د دا(رحمه‌الله) هاتووه كه ابوژر(خوا لێی‌رازی‌بێ) له فه‌رموده‌یه‌كی دورو درێژدا پرسیار ئه‌كات له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كات، له كۆتاییدا پرسیاری لێ ئه‌كات له ژماره‌ی نێرراوه‌كاوه‌كان (الرسل) و هه‌واڵپێدراوه‌كان (الأنبیاء). ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)ژماره‌ی هه‌واڵپیدراوه‌كان (الأنبیاء) و نێرراوه‌كان (الرسل) چه‌ندن؟ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: سه‌دو بیست وچوار هه‌زار، وه نێرراوه‌كانیش سێ سه‌دو چوارده‌ن. هه‌ندێ له زانایان ده‌فه‌رموون: ژماره‌ی هه‌واڵپیدراوه‌كان (الأنبیاء) به رێژه‌ی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌رن (صلى الله عليه وسلم) ، وه ژماره‌ی نێرراوه‌كانیش (الرسل) به رِێژه‌ی هاوه‌لاَنی به‌درن. به‌لاَم ئێمه به‌سه كه ئه‌وه‌نده بزانین كه هه‌موو گه‌لێك خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوون و هیچ گه‌لێكی بێ پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِير: هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه كه ترسێنه‌ری(واته پێغه‌مبه‌ر) بۆ نه‌نێردرابێ}. دووه‌م : پێویستی خه‌ڵكی به پێغه‌مبه‌ران،خه‌ڵكی ناتوانن خوا په‌رستی بكه‌ن ته‌نها له رِێی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌و نه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر گه‌لێك بوبێت پێویست بووه كه پێغه‌مبه‌رێكیان هه‌بێت تاكو به‌رنامه‌ی خوایان تێ بگه‌یه‌نێت و رِێی خواناسیان بۆ رِوشن بكاته‌وه‌و له شیرك وهاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره دوریان بخاته‌وه.