دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌خشینێكی خوایییه پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌خشینێكی خوایییه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خۆی كه ویستی له‌سه‌ر بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌وڵدان و كۆششكردن به‌ده‌ست نایه‌ت. واته هه‌رچه‌نده مرۆڤ بیه‌وێت و هه‌وڵ بدات و كۆشش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به پێغه‌مبه‌ر، بێسووده و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی گومڕِابوونه.، به‌ڵكوو خوای گه‌وره كێی بوێت هه‌ڵیده‌بژێرێت و ده‌یكاته پێغه‌مبه‌ر. ئه‌و كه‌سه‌ش كه خوا هه‌ڵیده‌بژێرێت و ده‌یكاته پێغه‌مبه‌ر، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدا بێته دی كه شایسته‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تین. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ : خوا له فریشته‌كان و له مرۆڤیش نێرراوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت} الحج:٧٥. واته: له فریشته‌كان وه‌ك جوبره‌ئیل كه‌ئه‌مینی سرووش (و‌حي) بوو بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی، هه‌روه‌ها له‌ناو مرۆڤه‌كانیشدا یه‌كێك له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یكاته پێغه‌مبه‌ر. كافر و بێباوه‌ڕِه‌كانی مه‌ككه پێیان سه‌یر بوو كه محمد كراوه‌ته پێغه‌مبه‌ر له كاتێكدا شتێكی وای نییه. به پێوه‌ری ئه‌وان كه‌سێك نییه كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاَت و سامان و ده‌سڕِۆیشتوو بێت. بۆیه ڕِه‌خنه‌یان گرت، وه‌ك قورئانی پیرۆز بۆمان باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ: (بیانوویان ده‌گرت و ده‌یانگوت) ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنراوه‌ته خوارێ بۆ سه‌ر پیاوێكی گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵاَت له پیاوه گه‌وره‌كانی دووشاره‌كه (مه‌ككه و تایف) الزخرف:٣١، پێیان وابو ده‌بێ پێغه‌مبه‌رایه‌تی به گه‌وره‌یی و نه‌ژادو ده‌سه‌لاَت بێ و كێ خاوه‌نی پله‌و پایه‌و سامان و گه‌وره‌یی بوو ئه‌وه بكرێته پێغه‌مبه‌ر، خوای گه‌وره بۆی رِونكردنه‌وه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی به ده‌سه‌لاَت و پاره‌و سامان و هه‌روه‌ها به هه‌وڵ و كوششیش نیه، به‌ڵكو خوا هه‌ركه‌سێكی بوێت پێی ئه‌به‌خشتێت و فه‌رمووی : أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَةَ رَبِّكَ: ئایا ئه‌وانه رِه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارت دابه‌ش ئه‌كه‌ن؟!} خوای گه‌وره هه‌ركه‌سێكی بوێت هه‌ڵیئه‌بژێرێت و ئه‌یكاته پێغه‌مبه‌ر، لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بزانین كه خوا كه‌سێك ناكاته پێغه‌مبه‌ر كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك سیفات‌و رِه‌وشتی به‌رزی ئه‌وتۆ نه‌بێت كه‌شایه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌بێت كه له پاشاندا له سیفاتی پێغه‌مبه‌راندا به درێژی ئه‌یخه‌نه رِوو ان شا‌ء الله. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت :اللّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ: خوا زانایه به‌و شون و دڵ و ده‌رونه‌ی كه شایسته‌یه په‌یامه‌كه‌ی خۆی ئه‌دات به سه‌ریداو له كۆێدا دایئه‌نێ}الأنعام:124. كه‌واته به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی به هه‌وڵ و تێكۆشان و كوشش به ده‌ست بێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌ریه‌ك له عیسا و یه‌حیا علیهم الصلاة و السلام به منداڵی كردنیه پێغه‌مبه‌رو هه‌واڵی بۆ ناردن، خوای گه‌وره هه‌واڵی به عیسا گه‌یاندو كردیه پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه له سه‌ر بێشكه بوو، هه‌روه‌ها یه‌حیا له مناڵیدا خوای گه‌وره پله‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشی. له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا كه مسلم و بخاری ئه‌یگێرِنه‌وه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌یه‌تی :{خوای گه‌وره له ناو نه‌وه‌كانی ئیسماعیلدا كنانه‌ی هه‌ڵبژارد، له ناو كینانیه‌كانیشدا قورِه‌یشی هه‌ڵبژارد، له قورِه‌یشا به‌نی هاشمی هه‌ڵبژاردو منیشی له ناو به‌نی هاشمدا هه‌ڵبژارد}. له‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌وه به گشتی بۆمان رِون ئه‌بێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به هه‌وڵی مرۆڤه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ران هه‌رگیز پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به بیریاندا نه هاتووه كه ده‌كرێنه پێغه‌مبه‌رو وه‌حیان بۆ دێت، به‌ڵكو خوا هه‌ڵیبژاردوون و پله‌یه‌كه و خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به‌وانه‌وه‌و كه‌سی تر ناگاته پله‌ی پێغه‌مبه‌ران.به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنێكی خواییه بۆیان و خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی كه ئه‌گونجێ بۆ ئه‌و كاره هه‌ڵی ئه‌بژێرێت و ئه‌و كاره‌ی پێ ئه‌سپێرێت.