دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێشه‌كیه‌ك له سه‌ر پێغه‌مبه‌ران عليهم الصلاة و السلام پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسكردنی ژیان و چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران (درودو سه‌لامی خوایان لێ‌بێ)، پێویست به پێشه‌كیه‌كی كورت ئه‌كات له سه‌ریان، تاكو خوێنه‌ری به‌ریَزپوخته‌یه‌كی كورتی له سه‌ریان ده‌ستكه‌وێت، پێغه‌مبه‌ران كێن، كاریان چی بووه؟ رِه‌وشت و سیفاتیان چۆن بووه؟ حه‌ق و مافیان چیه به سه‌رمانه‌وه؟ ژماره‌یان چه‌نده‌و بۆچی به‌و رِێژه زۆره رِ‌ه‌وانه‌كراوون؟چۆن بیانناسین و شاره‌زایان ببین؟ جیاوازی چیه له نێوانیاندا؟ باوه‌رِهێنان به پێغه‌مبه‌ران چۆنه؟ وه هه‌روه‌ها، كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی بچینه باسی هه‌ر یه‌ك له‌و پێغه‌مبه‌رانه به تایبه‌تی پێشه‌كیه‌ك له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌خه‌ینه رِوو كه پێویسته بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به ته‌واوی له ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه شاره‌زایی به ده‌ست بێنێت. خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ: ئه‌وانه(واته ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه) ئه‌وانه‌ن كه خوا هیدایه‌تی داوون و رِێرِۆشنی كردوون، ده‌ی تۆش شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵبگره}الا‌نعام:90. پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان بۆ یه‌ك مه‌به‌ست رِه‌وانه كراوون و نێرراون، ئه‌ویش كه په‌رستنی خوای گه‌وره‌یه به تاك و ته‌نها و واز هێنانه له هه‌موو سته‌مكارو له سنورده‌رچوویه‌ك :وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ: به رِاستی ئێمه له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌دا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه، تا پێیان بگه‌یه‌نێت و ئاگاداریان بكاته‌وه كه ئه‌بێت ته‌نها خوا بپه‌رستن و له سنورده‌رچووه‌كانیش خۆ په‌رێز بگرن}النحل:36.