نزاکانی ناو قورئان خێرخواز أدعية القرآ‌ن الكريم مرتبة حسب ترتيب المصحف الشريف نزا و پاڕانه‌وه‌کانی قورئانی پیرۆز به پێی چۆنێتی داڕێژراوی سوره‌ته‌کانی قورئان یه‌ک له دوای یه‌ک. سورة الفاتحة اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ (7) خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه) سورة البقرة رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (127) په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت. رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (128) په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (201) په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (250) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا. سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (285) گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه. رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلاَ تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلاَ تُحَمِّلْنَا مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَآ أَنتَ مَوْلاَنَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (286) په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا. سورة آل عمران رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری. رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لاَّ رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللّهَ لاَ يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (9) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه، بێگومان خوا (زاتێک نیه) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر.... رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (16) په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه. اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاء وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاء وَتُعِزُّ مَن تَشَاء وَتُذِلُّ مَن تَشَاء بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (26) خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا. تُولِجُ اللَّيْلَ فِي الْنَّهَارِ وَتُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَتُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ الَمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَتَرْزُقُ مَن تَشَاء بِغَيْرِ حِسَابٍ (27) شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ). رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاء (38) په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت. رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (53) په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه. ربَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (147) په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا. رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (191) په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ. رَبَّنَا إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (192) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه. رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلإِيمَانِ أَنْ آمِنُواْ بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الأبْرَارِ (193) په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه. رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلاَ تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لاَ تُخْلِفُ الْمِيعَادَ (194) په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر. سورة النساء رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا (75) په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه. سورة الأعراف رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (23) په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین. رَبَّنَا لاَ تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47) په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا. وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا عَلَى اللّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ (89) زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمان فراوانه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، هه‌ر به‌خوا پشت و په‌نامان به‌ستووه، په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی. رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ (126) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژه‌و به موسوڵمانێتی بمانمرێنه. رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (151) په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت. رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّايَ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاء مِنَّا إِنْ هِيَ إِلاَّ فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَاء وَتَهْدِي مَن تَشَاء أَنتَ وَلِيُّنَا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الْغَافِرِينَ (155) په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی. سورة يونس عَلَى اللّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لاَ تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (85) وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (86) ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان). هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێ‌باوه‌ڕان. سورة هود رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ (47) ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێم‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه. سورة يوسف فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (101) ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان. سورة ابراهيم رَبَّنَا إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِي وَمَا نُعْلِنُ وَمَا يَخْفَى عَلَى اللّهِ مِن شَيْءٍ فَي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء (38) په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له کار‌و کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له زه‌وی و له ئاسماندا له خوای گه‌وره په‌نهان نابێت. رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاَةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاء (40) په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعا‌و نزام گیرا بکه. رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ (41) په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت. سورة الاسرا‌ء رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا (24) په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی. رَّبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَانًا نَّصِيرًا (80) په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم. سورة الكهف رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا (10) په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا. سورة مريم رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (4) په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه). َهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا (5) له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه. سورة طه رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي (25) وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي (26) وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي (27) يَفْقَهُوا قَوْلِي (28) په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه. ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه. گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه. تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن. رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا (114) په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه. سورة الأنبياء مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (83) په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئازار‌و ناخۆشیم تووش بووه، تۆش له هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتریت. لَّا إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (87) په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت). رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ (89) په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه. سورة المؤمنون رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ (29) په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت). رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ (97) وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ (98) په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان. په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن). رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (109) په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت. رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (118) په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت. سورة الفرقان رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا (65) په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه). رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (74) په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان. سورة الشعرا‌ء رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (83) وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ (84) وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ (85) وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ (86) وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (87) يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (89) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه. په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت. بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی. له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه) له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که. ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه. مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت. رَبِّ نَجِّنِي وَأَهْلِي مِمَّا يَعْمَلُونَ (169) په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن. سورة النمل رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ (19) په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه. سورة القصص رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي (16) په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه . سورة العنكبوت رَبِّ انصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ (30) په‌روه‌ردگاره، سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چینن . سورة غافر رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (7) رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُم وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (8) وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ وَمَن تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (9) په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه. په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور. سورة الدخان رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!! سورة الأحقاف رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (15) په‌روه‌ردگار !! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م،که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم . سورة الحشر رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ (10) په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت. سورة الممتحنة رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (4) رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (5) په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه. په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. سورة التحريم رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (8) په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ (11) په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (11) ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه. سورة نوح رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا (26) إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا (27) رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا (28) په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه. چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت. په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان. سورة الفلق أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (1) مِن شَرِّ مَا خَلَقَ (2) وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (3) وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ (4) وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (5) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت. له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو). له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ. له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن). له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات. سورة الناس أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ (3) مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَ النَّاسِ (6) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی. پادشای خه‌ڵکی. به خوای خه‌ڵکی. له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه. له‌و شتانه‌ی كه وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته ناو سینه‌و دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكییه‌وه . له په‌ری و خه‌ڵكی ( له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن ) .