دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پێویستی خه‌ڵكی به پێغه‌مبه‌ران له رِهحمهت و به‌زه‌یی خوای گه‌وره به به‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه كه له خۆیان پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردوون تاكو له رِێیهوه بتوانن فه‌رمانه‌كانی خوا تێ بگه‌ن و له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دوربكه‌ونه‌وه، به ترسێنه‌رو مژده‌ده‌ر، مژده ئه‌ده‌ن به‌وانه‌ی شوێن به‌رنامه‌ی خوا ئه‌كه‌ون، ئه‌وانه‌ش ئه‌ترسێنن به سزای خوا كه سه‌رپێچی ئه‌كه‌ن و بێ باوهرِی هه‌ڵئه‌بژێرن، پێناسه‌ی ته‌واوی په‌روه‌ردگار ته‌نها هه‌ر له رِێی ئه‌وانه‌وه ئه‌كرێت، كێیه ئه‌و خوایه؟ ناوه‌كانی كێیه؟ سیفاته‌كانی چیه؟ چی لێمان ئه‌وێت؟ چیمان قه‌ده‌غه لێ ئه‌كات؟ پاداشتی ئه‌وه چیه‌و گوێرِایهڵهو پاداشتی ئه‌وه‌ش چیه له سه‌رپێچی ئه‌كات؟ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌ره بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به به‌نده‌كانی خۆی له رِێی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه سوودو قازانجی بۆ خه‌ڵكی هه‌بێت ئه‌وان شاره‌زایان ئه‌كه‌ن و ئاگاداریان ئه‌كه‌ن، له گشت بواره‌كانی ژیانیادا له زیندهگییاندا له‌م ژیانه‌دا وه له‌وه‌ش كه له دوارِۆژدا ده‌بێته مایه‌و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌رییان، به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی كه خوا بیه‌وێت و پێی خۆش بێت هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه‌ش كه خوا پێی ناخۆشه‌و ده‌بێته مایه‌ی تیاچونیان لێی دوردهكهونهوهو وازی لێ دێنن. گومانی تیا نیه كه خه‌ڵكی پێویستیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یان به‌م پێغه‌مبه‌رانه هه‌یه، به بێ ئه‌وان رِێگهی به‌خته‌وه‌ری وون ئه‌كات و نازانێت چۆن به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری هه‌نگاو بنێت و خواناسی بكات، ابن القیم رِهحمهتی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : (پێویستی خه‌ڵكی به شه‌ریعه‌ت له سه‌رو هه‌موو پێویستیهكانیانهوهیه به هه‌موو شتێكی تر، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه كه شه‌ریعه‌ت له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنانه باسیكات و رِونیان بكاته كه جێی رِهزامهندی و تورِهبونی خوای گه‌وره‌ن له‌و كارانه‌ی كه مرۆڤ تیایاندا سه‌رپشكه، ئه‌وانه‌ش ته‌نها له سه‌ر وه‌حی بنیاد نراون و ناكونجێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له رِێی ژیریه‌وه به ته‌نها په‌ی به‌وان ببرێت، پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه‌و هه‌وا بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر له ده‌ستی دا ئه‌وه كۆتا پله‌ی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌مرێت و ژیانی كۆتایی پێ دێت و لاشه‌و رِۆحی له یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌و ده‌مرێت، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه به هۆی نه‌بوون و په‌ك كه‌وتنی شه‌ریعه‌ته‌وه دێته دی بریتیه له تیاچوونی دڵ و رِۆح به ته‌واوی، جا ئه‌و دووتیاچوونه ئیجگار نێوانیان زۆره‌و جیاوازیان هه‌یه، مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویستی به زانین و شاره‌زابوون هه‌یه له‌و فه‌رمانانه‌دا كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانن و هه‌ڵسان له پێناویداو ئارامگرتن له‌و رِێگهیهداوجیهادو كۆشش له‌وانه‌ی كه له رِێگهی ده‌رئه‌چن تاكو بهێنرێنه‌وه سه‌ر رِێ، پێویستی به هیچ شتێكی تر به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه نیه، جیهان هیچ به‌خته‌وه‌ری و سهرفرازییهك به خۆیه‌وه نابینێت بێ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌ران، وه هیچ رِێگهیهك نیه بۆ كامه‌رانی و رِۆشنایی ته‌نها رِێگهی پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت و ته‌نها له‌وێوه مرۆڤ به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ئه‌گات له ژیانیدا)