دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ به‌شی چواره‌م و کۆتایی.. ڕه‌واندنه‌وه‌ی گوومانی به‌زیوه‌کان ئاماده‌کردنی باوکی: ئه‌سماء پاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك و پاك و بێ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(محمد) (صلی الله علیه وسلم) و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له پاشان دا: (زیدی کوڕی وهب ی جوهه‌نی)که‌یه‌کێك بوو له‌ئه‌ندامانی له‌شکره‌که‌ی ئیمامی علی(خوای لێ رازی بێت) له‌شه‌ڕی (خه‌واریج)دا ده‌گێڕێته‌وه که ئیمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت)فه‌رمووی: له پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) بیستووه ده‌یفه‌رموو:کۆمه‌ڵێك ده‌رده‌چن له ئوممه‌ته‌که‌م ،قورئان ده‌خوێنن قورئان خوێندنی ئێوه له چاو قورئان خوێندنی ئه‌واندا هیچ نی یه،وه نوێژه‌کانیشتان له چاو نوێژی ئه‌وان هیچ نی یه،ڕۆژووشتان له‌چاو ڕۆژووی ئه‌واندا هیچ نی یه،قورئان ده‌خوێنن پێ یان وایه قورئان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه،به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌سه‌ر ئه‌وانه. صحیح المسلم(2 / 748 پاشانی ئیمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌و سوپایه‌ی که‌شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکات ئه‌گه‌ر ده‌یزانی چی خێرێکیان لای خوای گه‌وره بۆ ده‌نوسرێت ئه‌وا ته‌وه‌کولیان ده‌کرده سه‌رکاره‌که‌یان(واته بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت)نیشانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌واریجه‌ش ئه‌وه یه‌که پیاوێکیان تێدایه قۆڵێکی باسکی پێوه نی یه له کۆتایی قۆڵه‌که‌شیدا گۆیه‌کی وه‌ك گۆی مه‌مکی پێوه‌یه،چه‌ند موویه‌کی سپی له‌سه‌ره. (زیدی کوڕی وهب)ده‌ڵێت کاتێك شه‌ڕه‌که کۆتایی پێ هات و(خه‌واریج)ه‌کان شکان،ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) فه‌رمووی:بگه‌ڕێن به‌دوای پیاوه نیو قۆڵه‌که‌دا ئه‌وانیش گه‌ڕان به‌ڵام نه‌یان دۆزی یه‌وه،پاشان ئیمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) خۆی هه‌ستا به‌ناو کوژراوه‌کاندا گه‌ڕا، کۆمه‌ڵێك جه‌نازه‌ی بینی به‌سه‌ر یه‌کدا که‌وتبوون فه‌رمووی:له‌سه‌ر یه‌کیان لابه‌رن،که‌سه‌یریان کرد پیاوه نیو قۆڵه‌که له ژێریان دا به کوژراوی که‌وتوه که ئیمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) پیاوه‌که‌ی به‌کووژراوی بینی ته‌کبیری کردوو فه‌رمووی:خوای گه‌وره ڕاستی فه‌رمووه وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (صلی الله علیه وسلم) به ئه‌مانه‌ت هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یاندووه. ئاله‌م کاته‌دا(عوبه‌یده‌ی سه‌لمانی)هه‌ستا ووتی: به ئیمامی علی:ئه‌ی سه‌رکرده‌ی مسوڵمانان تو ئه‌و خوایه‌ی که هیچ خوایه‌ك نی یه غه‌یری ئه‌و نه‌بێت،تۆ ئه‌مه‌ت له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گوێ لێ بووه)؟ ئیمامی علی(خوای لێ رازی بێت)فه‌رمووی:ئه‌رێ به‌و خوایه‌ی که هیچ خوایه‌کی نی یه غه‌یری ئه‌و نه‌بێت به‌گوێی خۆم له پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم) بیستووه. صحیح المسلم(2 / 748) و(البدایة والنهایة)(7 / 291). هه‌روه‌ها(سوه‌یدی کوڕی غه‌فله)ده‌گێڕێته‌وه:که ئیمامی علی فه‌رمووی یه‌تی:گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلی الله علیه وسلم)ده‌یفه‌رموو:کۆمه‌ڵێك له ئوممه‌ته‌که‌م ده‌رده‌چن به‌ته‌مه‌ن مناڵن و خه‌ون و ئاواتی بێ نرخیان هه‌یه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێنه‌وه‌و قورئان ده‌خوێنن به‌ڵام له قوڕ قوڕاگه‌یان تێپه‌ڕ ناکات،چۆن تیر له نێچیر ده‌رده‌چێت ئاوا له دین ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر پێیان گه‌یشتن بیان کوژن،چونکه کووشتنیان له ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره خێرێکی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه. صحیح البخاري(12 / 283- مع الفتح)وصحیح المسلم(7 / 169- مع شرح النووي). به هه‌مان شێوه(أبو سعیدی خودري)خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت:کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دوای یه‌کێك له غه‌زاکان ده‌سکه‌وته‌کانی به‌سه‌ر موجاهیده‌کان دا دابه‌ش ده‌کرد،کابرایه‌ك که ناوی(ذوالخویصرة التمیمی)بوو هات ووتی:(إعدل یا رسول الله)واته عادل به ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:(ویلك ومن یعدل إذا لم أعدل)واته: قوڕ به‌سه‌رت، جا کێ عادل ده‌بێت ئه‌گه‌ر من عادل نه‌بم. ئیمامی عمری کوڕی خه‌طاب(خوای لێ ڕازی بێت)فه‌رمووی: ڕێگه‌م بده ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باله‌ملی بده‌م،پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:وازی لێ بێنه،ئه‌مه کۆمه‌ڵێکی له‌گه‌ڵدایه هێنده نوێژکه‌رو ڕۆژو گرن نوێژوو ڕۆژووی خۆتان پێ هیچ نی یه له چاو نوێژوو ڕۆژووی ئه‌واندا،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چۆن تیر له‌نێچیر ده‌رده‌چێت ئاوا له‌دین ده‌رده‌چن... نیشانه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که پیاوێکی ڕه‌شیان له‌گه‌ڵدایه،ده‌ستێکی وه‌ك مه‌مکی ئافره‌ت وایه یان وه‌ك پارچه گۆشتێك وایه ده‌له‌رێته‌وه، له کاتێکدا ده‌رده‌چن که ناکۆکی و په‌رت بوون له نێوان خه‌ڵکدا هه‌یه. رواه البخاري ومسلم،وفي صحیح المسلم(2 / 744 – 745). ئه‌بو سه‌عیدی خودری ده‌فه‌رمووێت: شایه‌تی ئه‌ده‌م که ئه‌مه‌م له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) بیستووه،شایه‌تیش ئه‌ده‌م که ئیمامی علی کاتێك هه‌ستا به‌کووشتنییان و خۆشمی له‌گه‌ڵدا بوو،ئه‌و پیاوه یان به کوژراوی هێنا به‌و شێوه یه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی کرد بوو. وه‌هه‌ر ئه‌بوسه‌عیدی خودری(خوای لێ ڕازی بێت)فه‌رموویه‌تی:کۆمه‌ڵێك ده‌رچوو له‌کاتی ناکۆکی یه‌ك له نێوان مسوڵمانان دا ده‌رده‌چن،ئه‌و کۆمه‌ڵه مسوڵمانه‌ی که زیاتر له حه‌قه‌وه نزیكن ئه‌وان ده‌یان کووژن. صحیح المسلم(7 / 168 – مع شرح النووي). ناکۆکی یه‌که‌ش مه‌به‌ست پێی ناکۆکی یه‌که‌ی نێوانی ئیمامی عه‌لی و ئیمامی معاویه بوو،وه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ش که هه‌ستان به کووشتنییان کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی علی بوو وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی علی(خوای لێ رازی بێت)زیاتر له‌سه‌ر حه‌ق بوون وه‌ك له کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمامی معاوی یه(خوای لێ رازی بێت)،هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ردووكۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیمام علی و معاوی یه‌ی به مسوڵمان ناو هێناوه. پاش ئه‌م ڕوداوانه‌و له‌ناو بردنی خه‌واریجه‌کان سێ که‌سی داخ له‌دڵ له‌پاش ماوه‌ی(خه‌واریج)ه‌کان که بریتی بوون له(عبدالرحمن ی کوڕی ملجم و به‌رکی کوڕی عبدالله ی ته‌میمی و عه‌مری کوڕی به‌کری ته‌میمی)له‌گه‌ڵ یه‌کتر کۆ بوونه‌وه و بڕیاریاندا هه‌ریه‌که‌یان یه‌کێك له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌وکاته‌ی مسوڵمانان بکوژێت و داخی دڵی خۆیان بڕژن،وه ڕێك که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عبدالرحمن ی کوڕی ملجم ئیمامی علی بکوژێت و به‌رکی کوڕی عبدالله‌ی ته‌میمیش معاوی یه بکوژێت و عه‌مری کوڕی به‌کری ته‌میمیش هه‌ستێت به‌کوشتنی عه‌مری کوڕی عاص،که ئه‌وکاته ئه‌میری میصر بوو،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاریان دا کاتی جێ به‌جێ کردنی پیلانه‌که بۆ تیرۆرکردنی هه‌ر سێ سه‌رکرده‌که کاتی نوێژی به‌یانی حه‌ڤده‌ی ڕه‌مه‌زان بێت،پاشان به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و(کوفه‌و شام و میصر)بۆ ئه‌نجامدانی پیلانه‌که‌یان، وه له کات و ڕۆژی دیاری کراودا به‌رکی ته‌میمی له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وتدا به‌خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی دای له ئیمامی معاوی یه‌و برینداری کرد به‌ڵام ئیمامی معاوی یه چاك بووه‌یه‌وه‌و نه‌مردوو به‌رکی ته‌میمیش گیراو کوژرا. عه‌مری کوڕی عاصیش له میصر به قه‌ده‌ری خوا ئه‌و ڕۆژه نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی و پێش نوێژی بۆ خه‌ڵك بکات بۆیه(خارجه‌ی کوڕی ئه‌بی حه‌بیبه‌ی عامری)له‌جێی خۆی ڕاسپارد بۆ پێش نوێژی ، (عه‌مری ته‌میمی)ش نه‌یزانی که ئه‌وه عه‌مری کوڕی عاص نی یه به خه‌نجه‌ره ژه‌هراوی یه‌که‌ی له میحرابه‌که‌دا لێیداو کووشتی و خه‌ڵکه‌که‌ش گرتیان و کوشتیانه‌وه. (عبدالرحمن ی کوڕی ملجم)یش له ڕێگه‌ی مزگه‌وت دافرسه‌تی له ئیمامی علی هێنا له کاتێکدا که‌خه‌ڵکی خه‌به‌ر ده‌کرده‌وه بۆ نوێژی به‌یانی،له‌ناو ده‌رگای مزگه‌وته‌که‌دا به‌شمشێرێکی ژه‌هراوی دای له‌سه‌ری ئیمامی علی و سێ ڕۆژ به برینداری مایه‌وه، تا له شه‌وی یه‌ك شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی نۆزده‌ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی چلی کۆچی به پله‌ی شه‌هاده‌ت گه‌یشت ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت. البدایة والنهایة(7 / 326 -331)والخلفاء الراشدون بین الأستخلاف والإستشهاد(284 – 290). بیر‌و باوه‌ڕی(الخواریج): بیر‌و باوه‌ڕیان وایه كه درووسته له‌سه‌ر ئه‌و پێشه‌وا مسوڵمانانه ڕاپه‌ڕن كه سته‌م و فیسقیان لێ پشكواوه و ده‌رکه‌وتوه، وه به‌نده به تاوانی گه‌وره كافر ئه‌بێت و به نه‌مریش له ئاگری دۆزه‌خ ئه‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها باوه ڕیان به شه‌فاعه‌ت نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه‌کۆمه‌ڵێك په‌یدا بوون و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی كه به‌رگری له موقه‌دده‌ساتی ئیسلامی ئه‌كه‌ن به به گومڕاو خه‌واریج ئه‌زانن به بێ ئاگا یان به‌ئاگا و کاسه‌لێسی به‌رده‌م ده‌رگای به‌رپرسه طاغوته‌کان یان له‌به ر‌خاتری کیسه‌ی به‌رباخه‌ڵیان یان له‌ترسا یان له‌برسان خوا په‌نامان بدات له گومڕایی هه‌ربۆیه من له‌وانه ده‌پرسم ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تێده‌کۆشن؟ له پێناوی خوای گه‌وره‌دایه که ماڵ و مناڵییان به جێ هێشتووه یان بۆ پاره په‌یداکردن و کۆکردنه‌وه‌ی ماڵی دوونیایه یان بابزانین له ژێر سوڵته‌ی کام خه‌لیفه یان ئه‌میری ئیمانداراندا لایانداوه تا پێیان بوترێت خه‌واریج وه‌کام له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی ووڵاتانی ئیسلامی حوکم به به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن مه‌گه‌ر زۆرێك نابینین له‌وانه که‌وا شه‌رعی خوایان وه لاناوه و به‌ڵکو به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون دژایه‌تی شه‌رعی خوای گه‌وره‌ش ده‌که‌ن و له جێی شه‌رعی خوا ده‌یان یاسای وه‌ك(یاسق)ه‌که‌ی (جه‌نگیزخان)یان هێناوه‌و حوکمی گه‌ل بۆ ده‌سه‌ڵاتییان له جیاتی حوکمی خوا بۆ گه‌ل پێده‌کرێت براو خوشکی باوه‌ڕدارم خوێنه‌ری به‌ڕێز: خۆ ئێستا بۆت ڕوون بوویه‌وه سه‌ره‌تای دروست بوونی(خه‌واریج)کان چۆن بوو وه به‌رامبه‌ر به کێش ڕاوه‌ستان؟هه‌ر بۆیه ده‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌رچاو ڕۆشن بێت و به هه‌واو ئاره‌زووی خۆی ده‌قه شه‌رعی یه‌کان ته‌فسیر نه‌کات چونکه ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعة ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن که‌وا ئایه‌ت به‌ئایه‌ت یان به‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خواh یان به ووته‌ی صه‌حابه یان پیاوچاکانی پێشین لێك ده‌ده‌نه‌وه وه ئه‌هلی هه‌واو ئارزه‌وش به دیدو بۆچونی خۆیان لێکدانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعی یه‌کان ده‌که‌ن بۆیه ده‌بێت زۆر ووریا بین؟!! سه‌باره‌ت به حوكمی خه‌واریجیش: شێخی ئیسلام ئیبن و ته‌یمیه "به ڕه‌حمه‌ت بێت " ده‌فه‌رمووێت: زانایان تێكڕا كۆكن له سه‌ر خراپه‌كاری و گومڕا بوونی خه‌واریج، هه‌ر چه‌ند یه‌ك ده‌نگ نیین له‌سه‌ر كافر كردنییان، بگره دوو ڕای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م تاقمه گوتراوه، ئه‌ویش مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌دو ئیمام مالیكه، هه‌روه‌ها له مه‌زهه‌بی ئیمام شافعیش دیسان كێشه له سه‌ر كافركردنییان هه‌یه. له کۆتاییدا ده‌ڵێم به‌ڕاستی ئه‌وه زانست و زانیاری یه ئه‌وه تێگه‌شتنه‌بۆیه ئیمامی بوخاری له(صحیح)ه به‌نرخه‌که‌یدا ده‌رگایه‌کی کردۆته‌وه ناوی ناوه(باب الفهم في العلم)واته ده‌رگای تێگه‌شتن له له‌زانستدا، جا تێگه‌شتن فه‌زڵێکه‌و خوای گه‌وره ده‌یبه‌خشێته ئه‌وکه‌سانه‌ی که خۆی بیه‌وێ،جا به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ش خاوه‌نی فه‌زڵ و چاکه‌ی گه‌وره‌یه وه‌داواکارم له‌خوای گه‌وره که ئه‌م نامیلکه‌یه بکاته توێشوی دوارۆژمان و له‌هه‌ڵه‌و که‌م و کووڕی یه‌کانیشم خۆش بێت و وه خوایه پڕ به‌دڵ داوات لێده‌که‌م که زیاتر سنگم فراوان بکه‌یت بۆ فێربوونی زانستێکی شه‌رعی که‌سوود به‌خش بێت بۆ دوونیاو دواڕۆژیشم(اللهم آمین) سه‌رچاوه‌کان. دواین ڕووداوه‌کان و کۆتایی جیهان ن.شێخ محمد حسان – و.عبدالمجید عبدالحمید نیشانه‌کانی ڕۆژی دوایی و ڕووداوه‌کانی پێش هاتنی ن.مامۆستا هاوڕێ محمد أمین. پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی1431هـ ئاماده‌کردنی:باوکی ئه‌سماء