دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گوومانی به‌زیوه‌کان ئاماده‌کردنی باوکی: ئه‌سماء پاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك و پاك و بێ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(محمد (صلی الله علیه وسلم و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له پاشان دا: له‌به‌شی دوه‌م دا یه‌کێك له‌و دوو فه‌رمووده‌یه‌مان باس کرد سه‌باره‌ت به خه‌واریج ئێستاش ده‌چینه سه‌ر فه‌رمووده‌ی دووه‌م إن شاألله ڕیوایه‌تی دووه‌م: ئیمامی النسائي له کتێبی(الخصائص) أخرجه النسائي في الخصائص(185) وهو في السنن الکبری(5 / 165 / 167)وسنده حسن . ڕیوایه‌تی کردووه له عبدالله‌ی کووڕی عباس(خوایان لێ رازی بێت)که فه‌رموویه‌تی:کاتێك گرۆهی(الحروریة) ده‌رکه‌وتن خۆیان گۆشه‌گیر کرد و له ماڵه‌کانیاندا دانیشتن، ژماره یان شه‌ش هه‌زار که‌س ده‌بوو،به‌پێشه‌وای علی کوڕی ئه‌بوطالیب (خوای لێ رازی بێت)م ووت:ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران... که‌مێك نوێژه‌که دوا بخه،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرۆهه‌دا قسه بکه‌م،ووتی:من له‌ژیانت ده‌ترسم، ووتم: نه‌خێر، فه‌رمووی ئه‌م جار خۆم له‌به‌ر کردوو به پێ ڕۆیشتم بۆ لایان له‌کاتی(قه‌یلوله)دا بوو ئه‌وان پشوییان ده‌دا وه منیش سڵاوم له‌وان کرد. ئه‌وانیش ووتیان:سڵاوت لێبێت ئه‌ی إبن عباس،چی شتێك تۆی هێناوه بۆ ئێره؟منیش به ئه‌وانم ووت: من له لایه‌ن هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی اله علیه وسلم) هاتووم له پشتیوانان و کۆچه‌ران و کووڕی مام و زاوای پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی اله علیه وسلم) ، که قورئان به‌سه‌ر ئه‌واندا دابه‌زی و ئه‌وانیش له ئێوه شاره‌زا ترن له(وه‌حی)،من هاتووم تا قسه‌ی ئه‌وانتان پێ رابگه‌یه‌نم ، که ئه‌وان هه‌واڵ پێدراون له‌و شتانه‌ی که ده‌یڵێن، کۆمه‌ڵێکییان به‌ره و لای من جیا بوونه‌وه، ووتم:پێـم بڵێن چی شتێك وای لێکردن به‌و شێوه‌یه خه‌شم و قین له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (صلی اله علیه وسلم) کووڕی مامی بگرن؟! ووتیان:له‌به‌ر سێ شت: ووتم:ئه‌و سێ شته چین؟ ووتیان: یه‌کێکییان ئه‌وه‌یه، ئه‌و(واته:علی)له‌فه‌رمانی خوادا حوکمی دابه ده‌ست پیاوانه‌وه که چی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ [الأنعام/57] واته:چونکه هه‌موو حوکم و بڕیارێك هه‌ر هی خوایه وه هه‌موو شتێک هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه. ئیتر پیاوان چی یان داوه له حوکم! ووتم: ئه‌مه یه‌ك. ووتیان:دووه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌و(واته:علی)کووشتاری کرد که‌چی له‌وانی به‌دیل نه‌بردو ئافره‌تی نه‌کرده جاری یه سامانه‌که‌یانی به غه‌نیمه‌و ده‌سکه‌وت نه‌برد،جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێباوه‌ڕن ئه‌وا به‌جاری یه کردنی ئافره‌ته‌کانییان درووسته‌و وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان باوه‌ڕدارن ئه‌وا به‌جاری یه کردن و کووشتارییان درووست نی یه. ووتم: ئه‌مه دوو ئایا سێ یه‌میان چی یه؟ ووتییان:ئه‌و ناوی خۆی له(ئه‌میری باوه‌ڕداران)سڕی یه‌وه که‌وا بوو ئه‌و(ئه‌میری بێ باوه‌ڕانه). ووتم:ئایا جگه له‌مانه هیچی ترتان پێ یه؟ ووتیان:نه‌خێر...ئه‌مانه‌مان به‌سه. ووتم:ئایا ئه‌گه‌ر چه‌ند ئایه‌تێکی قورئان و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خوام h به‌سه‌رتاندا خوێنده‌وه که وه‌ڵامی قسه‌کانتان بێت ئایا ڕازی ده‌بن- ده‌گه‌ڕێنه‌وه -؟ ووتیان: به‌ڵێ،ووتم: ئه‌و قسه‌یه‌تان که باسی حوکمی پیاوانه له‌فه‌رمانه‌کانی خوادا،ئه‌وه من له قورئانه‌وه ئایه‌تێکتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه که خوای گه‌وره حوکمی دا به‌ده‌ست پیاوانه‌وه له‌نرخی چاره‌که درهه‌مێکدا،خوای گه‌وره فه‌رمانی کردووه که پیاوان حوکمی تێدا بده‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ۚ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ...[المائدة/95] واته: ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هه‌تا له ئیحرامدان هیچ جۆره نێچیرێكی وشكانی مه‌كوژن، گۆشتی بخورێ، یا نه‌خورێ هه‌ركه‌سێكتان به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست كوشتیی و له‌ئیحرامیشدا بوو،له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا ده‌بێ وێنه‌ی نێچیره كوژراوه‌كه له‌مه‌ڕو بزن و وشترو گا كه‌فاره‌ت بدات دوو كه‌سی دادگه‌رێ زاناشتان بڕیاری له‌سه‌ربده‌ن و بڵێن: ئه‌مه بۆبارته‌قاو كه‌فاره‌تی نێچیره كوژراوه‌كه ده‌شێ... جا من سوێندتان ده‌ده‌م به‌خوای گه‌وره ئایا حوکم کردنی پیاوان له‌سه‌ر که‌روێشکێك یان هه‌رشتێکی تر له‌ڕاو باشتره یان حوکم کردنیان له‌خوێنی نێوان مسوڵمانان و ئاشتی نێوانییان، خۆتانیش باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بووایه ئه‌وا حوکمی ده‌داو چی تر کاره‌که‌ی نه‌ده دایه ده‌ستی پیاوان؟ ووتیان: بێگومان ئه‌مه چاکتره. هه‌وه‌ها ده‌رباره‌ی ئافره‌ت و مێرده‌که‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ.. [النساء/35] واته: خۆئه‌گه‌ر ترستان له‌پشێوی و ناكۆكی ژن و مێرد هه‌بوو، ده‌تانزانی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن جا كه‌سێكی دادوه‌ر له‌خزم و بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌و، دادوه‌رێكیش له‌خزم و كه‌س و كاری ژنه‌كه بنێرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان و، ئه‌وسا دانانی چاره‌سه‌رێك به هه‌رجۆرێك كه‌ئه‌وان به‌چاكیان ده‌زانی ئه‌گه‌ر هه‌ردووك ڕازی بوون پێك بێنه‌وه‌و نیه‌تیان پاك بوو ئه‌وا خواش یه‌كیان ئه‌خات و پێكیان دێنێته‌وه‌و پیرۆزی ئه‌خاته كاره‌كانیانه‌وه. جا سوێندتان ده‌ده‌م به‌خوا ئایا حوکمی پیاوان ئاشتبونه‌وه‌ی نێوانیان و پاراستنی خوێن ڕشتن چاکتره یان حوکم له‌سه‌ر کێشه‌ی ئافره‌تێك؟ ئایا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م دایه‌وه‌و ئێوه‌ش ڕازی بوون؟ ووتیان: به‌ڵێ. ووتم:سه‌باره‌ت به قسه‌ی دووه‌متان که ده‌ڵێن: کووشتاری کردوو که چی ئافره‌تیانی به جاری یه نه‌بردوو غه‌نیمه‌ت و ده‌سکه‌وتی نه‌برد،من لێتان ده‌پرسم: ئایا ده‌تانه‌وێت عائیشة ی دایکتان بکه‌ن به‌جاری یه‌و ئه‌وه‌ی که بۆ ئافره‌تانی تر حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن بۆ ئه‌ویش حه‌ڵاڵی بکه‌ن؟ له کاتێکدا ئه‌و دایکتانه؟!. جا ئه‌گه‌ر بڵێن: ئه‌وه‌ی که بۆ جگه له‌و حه‌ڵاڵی ده‌که‌ین بۆ ئه‌ویش حه‌ڵاڵی ده‌که‌ین ئه‌وا به دڵنیای یه‌وه کافر ده‌بن،ئه‌گه‌ر بڵێن:ئه‌و دایکی ئێمه نی یه ئه‌وا دیسان کافر ده‌بن،چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۗ.. [الأحزاب/6] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم)به بڕواداران له خودی خۆیانیش له پێشتره ، له هه‌موو كار‌و بارێكی دین و دنیادا، وه‌هه‌رگیز پێی خۆش نه‌بووه موسڵمانان تووشی هیچ جۆره به‌ڵاو نه‌هامه‌تێك ببن، هه‌موو كاتیش هه‌وڵیداوه به‌ره‌و خێر‌و چاكه بچن و خۆی به‌برایان داناوه، دیاره كه‌ده‌بێ موسڵمانانیش هه‌ر ئه‌و بڕیار و حوكمیان بۆ بدا و، هه‌ر قسه‌ی ئه‌ویش ببیستن، وه‌ك خۆی له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ:من به خودی موسڵمانانه‌وه له خۆیان بۆ خۆیان نزیكترم، جا هه‌ركه‌سێ به‌قه‌رزاری مرد، قه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر منه و، من ده‌ی بژێرم، هه‌ركه‌سێكیش مردو ماڵ و سامانی لێبه‌جێ ما، ئه‌وه بۆ میرات به‌رانی خۆی ده‌بێ. ئه‌م فه‌رمووده‌یه باشترین به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی دڵسۆزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(صلی اله علیه وسلم) نیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر به ئوممه‌ته‌كه‌ی. پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)و (ئه‌بوو داود) ڕیوایه‌تیان كردووه. وه ژنه‌كانیشی دایكیانن ، پێویسته وه‌ك دایكی خۆیان ڕێز و حورمه‌تیان لێبنێن. واته: له ڕێزگرتن و حه‌رامیی ماره‌كردنیاندا وه‌ك دایكیانن، به‌ڵام له‌ته‌ماشاكردن و خه‌ڵوه‌ت و. .هتد ده‌بێ وه‌ك ژنانی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. جا ئێوه له نێوان دوو گومڕایی دا ده‌سوڕێنه‌وه، بۆیه خۆتان ده‌رکه‌ن له‌و نێوانه؟ووتم: ئایا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م دایه‌وه‌و ئێوه‌ش رازی بوون؟. ووتیان: به‌ڵێ. ووتم: سه‌باره‌ت به‌قسه‌ی سێ یه‌م تان که ده‌ڵێن: ناوی خۆی له ئه‌میری باوه‌ڕداران سڕییه‌وه ئه‌وا من به‌ڵگه‌یه‌کتان بۆ ده‌هێنمه‌وه که‌وا ڕازیتان بکات، واده‌زانم هه‌مووتان ئه‌وه تان بیستووه کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اله علیه وسلم)له‌گه‌ڵ بێباوه ڕاندا به‌ڕێکه‌وتن نامه‌ی(الحدیبیة)ئاشت بووی یه‌وه به ئیمامی علی فه‌رموو(خوای لێ رازی بێت)بنوسه ئه‌مه ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم)(محمد رس‌و الله)له‌سه‌ری ڕێك که‌وتووه بێباوه ڕان ووتییان: نه‌خێر سوێند به‌خوا ئێمه تۆ به پێغه‌مبه‌ر نازانین و وه ئه‌گه‌ر به پێغه‌مبه‌رت بزانین ئه‌وا هه‌رگیز کووشتارمان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کردی و گوێڕایه‌ڵت ده‌بووین،بنووسه(محمد ی کوڕی عبدالله)، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌ی علی بیسڕه‌وه و بنوسه ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه که (محمدی کوڕی عبدالله) له‌سه‌ری ڕێك که‌وتووه. سوێند به‌خوا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم) له علی چاکتره له‌کاتێکدا ئه‌و ناوی خۆی سڕی یه‌وه، ئه‌و سڕینه‌وه له پێغه‌مبه‌رایه‌تی نه‌یسڕی یه‌وه،ئایا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان درایه‌وه؟ وه ئێوه‌ش رازی بوون؟ ووتیان به‌ڵێ. بۆیه دوو هه‌زار که‌سیان لێ گه‌ڕایه‌وه،ئه‌مجار هه‌موویان ده‌رچون و له‌سه‌ر گومڕایی خۆیان کووژران، بۆیه کۆچه‌ران و پشتیوانان کووشتاریان کردن ئه‌ویش له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که مابوون له(خه‌واریج)ه‌کان له(نهروان)کۆبوونه‌وه‌و سوپایه‌کی چه‌کداریان دروست کردوو ده‌ستیان کرد به زوڵم و ڕێگرتن له مسوڵمانان و خوێن ڕشتنی خه‌ڵك به ناهه‌ق، وه یه‌که‌م تاوان که ئه‌نجامیان دا ئه‌وه بوو که یه‌کێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اله علیه وسلم)که ناوی(عبدالله ی کوڕی خبابی کوڕی ئه‌ره‌ت) بوو خۆیی و خێزانه‌که‌ی که سکی هه‌بوو به‌لایاندا تێپه‌ڕی ،گرتیان خۆیی و ژنه‌که‌یان سه‌ربڕیی و سکی ژنه‌که‌یان سه‌ربڕی. لبدایة والنهایة(7 / 288). ئه‌م کاره ناڕه‌وایانه ئیمامی علی(خوای لێ رازی بێت) ناچار کرد که به‌ڕێ بکه‌وێ بۆ ته‌می کردنییان وه جێ به‌جێ کردنی حه‌دی شه‌رعی له‌سه‌ریان،کاتێك به‌سوپاکه‌یه‌وه گه‌یشتنه(نهروان)خۆیی و(أبو أیوبی أنصاري)بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ووت و وێژی له‌گه‌ڵدا کردن، به‌ڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه و سوودی نه‌بوو، پاش ئه‌وه ئه‌بو ئه‌یوب ئاڵایه‌کی به‌رز کرده وه و ووتی: هه‌رکه‌س بێته لای ئه‌م ئاڵایه دڵنیا بێت هیچی لێناکه‌ین بۆ کوێ ده‌ڕوات با بڕاوت،ئێمه ته‌نها شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌که‌ین که ئه‌و تاوانه‌یان کردووه‌و خوێنی ناهه‌قیان ڕشتووه،به‌مه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر له‌خه‌واریجه‌کان جیا بوونه‌وه‌و ته‌نها هه‌زار که‌سیان مایه‌وه، پاشان شه‌ڕ ده‌ستی پێکردوو هه‌رزوو خه‌واریجه‌کان شکان و به‌شی زۆری سه‌رکرده‌کانیان کوژران. پێغه‌مبه‌ری خوا h له‌چه‌ند فه‌رمووده یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌ی (خه‌واریج) کردووه و باسی سیفه‌ته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌شی کردووه که چۆن قورئان ده‌خوێنن به‌ڵام خوای گه‌وره لێیان قبوڵ ناکات،چونکه به پێی ئاره زوی خۆیان ماناکه‌ی لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و چۆن له‌فه‌رمانی خه‌لیفه ده‌رده‌چن و چۆن خوێنی مسوڵمانان ده‌ڕژن و فه‌رمانی به کووشتنییان کردووه‌و کووشتنیشییان به خێرێکی گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م و کۆتایی بن إن شاألله..