دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سمائـ خه‌واریجه‌کان کێن و به‌رامبه‌ر به‌کێش ڕاوه‌ستان؟ به‌شی دووه‌م ڕه‌واندنه‌وه‌ی گوومانی به‌زیوه‌کان ئاماده‌کردنی باوکی: ئه‌سماء پاش سوپاس و ستایشی بێ پایانم بۆ خوای تاك و پاك و بێ هاوتا و خاوه‌نی بوونه‌وه‌ر درودوو سڵاوی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(محمد) صلی الله علیه وسلم و یارو یاوه‌رانی بێت تا ڕۆژی دوایی له پاشان دا: له‌به‌شی یه‌که‌م دا گه‌شتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێین :جا له‌گه‌ڵ مندا بیر له‌و گفت‌و گۆیه شیرینه بکه‌ره‌وه که له‌نێوان إبن عباس و سه‌رکرده‌ی خه‌واریجه‌کان دا ڕوویدا له ڕێگای ئه‌م دوو ڕیوایه‌ته‌وه: ڕیوایه‌تی یه‌که‌م: له عبید الله ی کووڕی عیاض ی کوڕی عمرو القاری یه‌وه ڕیوایه‌ت کراوه و ده‌فه‌رمووێت: عبدالله ی کوڕی شداد هات و چووه ژووره‌وه بۆ لای دایکه عائیشه(خوای لێ ڕازی بێت)له کاتێکدا ئێمه‌ش له لای ئه‌و دانیشتبووین،عبدالله له عێراقه‌وه گه‌ڕابووه‌وه،له پاش چه‌ند شه‌وێك له شه‌هید کردنی ئیمامی علی(خوای لێ ڕازی بێت) ، دایکه عائیشة(خوای لێ رازی بێت) پێی فه‌رموو: ئه‌ی عبدالله ی کوڕی شه‌داد ئایا تۆ له‌گه‌ڵ مندا ڕاست ده‌که‌یت هه‌ر پرسیارێكت لێبکه‌م؟ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه بۆم بدوێ که‌وا علی(خوای لێ رازی بێت)له گه‌ڵیاندا ده‌جه‌نگا، ووتی: ئایا چی شتێك وام لی ده‌کات که ڕاستت له‌گه‌ڵدا نه‌که‌م؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: فه‌رموو باسی چیرۆکه‌که‌ی ئه‌وانم بۆ بکه. ووتی:کاتێك که ئیمامی علی(خوای لێ رازی بێت) نوسراوێکی نوسی بۆ ئیمامی معاوی یه(خوای لێ رازی بێت) وه دوو که‌سی به دادوه‌ر دانا،هه‌شت هه‌زار قورئان خوێن له‌نێو خه‌ڵکی یه‌وه ده‌رچوون،بۆیه له جێگایه‌ك جێگیر بوون که پێی ده‌ڵێن(حرورا‌ء)له نزیك شاری کوفه‌یه،ئه‌وانیش گله‌یی و گازه‌نده‌یان لێ کردوو ووتیان:کراسێك خوای گه‌وره له‌به‌ری کردبووی خۆت به‌ده‌ستی خۆت له‌به‌ر خۆتت داکه‌ند،ناوێك که‌وا خوای گه‌وره ناوی لێ نابووی خۆت سڕیته‌وه ، ئه‌مجار چویت که‌سانێکت کرده دادوه‌ر له دینی خوادا،ئێمه‌ش ده‌زانین که هیچ حوکمێك جگه له حوکمی خوا نی یه،کاتێك که ئه‌و گله‌یی و گازه‌ندانه گه‌شته ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) که له‌و پێناوه‌دا لێی جیا بوونه‌ته‌وه فه‌رمانی کرده بانگ ده‌رێك ئه‌ویش بانگی دا:فه‌رمووی که‌وا نابێت هیچ که‌س بچێته ژووره‌وه بۆ لای ئه‌میری باوه‌ڕداران ئیللا هه‌ڵگرانی قورئان نه‌بێت،کاتێك ماڵه‌که پڕ بو له قورئان خوێنان، ئه‌مجار داوای قورئانی کردوو له‌به‌رده‌ستی خۆیدا داینا ،پاشان به‌ده‌سته‌کانی ده‌یدا له‌قورئانه‌که‌و ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی قورئانه‌که، بۆ خه‌ڵکه‌که قسه بکه، بۆیه خه‌ڵکی بانگیان لێکرد و ووتیان: ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران،پرسیاری چی لێده‌که‌یت له کاتێکدا ئه‌و ته‌نها مه‌ره‌که‌به له سه‌ر کاغه‌ز، ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێین که له ئه‌وه‌وه ڕیوایه‌تمان کردووه،چیت ده‌وێ؟فه‌رمووی: هاوه‌ڵانتان، ئه‌وانه‌ی که ده‌رچوونه له نێوان من و ئه‌واندا قورئان حوکم بکات. خوای گه‌وره له کتێبه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی پیاو و ژنێك ده‌فه‌رمووێت: وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ.. [النساء/35] واته: خۆئه‌گه‌ر ترستان له پشێوی و ناكۆكی ژن و مێرد هه‌بوو، ده‌تانزانی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن جا كه‌سێكی دادوه‌ر له‌خزم و بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌و، دادوه‌رێكیش له‌خزم و كه‌س و كاری ژنه‌كه بنێرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان و، ئه‌وسا دانانی چاره‌سه‌رێك به هه‌رجۆرێك كه‌ئه‌وان به‌چاكیان ده‌زانی ئه‌گه‌ر هه‌ردووك رازی بوون پێك بێنه‌وه‌و نیه‌تیان پاك بوو ئه‌وا خواش یه‌كیان ئه‌خات و پێكیان دێنێته‌وه‌و پیرۆزی ئه‌خاته كاره‌كانیانه‌وه. جا بزانن که‌وا حورمه‌تی خوێنی ئوممه‌تی موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) مه‌زنترو گه‌وره‌تره له پیاو و ژنێك ، ئه‌وان خه‌شم و قینیان لێ هه‌ڵگرتم چونکه من نوسراوێکم نارد بۆ معاویه (خوای لێ رازی بێت). که نوسی بووی تییایدا: علی کوڕی ئه‌بو طالیب واته نه‌ی نوسی ئه‌میری باوه‌ڕداران،بۆیه فه‌رمووی: بزانن کاتێك سهیل ی کوڕی عمرو له ڕۆژی (الحدیبیه)دا هات و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا ڕێك بکه‌ون ، جا پێغه‌مبه‌ری خوا نوسی: (بسم الله الرحمن الرحیم) که چی سهیل ووتی: مه‌نوسن: (بسم الله الرحمن الرحیم)، ئه‌ویش فه‌رمووی:ئه‌ی چی بنوسین؟ ووتی: بنوسن: (باسمك اللهم)، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی ئه‌مجار بنوسه: (محمد رسول الله) (صلی الله علیه وسلم) ،سهیل ووتی: ئه‌گه‌ر به پێغه‌مبه‌رت بزانم سه‌رپیچیم نه‌ده‌کردی و له‌گه‌ڵ تۆدا جیاواز نه‌ده‌بووم، ئه‌ویش نووسی: ئه‌مه ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه که (محمدی کوڕی عبدالله) و(قوڕه‌یش) له‌سه‌ری ڕێك که‌وتن ، خوای گه‌وره له‌قورئانه‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت:لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ ۚ..[الأحزاب/21] واته: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا چاكترین نموونه‌ی ڕێك و پێكی و سه‌رمه‌شقه بۆتان ، ده‌سا ئێوه‌ش له‌دڵسۆزیی و سیاسه‌تی و جیهادیی و ئارامیی و ته‌قوایی و ته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا چاوی لێبكه‌ن و به‌دوایدا بچن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سه، كه به ته‌مای خوا‌و رۆژی دوایییه. بۆیه ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) عبدالله‌ی کوڕی عباس(خوایان لێ رازی بێت) ی بۆ ڕه‌وانه کردن و منیش له‌گه‌ڵیدا چوووم،تاکو گه‌یشتینه ناوه‌ڕاستی سه‌ربازگه‌که‌یان ، (إبن الکوا‌ء)ده‌ستی به ووتار خوێندنه‌وه کردوو بۆ خه‌ڵکه‌که دووا و ووتی: ئه‌ی هه‌ڵگرانی قورئان: ئه‌مه عبدالله ی کوڕی عه‌باسه جا هه‌رکه‌سێ نایناسێت ئه‌وا من له‌ڕێگای قورئانه‌وه ده‌یناسم ، ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که خوای گه‌وره له حه‌قی ئه‌و و قه‌ومه‌که‌یدا فه‌رموویه‌تی: قَوْمٌ خَصِمُونَ [الزخرف/58] واته: به‌ڵكو ئه‌وان هۆزێكن هه‌ر ده‌مبازی ده‌كه‌ن. بۆیه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای هاوڕێ که‌ی و مه‌یکه‌نه ته‌رازوو به‌سه‌ر کتێبی خوادا ،بۆیه چه‌ند ووتار خوێنێکی تر هه‌ستان و ووتیان: سوێند به‌خوا ده‌بێت بیکه‌ینه ته‌رازویه‌ك به‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی خوداوه،جا ئه‌گه‌ر حه‌قی پێ بوو ئه‌وا ده‌یناسینه‌وه وه شوێنی ده‌که‌وین و وه ئه‌گه‌ر ناحه‌ق و ناڕه‌وایی پێ بوو ئه‌وا به ناڕه‌وایی یه‌که‌ی خۆی ڕه‌دی ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مجار سێ ڕۆژ به‌پێی کتێبه‌که‌ی خوا له‌گه‌ڵیاندا دووا بۆیه چوار هه‌زار که‌سیان لێ گه‌ڕایه‌وه‌و ته‌وبه‌یان کرد،که(إبن الکوا‌ء)یان تێدا بوو تاکو ڕۆیشتنه خزمه‌تی ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت)، ئه‌مجار ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) هه‌واڵی بۆ ئه‌وانی تر نارد و فه‌رمووی: کار‌و مه‌سه‌له‌که‌ی ئێمه‌و خه‌ڵکی گه‌یشته ئه‌وه‌ی که ده‌یبینن، بۆیه چی تر بووه‌ستن تاکو ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌ك ده‌گرن ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئێوه ئه‌وه بێت که خوێن نه‌ڕێژین و ڕێگه نه‌بڕن و سته‌م له‌ئه‌هلی(ذمة)نه‌که‌ن،ئه‌گه‌ر واتان کرد ئه‌وا له‌گه‌ڵتاندا ناجه‌نگین ، خودا‌ش ناپاکی خۆش ناوێت وه بێ له‌م ڕیوایه‌ته له ڕیوایه‌تێکی تردا هاتووه که ئیمامی (عه‌لی خوای لێ رازیبێت) جوابی بۆناردن و پێی فه‌رموون: (ئێوه به‌ڕێی خۆتان و ئێمه‌ش به‌ڕێی خۆمان،به‌مه‌رجێك خوێنی که‌س به‌ناحه‌ق نه‌ڕێژن و ڕێگه‌ی که‌س نه‌گرن وزوڵمیش له‌که‌س نه‌که‌ن،و ئێمه‌ش ڕێگه‌ی ماڵی خواتان لی ناگرین و شه‌ڕیشتان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین تا ئێوه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ن). [البدایة والنهایة(7 / 281)]. وه پاشان دایکه عائیشة (خوای لێ رازی بێت) پێی ووت:ئه‌ی کوڕی شه‌داد،جا علی (خوای لێ رازی بێت) ئه‌وانی کووشت!؟ ووتی: سوێند به‌خوا نه‌چووه سه‌ریان تاکو ئه‌وان خوێنیان ڕشت و ڕێگه‌یان بڕی(ڕێگیرییان کرد)وه (ئه‌هلی ذمة)یان به حه‌ڵاڵ زانی، دایکه عائیشة ووتی: بڵێ سوێند به‌خوا،ووتی: سوێند به‌و خوایه‌ی که جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه‌به‌و شێوه‌یه بوو،دایکه عائیشة (خوای لێ رازی بێت) ووتی: ئه‌ی ئه‌وه چی یه که له(ئه‌هلی ذمة)ه‌وه پێم گه‌شتووه و ده‌ڵێن :(ذو الثدی)،(ذو الثدی)؟ من بینیم له‌ناو کوژراوه‌کاندا بوو، له‌گه‌ڵ ئیمامی علی (خوای لێ رازی بێت) چوینه سه‌ری ، ئه‌ویش بانگی خه‌ڵکی کرد، ئایا ئه‌مه ده‌ناسن؟ خه‌ڵکی زۆر هاتن و ده‌یان ووت: له مزگه‌وتی(به‌نی فڵان)ده‌مبینی نوێژی ده‌کرد،هیچ که‌س جگه له‌و قسانه زیاتری نه‌ده ووت، دایکه عائیشة (خوای لێ رازی بێت) ووتی: ئایا گووفتاری علی (خوای لێ رازی بێت) چی بوو کاتێك له‌سه‌ری ڕاوه‌ستا هه‌روه‌کو ئه‌هلی عێراق ده‌یڵێن، ووتی: گوێم لێ بوو ده‌یووت:خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم)ڕاستیان فه‌رموو، دایکه عائیشة فه‌رمووی: ئایا جگه له‌وه هیچ شتێکی ترت له ئه‌وه‌وه بیست؟ ووتی: نه‌خێر.. خوا ئاگاداره، دایکه عائیشة (خوای لێ رازی بێت)فه‌رمووی:به‌ڵێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی راستیان فه‌رموو، ڕه‌حمه‌تی خوا له عه‌لی(خوای لێ رازی بێت) له قسه‌کانی ئه‌و ئه‌وه بوو هه‌رکاتێك شتێکی ببینیایه و پێی سه‌یر بوایه ئه‌وا ده‌یفه‌رموو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) ڕاستییان فه‌رموو،ئه‌مجار ئه‌هلی عێراق به‌ده‌م ئیمامی عه‌لی یه‌وه (خوای لێ رازی بێت)درۆیان کرد‌و شتی زیاده‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ست. اخرجه أحمد،وأبو یعلی،وإبن عساکر،وقال هیثمي في المجمع،روا یعلی ورجاله ثقات،وإسناده حسن،کما قال الشیخ شعیب في المسند. چاوه‌ڕوانی به‌شی سێ یه‌م بن إن شاألله....