دانراوه لهلایهن: چاودێر پڕوپاگەندەی بیروباوەڕێکی هەڵە و نەشیاو لەڕێگەی کەناڵی سەتەلایت و ئینتەرنێتەوە پێویستە هەموو موسڵمانێك ئاگاداری ئەوە بێت گرۆی قادیانی کە ناسراون بە (ئەحمەدی یان ئەحمەدییە) کەناڵێکی ئاسمانی ٢٤-کاتژمێری بە ناوی(mta) واتە muslim television ahmediyya بەڕێوە دەبەن. هەروەها ئەم گرۆیە ژمارەیەك ماڵپەڕیان دروست کردووە، بۆ نموونە www.alislam.org و لەم ڕێگایانەوە پڕوپاگەندەی بیروباوەڕی هەڵەی خۆیان دەکەن لەژێر ناوی ئیسلامدا. ئەم گرۆیە باوەڕیان وایە کە پێغەمبەرێکی تر هاتووە پاش پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد المصطفی (صلی الله علیه و سلم) بە ناوی (میرزا غوڵام ئەبمێد قادیانی) لە ساڵی ٨٤٠ تا ١٩٠٨، کە دامەزرێنەری بەناو ئایینی قادیانی بووە!!! جا ئەم گرۆیە هەوڵ دەدەن قەناعەت بە خەڵکی بهێنن کە ئەو بەرنامانەی نیشان دەدرێن لە کەناڵی تەلەفزیۆن و مالپەڕەکانیانەوە بەتەواوی بەرنامەی دینی ئیسلامە و قادیانییش بەشێکە لە ئیسلام. لەڕاستیدا ئەوان پێچەوانەی ئایینی پاکی ئیسلامن و زانایانی ئیسلامییش بە تێکڕای دەنگ ڕوونیان کردۆتەوە کە قادیانی دژی ئیسلامن و بیروباوەڕو بۆچوونیان بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئایینی ئیسلامدا ناگونجێت. قادیانییەکان لەدەرەوەی بازنەی ئیسلامن و بە کافر هەژمار دەکرێن. بۆیە زۆر گرنگە و ئەرکی هەر موسڵمانێکە کە دۆست و نزیکەکانیان ئاگادار بکەنەوە لە وریابون و خۆبەدوورگرتنیان لە لادان و سنووردەرچوونی قادیانییەکان و بڕواپێنەکردنیان. پێویستە ئەوەش بیری هەمو لایەك بخەینەوە کە ڕابیتەی موسڵمانانی جیهان (الرابطة العالمیة الاسلامیة) لە مەککەی پیرۆز مانگی ٤ی ١٩٧٤ لەگەڵ کۆمەڵی نەتەوەی پاکستان لە ڕێکەوتی ٧/٩/١٩٧٤ قادیانییەکانیان بە ناموسڵمان لەقەڵەم داوە. ئەمەش لەئەنجامی کۆکردنەوەی بیروڕای گشتیی خەڵك سەبارەت بەم بابەتە. ..................................................................................... تێبینیی ١: ئەم بابەتە لە نووسراوێکی ئینگلیزییەوە وەرگێڕراوە. تێبینیی ٢: ئەمانە ئەگەر عاقڵ بوونایە، ناوێکی ڕێکوپێکیان هەڵدەبژارد بۆ بەناو پێغەمبەرەکەیان؛ ئاخر میرزا خوڵام و پێغەمبەریان وتووە؟!!!