باوکی موحه‌ممه‌د * قه‌ده‌ر چوار پله‌ی هه‌یه ئه‌وانیش: زانیاری(العلم)، نوسین(الكتابة) ویست و مه‌شیئه‌ت (المشيئة)، دروستكردن(الخلق). * كاتێك هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان به باشی له قه‌ده‌ر تێگه‌شتبوون، ئیتر ڕۆنه‌چوون تێیداو تووشی زیاده‌ڕه‌وی نه‌بوون. * خوای گه‌وره عزوجل دروستكه‌ری ئێمه‌و كرده‌وه‌كانیشمانه، به‌نده ته‌نها بكه‌ره نه‌ك دروستكه‌ری كرده‌وه‌كه‌ی خۆی. * خوای گه‌وه‌ره ویست وئیراده‌ی داوه به به‌نده‌كانی خۆی، به‌ڵام ئه‌م ویست وئیراده‌یه‌و ڕه‌هاو بێ سنوور نیه، به‌ڵكو له ژێر ویست و ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌دایه. * پله‌ی نووسین ئه‌كرێت به پێنج به‌شه‌وه ئه‌وانیش نوسینی: بونه‌وه‌ری، ئینسانی، ته‌مه‌نی، ساڵی، ڕۆژی. * عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی قه‌ده‌ریه‌كان له قه‌ده‌ردا ئه‌وه‌یه كه: به‌نده‌كان خۆیان كرده‌وه‌كانی خۆیان دروست ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌بێت دروستكه‌رێكی تر له گه‌ڵ خوادا هه‌بێت. * مه‌رج نیه هه‌رچی ئه‌وه‌ی خوا دروستی كردبێت ئیتر پێی خوش بێ و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌بێت. * قه‌ده‌ریه‌كان سێ جۆرن: هاوه‌ڵگیریه‌كان(المشركین)، شه‌یتانیه‌كان(الابلیسی)، مه‌جوسیه‌كان(المجوسی). * هه‌رچیه‌ك له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ئه‌كرێت و دێت و ده‌چێت، گشتی به قه‌ده‌رو ویست و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌یه- سبحانه وتعالی-. * ئه‌وانه‌ی كه لایان داوه له قه‌ده‌رو پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوان، ئه‌وانه به ویست و مه‌شیئه‌ت و قه‌ده‌ری كه‌ونی خوای گه‌وره لایانداوه‌و گومڕابوون، نه‌ك به ویست و ئیراده‌ی شه‌رعی.