قه‌ده‌ری ڕه‌ش پێستی..! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: من ئه‌زانم كه پێوه‌ری خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- بۆ ڕێز‌و نزیكی و چاكێتی بۆ به‌نده‌كانی بریتیه له ته‌قواو خواناسی، وه فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: { لا فضل لعربي ولا أعجمي إلا بالتقوى } رواه أحمد (5/411) عن رجل من أصحاب النبي. { هیچ فه‌زڵ و ڕێزێك نیه بۆ عه‌ره‌بێك به سه‌ر عه‌جه‌مێكدا (هه‌موو كه‌سێكی جگه له عه‌ره‌به) ته‌نها به ته‌قواو پارێزكاری و خواناسی نه‌بێ } هه‌تا كۆتایی فه‌رموده‌كه، وه ئێمه ئه‌زانین كه ڕه‌نگی ڕه‌ش تاكو ئێسته‌ش هه‌ر چه‌وساوه‌و سته‌م دیده‌ن له‌جیهاندا، وه تۆش ئه‌زانیت كه له جیهانی ئه‌مڕۆدا چۆن خه‌ڵكی كراونه‌ته گه‌وره‌و سه‌ردارو به‌نده‌و بێ چاره، وه پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: بۆچی خوای گه‌وره ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌و ئازاره‌ی بۆ ڕه‌ش پێسته‌كان بڕیوه‌ته‌وه‌و ته‌قدیری كردووه؟ كه ئه‌و زاته -سبحانه وتعالی- خۆی ئه‌فه‌رموێت: لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ [الأنبياء:23] { خوای متعال پرسیاری لێ ناكرێ له‌وه‌ی كه ئه‌یكات، ئه‌وان به‌نده‌كانن كه ئه‌كه‌ونه به‌ر پرسیار‌و لێپپچانه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێ }؟ وه‌ڵام: ئه‌و برایه خوا پاداشتی بداته‌وه به ڕاستی خۆی وه‌ڵاممی خۆی دایه‌وه، خوا پرسیاری لێ ناكرێ له‌وه‌ی كه ئه‌یكات. خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- مرۆڤی له قوڕی سه‌رزه‌وی دروست كردووه، وه ئه‌ندازه‌ی هه‌موو كه‌سێكی له به‌شی ئه‌م گڵه گرتووه؛ ئیتر خه‌ڵكی بونه چه‌ند كانزایه‌ك له سروشت و هه‌ڵس و كه‌وت ڕ‌ه‌نگ و ڕوویاندا. ئه‌بینین كه خه‌ڵكی تیایاندایه وه‌ك ئاڵتون به نرخه‌و خاوه‌ن به‌هایه‌كی ئیجگار به‌رزه، ئه‌شبینین كه تیانایه وه‌ك به‌ردو خۆڵ وایه‌و هیچ نرخێكی نیه، ئه‌بینین كه تیاندا ڕه‌ش و سپی و سوور هه‌یه، خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێك و به هه‌ر چۆنێك بیه‌وێت دورستی ئه‌كات. جا كاتێك خوای گه‌وره ئه‌م پێوه‌رانه‌ی داناوه-وه‌ك ئه‌و برایه ئاماژه‌ی پێدا- لێره‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه، خه‌ڵكی تاقی ئه‌كرێنه‌وه؛ هه‌یه له‌كه‌داری ئه‌كه‌ن به ڕه‌نگی، خه‌ڵكی وایه له‌كه‌داری ئه‌كه‌ن به نه‌سه‌ب و پشتی، هه‌یانه به ڕه‌گه‌زی و هه‌یانه به ئاینی. وه پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ له‌كه‌داریان ئه‌كردن به ئیمان وباوه‌ڕیان، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ [الأعراف:66] واته: ئێمه له گومڕاییدا ئه‌تبینین، تا كۆتایی ئه‌و قسه وقسه‌ڵۆكانه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان پێ له‌كه‌دار ئه‌كرد، كه‌واته بۆ به لامانه‌وه سه‌یر بێت كه خه‌ڵكی به ڕه‌گه‌زی یان شێوه‌ی پێستی یان شوێن و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كه‌دار بكرێت. جا ئه‌م هه‌لاَنه كاتێ خه‌ڵكی توشیان ئه‌بن و ئه‌كه‌ونه ناویه‌وه كه لایاندان له ئاینی خوای گه‌وره و سه‌رگه‌ردان بوون، وه ئه‌م لادانه‌ش كه خه‌ڵكی تێی ئه‌كه‌ون حیكمه‌ت و دانایی په‌روه‌ردگاری تیایه، به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه له‌كه‌و ناته‌واوی ئه‌درێته پاڵ-ئه‌گه‌ر له‌كه‌دار كرا له پشتیدا یان یان ڕه‌نگی یان ڕه‌گه‌زی یان پیشه‌ی یان هه‌ر شتێكی تر-و ئارامی گرت ئه‌بێته پاداشتێك بۆی. كه‌واته: ئه‌وه جۆرێك له تاقیكردنه‌وه‌یه، وه له‌و كارانه‌یه كه خوای گه‌وره- سبحانه وتعالی- به دانایی و حیكمه‌تی خۆی كردویه‌تیه شوێنێك بۆ گوڕینی بیروهۆش، تاكو خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تا حوكم و فه‌رمان بكات له‌وه‌ی له سه‌ری جیاوازیان تیا كه‌وتووه، وه له جیاوازیان له‌م پێوه‌رانه‌دا.