ناوه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌نگی ئیسلام قورئانی پیرۆز سێ ناوی به‌ناوبانگی هه‌ن: (القرآ‌ن) و (الكتاب) و (الفرقان)، وه به‌ناوبانگترینشیان دوو ناوی یه‌كه‌میانه، وه هه‌ندێكیش له ئه‌هلی علیم ناوه‌كانی قورئانیان گه‌یاندۆته زیاتر له نه‌وه‌د ناو، وه ئێمه له‌م بابه‌ته‌ماندا له‌و سێ ناوه به‌ناوبانگه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌دوێین و به‌س: یه‌كه‌م: قورئان (القرآ‌ن) ئه‌م ناوه له قورئانی پیرۆ‌زدا له چل و سێ شوێندا هاتووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: وإنك لتلقى القرآ‌ن من لدن حكيم عليم (النمل:٦) هه‌روه‌ها: إن هذا القرآ‌ن يهدي للتي هي أقوم (الإسرا‌ء:٩) وه فه‌رمووده‌ی: إن الذي فرض عليك القرآ‌ن لرادُّك إلى معاد (القصص:٨٥) . وه وته‌و له‌فزی (القرآ‌ن) به هه‌مزه‌و بێ هه‌مزه ئه‌وترێت، به هه‌مزه‌وه له كرداری (قرأ) واته خوێندیه‌وه وه‌رگیراوه، ده‌ڵێیت: قرأ يقرأ قراءة وقرآناً. ئه‌م كرداره مانای خوێندنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: إن علينا جمعه وقرآنه* فإذا قرأناه فاتبع قرآنه (القيامة: ١٧-١٨) واته: له‌سه‌ر ئێمه‌یه بۆتی كۆ بكه‌ینه‌وه‌و به‌سه‌رتدا بیخوێنینه‌وه. وه له‌فزی "القرآ‌ن" به هه‌مزه وه‌ك ناوێك بۆ قورئانی پیرۆز خۆی به‌كار براوه، كه ئه‌مه‌ش به‌كاربردنی زاڵ و زیاتره، وه‌ك فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: إن هذا القرآ‌ن يهدي للتي هي أقوم (الإسرا‌ء: ٩) . به‌ڵام له‌فزی "القرا‌ن" به بێ هه‌مزه، ئه‌وه یان ئاسانكارییه‌كه بۆ له‌فزی هه‌مزه‌كه، وه‌ك له‌سه‌ر زمانی قوڕه‌یش هاتووه، یان له كردار (فعل)ی ""قَرَنَ"" وه‌رگیراوه، له به‌ر نزیكی سووره‌ت و ئایه‌ت و پیته‌كان تێیدا له یه‌كتر. دووه‌م: كتێب (الكتاب) ئه‌م ناوه بۆ قورئانی پیر‌وز به چه‌ند شێواز‌و سیاقی جیاجیا له سێسه‌دو نۆزده شوێندا هاتووه، له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: الحمد لله الذي أنزل على عبده الكتاب (الكهف:١) وه فه‌رمووده‌ی: وهذا كتاب أنزلناه مبارك (الأنعام: ٩٢) وه فه‌رمووده‌ی: ذلك الكتاب لا ريب فيه (البقرة:٢) . وه وته‌ی (الكتاب)یش وه‌رگیراوه له كرداری "كتب" واته: نووسی، ده‌ڵێیت: "كتب يكتب كتاباً وكتابة" وه ئه‌م كرداره "كتب" له ئه‌سڵ و بنچینه‌ی مانا زمانه‌وانییه‌كه‌یدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه "الجمع"، ده‌ڵێیت: كتب الكتیبة، واته: نامیلكه‌كانی كۆ كرده‌وه، وه قورئان ناو نراوه به "الكتاب"، چونكه سووره‌ت وئایه‌ته‌كانی له دووتۆی خۆیدا كۆ كردۆته‌وه، وه هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌كی له فه‌رمان و ماناكانیدا له خۆ گرتووه‌و كۆی كردۆته‌وه. شێخ (عبدالله ده‌ڕڕاز) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت باس ده‌كات كه له ناونانی قورئان به‌م دوو ناوه حیكمه‌تێكی خوایی تێدایه‌وه ده‌ڵێت: "له ناونانیدا به (قورئان) ریعایه‌تی ئه‌وه كراوه كه به زمان ده‌خوێنرێته‌وه‌و ده‌وترێته‌وه، هه‌روه‌ك له ناونانیشیدا به (كتێب) ڕیعایه‌تی ئه‌وه كراوه كه به قه‌ڵه‌م نووسراوه‌ته‌وه‌و كۆكراوه‌ته‌وه، جا هه‌ردوو ناوه‌كه له‌وانه‌ی كه ئه‌و مانایه‌ی پێ ده‌به‌خشن كه بۆی دانراوه، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له مافی قورئانه له دوو شوێندا بپارێزرێت، سینه‌كان و دێڕه‌كان، هیچ متمانه‌یه‌ك به له‌به‌ركردنی كه‌سێك نییه بۆی تاكو له‌به‌ركردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌دا ڕێك نه‌بێت كه هه‌موو كۆڕان له‌سه‌ری، وه هیچ متمانه‌ش به نووسینه‌وه‌ی نووسه‌رێك نییه تاكو هامڕا نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لای ڕشته پارێزه‌كان (حفاظ الاسانيد) جێگیر‌و سه‌لمێنراوه " جا به‌م چاودێری و پاراسته دوولایه‌نه -سینه‌و دێڕ- قورئانی پیرۆز له شوێنێكی ئه‌میندا به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه، هیچ گۆڕان و لادان و كه‌م و زیادێكی تووش نه‌هاتووه، ئه‌ویش بۆ به‌جێهێنانی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون (الحجر: ٩) . سێیه‌م: جیاكه‌ره‌وه (الفرقان) ئه‌مه‌ش سێیه‌م ناوه له ناوه به‌ناوبانگه‌كانی قورئانی پیرۆز، ئه‌مه‌ش چاوگ (مصدر)ه‌و به‌سه‌ر قورئاندا دابڕاوه‌و، بۆته عه‌له‌مێك بۆی. ئه‌م ناوه‌ش له شه‌ش جێگه‌دا له قورئاندا هاتووه، له دوو شوێنیان‌دا وه‌ك ناوی عه‌له‌م(اسم عَلَمٍ) بۆ قورئان هاتووه، ئه‌وانیش كه فه‌رمووده‌ی: نزّل عليك الكتاب بالحق مصدقاً لما بين يديه وأنزل التوراة والإنجيل * من قبل هدى للناس وأنزل الفرقان (آل عمران:٤) هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی: تبارك الذي نزل الفرقان على عبده ليكون للعالمين نذيرا (الفرقان:١)، وه یه‌كێكیش له سووره‌ته‌كانی قورئان به‌م ناوه‌وه ناو نراوه، وه ئه‌م ناوه له‌و چوار شوێنه‌ی تری قورئاندا به چه‌ند شێوازێكی جیاواز هاتوون و به‌كار هێنراون. وه ئه‌م ناوه‌ش وه‌رگیراو(مشتق)ه له كرداری "فَرَقَ" كه مانای جیاكه‌ره‌وه‌و جیاوازیكردن له نێوان كاره‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت، وه لێره‌وه ڕووی ناونانی قورئان به "فرقان ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوانه حه‌ق و به‌تاڵدا، وه له نێوان ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ڕێنموونی و ڕێگه‌ی كوفر‌و گومڕاییدا. وه پوخته‌ی قسه لێره‌دا، ئه‌م سێ ناوه، ئه‌و ناوانه‌ن كه قورئانی پیرۆز پێیانه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه، دوو ناوی یه‌كه‌م –كه به‌ناوبانگترن- به یه‌كه‌وه مانای كۆكردنه‌وه خوێندنه‌وه (الجمع و القراءة) ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ناوی سێیه‌م (كه فورقانه) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌و لێكپچڕان، وه ئه‌م سێ ناوه‌ش سێ مانا له خۆ ده‌گرن: خوێندنه‌وه، كۆكردنه‌وه، جیاكردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و ناوانه‌ی تری قورئان كه شۆره‌ت و ناوبانگیان كه‌متره ئه‌وه بۆ بابه‌تێكی تر ان شا‌ء الله. خوا یارمه‌تیده‌ره بۆ هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌ك ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه: یه‌كه‌م: درێژترین ئایه‌ت له قورئانی پیرۆ‌زدا ئایه‌تی قه‌رز (آية الدين)ة، پرسیار: درێژترین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز كامه‌یه؟ وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئال و به‌یت و یارانی، پاشان له دواییدا: درێژترین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز بریتییه له ئایه‌تی قه‌رز (آية الدين)، كه ئایه‌تی (282)ی سوره‌تی (البقرة)یه. دووه‌م: ڕاجودایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بسم الله الرحمن الرحیم) ئایه‌تێك بێت له قورئان. پرسیار: ئایا به‌سمه‌له (بسم الله الرحمن الرحیم) ئایه‌تێكه له قورئان؟ وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئال و به‌یت و یارانی، پاشان له دواییدا: هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێو زانایاندا له‌وه‌ی كه به‌سمه‌له به‌شێكه له ئایه‌تێكی سوره‌تی مێرووله (النمل)، وه هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له نووسینیدا له سه‌ره‌تای گشت سوره‌ته‌كانی قورئان جگه له سوره‌تی (التوبة). ئیتر جگه له‌مه جیاوازی له نێو زاناندا ڕووی داوه‌و به‌رده‌وامه، لای هه‌ندێكیان ئایه‌تێكه له هه‌موو سوره‌تێك جگه له ته‌وبه، وه لای هه‌ندێكی تریان ئایه‌تێكه له فاتیحه‌و له سه‌رجه‌م سوره‌ته‌كانی دیكه‌دا ئایه‌تێك نییه، وه لای هه‌ندێكی تریان قورئان نییه كه ئه‌مه لاوازترین ڕایه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر لاوازی ئه‌م ڕایه ئه‌وه‌یه كه جێگیر بووه له سووربوونیان له‌سه‌ر نه‌نووسینی شتێك له‌گه‌ڵ قورئاندا ئه‌گه‌ر قورئان نه‌بێت، وه هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له نووسینیدا له ناو موسحه‌فی قورئاندا وه‌ك باسكرا. وه خواش زاناتره. ژماره‌ی وشه و ئایه‌ت و پیته‌كانی قورئان پرسیار: ژماره‌ی وشه و ئایه‌ت و پیته‌كانی قورئانی پیرۆز چه‌نده‌یه؟ وه قورئانی پیرۆز له چه‌ند سووره‌ت پێك هاتووه؟ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه. وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوا، سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال و به‌یت و یارانی، پاشان له دواییدا: سه‌باره‌ت به ژماره‌ی پیته‌كانی قورئان ئبین كه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا له موجاهیده‌وه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- هێناویه‌تی ده‌ڵێ: ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌مان كردووه له قورئاندا كه سێسه‌د و بیست هه‌زار و پازده پیته. به‌ڵام وشه‌كانی قورئان حه‌فت او حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌د و سی و نۆ وشه‌ن. ئایه‌ته‌كانیش شه‌ش هه‌زار ئایه‌تن، ئینجا زانایان جیاوازن له‌وه‌ی له‌وه زیاتره، هه‌ندێك ده‌ڵێن: دووسه‌د و چوار ئایه‌ت، وه وتراویشه: دووسه‌د و چوارده ئایه‌ت، وه وتراویشه دووسه‌د و نۆزده ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌د و بیست و پێنج یان شه‌ست و پێنج ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌د و سی و شه‌ش ئایه‌ته. سه‌باره‌ت به سووره‌ته‌كانی قورئانیش: سه‌د و چوارده سووره‌تن. وه خواش زاناتره. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م پرسیارانه له به‌شی فه‌توای ماڵپه‌ڕی (الشبكة الاسلامية) له ژێر ژماره‌ی: [1917- 1949- 3635] وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: سايتی (الشبكة الأسلامية).