نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی قورئان نوزاد علا‌ءالدین خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ناونیشانه ی خوێندته‌وه ته‌نها بریتیه له ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گاڵته ئامێز به‌و وه‌زیره بلیمه‌ته‌ی پاکستان که وه‌زیری فێرکردنه و ناوی جاوید ئه‌شره‌ف قازیه. ئه‌م بلیمه‌ته له به‌رنامه‌یه‌کی به‌یانیانی یه‌کێک له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی ناوخۆی پاکستان‌دا له‌کاتی قسه‌کردن له‌سه‌ر پرۆگرامی نوێی خوێندنی وه‌زاره‌ته‌که‌یدا وتویه‌تی: پرۆگرامی نوێی فێرکردن به جۆرێکه که قوتابیانی قۆناغه بنچینه‌ییه‌کان بتوانن هه‌ر ٤٠ جزمی قورئانی پیرۆز له‌به‌ربکه‌ن. ئیتر له‌م کاته‌دا ئه‌و خوشکه‌ی به‌رنامه‌که‌ی پیشکه‌شکردووه قسه‌کان به وه‌زیری بلیمه‌ت ده‌بڕێت و لێی ده‌پر سێت چه‌ند جوزء؟!!!! وه‌زیری زانا‌و بێ وێنه دووپاتی دهکاتهوهودهڵێت: ٤٠ جوزء وله‌سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: به‌م پێیه ئیتر پێویست ناکات قوتابیان ڕوو بکه‌نه خوێندنگه ئاینییه‌کان چونکه ئێمه هه‌موو قورئانیان به ته‌واوی فێر ده‌که‌ین له فێرگه حکومیه‌کاندا. ئیتر دووباره پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که وته‌کان به وه‌زیر ده‌بڕێت و ده‌ڵێت: به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ی من بزانم قورئان ته‌نها ٣٠ جوزئه نه‌ک ٤٠!!! ئیتر جه‌نابی وه‌زیری داهێنه‌ر سه‌رێکی بۆ ده‌له‌قێنێت و ده‌ڵێت: ببوره .... به‌ڵێ ٣٠ جوزئه. ئه‌م قسه‌یه‌ی جه‌نابی وه‌زیری بێ وێنه بوو به بابه‌تی گاڵته‌جاڕی رۆژنامه‌کانی ناوخۆی پاکستان. شایانی ئاماژه‌یه که جه‌نابی وه‌زیر هه‌روه‌ها به خۆڕایی نه‌بووه به‌وه‌زیری فێرکردن به‌ڵکوو پله‌و قۆناغی ته‌واو و پێویستی له پێناو فێرکردن‌دا بڕیوه ئه‌ویش به‌وه‌ی که به‌ڕێزیان ژه‌نه‌راڵیکی خانه‌نشینن و پێشتر سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی بووه‌و دواتریش سه‌رۆکی گرنگترین ده‌زگای ئاسایشی پاکستان بووه. خۆشه‌ویستان لێره‌دا دوو خاڵ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه تۆمار ده‌که‌م و ئێوه‌ش سه‌رنجی خۆتان له‌بیر نه‌چێت: یه‌که‌م : ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک و وه‌زیری له‌م جۆره‌ی گه‌ره‌که که قورئانی ٤٠ جوزئی فێری موسڵمانان بکه‌ن و به‌پێی ئیسلامه تازه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا ره‌فتار بکه‌ن. دووه‌م: به هه‌موو حکوومه‌ته عه‌لمانیه‌کان ده‌ڵێم: تو خوائه‌گه‌ر وه‌زیرێکی ئیسلامی له هه‌ر وه‌زاره‌تێکدا هه‌ڵه‌یه‌کی چاو زه‌قی بێزه‌وقی له‌م جۆره بکات له‌هه‌ر بوارێکی دنیاییشدا بێت چی پێده‌ڵێن وچی پێ ده‌که‌ن؟ ئاماده‌کردنی: نوزاد علا‌ءالدین ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.alarabiya.net/articles/2006/12/14/29903.htm