پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ له سووره‌ته‌کانی قورئان به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانای پایه‌به‌رز (الألباني) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (به‌شی ٢) کوڕی خاك سووڕه‌تی(البقرة). * ئه‌و فه‌رمووده دروستانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه هاتوون: 1/ " لا تجعلوا بيوتكم مقابر إن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة" رواه مسلم. واته/ ماڵه‌کانتان مه‌که‌نه گۆڕستان، به‌ڕاستی شه‌یتان ڕاده‌کات و دوور ده‌که‌وێته‌وه له‌ماڵێک که سووڕه‌تی(البقرة)ی تێدا ده‌خوێنرێت. 2/ " من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلة كفتاه" رواه البخاري. واته/ هه‌رکه‌سێک له‌شه‌وێکدا دوو ئایه‌تی کۆتایی سووڕه‌تی(البقرة) بخوێنێت ئه‌وه به‌سیه‌تی. 3/ " من قرأ آية الكرسي دبر كل صلاة مكتوبة ، لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت" رواه النسائي وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير/ 6464 واته/ هه‌رکه‌سێک ئایه‌تی کورسی بخوێنێت له‌دوای هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌کانه‌وه، ئه‌وه هیچ شتێک ڕێگری لێ‌ناکات بچێته به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر مردن. 4/ " إن الله كتب كتاباً قبل أن يخلق السماوات والأرض بألفي عام أنزل منه آيتين ختم بهما سورة البقرة، ولا يقرآن في دار ثلاث ليال فيقربها شيطان" رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير / 1799. واته/ خوای گه‌وره نووسراوێکی نووسیوه پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست بکات به دوو هه‌زار ساڵ ، له‌و نووسراوه دوو ئایه‌تی لێدابه‌زانووه که کۆتایی سووڕه‌تی(البقرة)ی پێهێناوه، ئه‌و دوو ئایه‌ته ناخوێنرێت له ماڵێک سێ شه‌و و شه‌یتان بتوانێت له‌و ماڵه نزیک بێته‌وه! * هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی لاواز له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه. 1/ " آيتان هما قرآن ، و هما يشفعان ، و هما مما يحبهما الله ، الآيتان في آخر سورة البقرة" سلسلة الأحاديث الضعيفة / 154. واته/ دوو ئایه‌ت هه‌ن وه‌ک هه‌موو قورئانن، شه‌فاعه‌ت و تکا ده‌که‌ن، له‌وانه‌ن که له‌لای خوا خۆشه‌ویسته، ئه‌و دوو ئایه‌ته‌یه که له‌کۆتایی سووڕه‌تی(البقرة)دایه. 2/ " من قرأ سورة البقرة؛ توج بتاج في الجنة " موضوع ، سلسلة الأحاديث الضعيفة / 4633 . واته/ هه‌رکه‌سێک سووڕه‌تی(البقرة) بخوێنێت؛ تاجێکی ده‌خرێته سه‌ر له‌به‌هشت.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه. 3/ " إن لكل شي‌ء سناما ، وإن سنام القرآ‌ن ، سورة البقرة ، من قرأها في بيته ليلا لم يدخله الشيطان ثلاث ليال ، و من قرأها في بيته نهارا لم يدخله الشيطان ثلاثة أيام". واته/ هه‌موو شتێک لوتکه‌یه‌کی هه‌یه، لوتکه‌ی قورئانیش سووڕه‌تی(البقرة)یه، هه‌رکه‌سێک له‌ماڵی خۆی بیخوێنێته‌وه به‌شه‌و، ئه‌وا سێ شه‌و شه‌یتان ناچێته ماڵی، هه‌رکه‌سێکیش به‌ڕؤژ له‌ماڵی خۆی بیخوێنێته‌وه ئه‌وا شه‌یتان سێ ڕۆژ ناچێته‌وه ماڵییه‌وه. سووڕه‌تی(آل عمران). * ئه‌و فه‌رمووده دروستانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه هاتوون: " اقرءوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه اقرءوا الزهراوين البقرة وسورة آل عمران فإنهما تأتيان يوم القيامة كأنهما غمامتان أو كأنهما غيايتان أو كأنهما فرقان من طير صواف تحاجان عن أصحابهما اقرءوا سورة البقرة فإن أخذها بركة وتركها حسرة ولا تستطيعها البطلة" رواه مسلم. واته/ قورئان بخوێننه‌وه چونکه ئه‌و دێت له‌ڕؤژی قیامه‌تدا شه‌فاعه‌ت و تکا ده‌کات بۆ هاوڕێکانی(ئه‌وانه هه‌میشه له‌گه‌ڵی بوون به‌خوێندنه‌وه و یاد و جێبه‌جێکردنی)، بیخوێننه‌وه دوو ڕووناکییه دره‌وشاوه‌که، سووڕه‌تی(البقرة) وسووڕه‌تی(آل عمران)ه چونکه ئه‌وان دێن له‌ڕؤژی قیامه‌ت(پاداشته‌که‌یان) وه‌ک دوو په‌ڵه هه‌وری سپی یان وه‌ک دوو سێبه‌ری چر یاخود وه‌ک پۆلێک باڵنده که‌باڵه‌کانیان کردۆته‌وه هه‌تاوه‌کو سێبه‌ر بکه‌ن بۆ هاوه‌ڵه‌که‌یان.. بیخوێنن سووڕه‌تی(البقرة) چونکه وه‌رگرتنی ئه‌و سووڕه‌ته به‌ره‌که‌ته و وازهێنان لێی په‌شیمانییه و جادووکه‌رانیش(سیحربازان) ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ن. * ئه‌و فه‌رمووده لاوازانه‌ی له باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه هاتوون: 1/ " من قرأ السورة التي يذكر فيها آل عمران يوم الجمعة، صلى الله عليه و ملائكته حتى تجب الشمس" حدیث موضوع ، سلسلة الأحاديث الضعيفة / 415. واته/ هه‌رکه‌سێک ئه‌و سووڕه‌ته بخوێنێته‌وه که باسی ئالی عیمڕانی تێدایه له‌ڕۆژی جومعه‌دا، ئه‌وا خوای گه‌وره و مه‌لائیکه سه‌ڵاواتی لێ ئه‌ده‌ن هه‌تاوه‌کو خۆر داده‌پۆشرێت.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه. 2/ " اسم الله الأعظم الذي إذا دعي به أجاب في هذه الآية من آل عمران: قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء..." سلسلة الأحاديث الضعيفة /2772. واته/ ناوی هه‌ره مه‌زنی خوای گه‌وره، ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر داوای پێبکه‌ی وه‌ڵامت ده‌درێته‌وه ، له‌م ئایه‌ته‌دایه له‌سووڕه‌تی(آل عمران): قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء... 3/ " من قرأ آخر آل عمران في ليلة؛ كتب له قيام ليلة" ضعيف مشكاة المصابيح/ 2112. واته/ هه‌رکه‌سێک کۆتایی سووڕه‌تی(آل عمران)ی خوێنده‌وه له‌شه‌وێکدا ئه‌وه به‌پاداشتی شه‌ونوێژ و زیندووکردنه‌وه‌ی شه‌و به‌یادی خوا بۆی ده‌نووسرێت. 4/ " من قرأ سورة آل عمران يوم الجمعة؛ صلت عليه الملائكة إلى الليل" ضعيف مشكاة المصابيح/ 2113 . واته/ هه‌رکه‌سێک سووڕه‌تی(آل عمران) بخوێنێت له‌ڕۆژی جومعه‌دا؛ مه‌لائیکه سه‌ڵاواتی لێده‌دا هه‌تاوه‌کو شه‌و هه‌لدێت. 5/ " ما من رجل يكون على دابة صعبة فيقول في أذنها : أفغير دين الله يبغون وله أسلم من في السموات والأرض طوعاً وكرهاً وإليه يرجعون[آل عمران:83] ؛ إلا وقفت لإذن الله تعالى" ضعيف الكلم الطيب/177. واته/ هه‌ر پیاوێک له‌سواری چوارپێیه‌که‌ی دێز(ملکه‌چ نه‌بێت) بێت و ئه‌گه‌ر بیخوێنێت به‌گوێی چوارپێیه‌که(ئایه‌ته‌که که له‌سووڕه‌تی" آل عمران"ه) ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌وه‌ستێت به‌ئیزنی خوای گه‌وره. 6/ " ماخيب الله تعالى عبدا قام في جوف الليل ، فافتتح سورة ( البقرة ) و ( آل عمران ) ، و نعم كنز المر‌ء ( البقرة ) و ( آل عمران ) ". ضعيف الجامع الصغير / 5063. واته/ خوای گه‌وره هه‌رگیز به‌نده‌یه‌کی خۆی نا‌ئومێد ناکات که هه‌ڵساوه له ناخی شه‌ودا نوێژ ده‌کات، هه‌ردوو سووڕه‌تی(البقرة) و(آل عمران) ده‌خوێنێته‌وه تیایدا، به‌ڕاستی باشترین کانزای مرۆڤ سووڕه‌تی(البقرة) و(آل عمران)ه.