باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: لاوێك هه‌یه به‌رده‌وام پێم ئه‌ڵێت: من هه‌ست ئه‌كه‌م كه هه‌ر ڕۆژێك هه‌ر دێت ته‌وبه‌ی تیا ئه‌كه‌م و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه له سه‌ر تاوان و سه‌رپێچی كردنی خۆی، ئایا ئه‌مه له قه‌ده‌ری ئیبلیسی یه؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ: ئه‌وه جۆرێكه له قه‌ده‌ری ئیبلیسی، ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: من وا هه‌ست ئه‌كه‌م كه ڕۆژێك دێت و هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرم تیایدا‌و واز له كاری خراپه دێنم و ته‌وبه ئه‌كه‌م، به‌ڵام به‌رده‌وام له سه‌ر تاوان و گوناهكاریه، هه‌ڵوێستی چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێسته مردن یه‌خه‌ی پێ گرت؟! وه له كوێوه ئه‌م هه‌سته‌ی بۆ هاتووه، وه كێ پێی گوتووه: تۆ له داهاتودا ئه‌ژیت، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه پێی وتبێت تۆ له داهاتودا ڕێنومایی وه‌رده‌گریت و دێیته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست؟ جا ئه‌مه له به دواداخستن و فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی شه‌یتانه بۆی-داواكارین له خوای گه‌وره كه بمانپارێزێت-، له سه‌ر به‌نده پێویسته كه ده‌ستپێشخه‌ری بكات له ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌دا، له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: { اعملوا فكل ميسر لما خلق له } رواه البخاري (1296، 4665)، و مسلم (2647) من حديث علي بن أبي طالب. { كار بكه‌ن، چون هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی بۆی دروستكراوه كار ئاسانی بۆ كراوه }. ده‌ستپێشخه‌ری بكه له گه‌ڕانه‌وه‌دا و ده‌سپێشخه‌ری بكه له كاركردندا.