باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت: من باوه‌ڕم هه‌یه كه خوای گه‌وره به زانینی هه‌ربووی الأزلي خۆی هه‌رچیه‌ك له جیاوازی خه‌ڵكی هه‌یه‌و جیابونه‌وه‌یان بۆ ڕێگه‌ی چاك یان خراپه زانیویه‌تی، جا نهێنی ئه‌وه چیه كه له پێناویدا فلان كه‌س ئه‌ڕوات به ڕێی چاكه‌داو فلاَنی تریش به ڕێی خراپه‌دا؟ وه له‌وانه‌شه بڵێیت: ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویست وئیڕاده‌ی مرۆڤ، وه په‌یوه‌ست بونی به ڕێگه‌ی چاكه‌وه‌و جوانی ئارامگرتن و گوێڕایه‌ڵی، ئه‌ڵێین: بۆچی خوا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له سه‌ر یه‌ك ویست‌و ئیراده‌ی هاوسه‌نگ و هاوتا دروست نه‌كردووه؟ بۆچی ئه‌مه‌یان توانیویه‌تی كه زاڵ بێت به سه‌ر ویستی خۆیداو به‌ره‌و خێر‌و چاكه ئاڕاسته‌ی بكات؟ وه ئه‌وه‌ی تریان نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه بێت؟ وه‌ڵام: من له گه‌ڵتام كه وه‌ك ئه‌وه‌ی وتت وا وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه، وه پێت ئه‌ڵێم: ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كردم: بۆچی ئه‌وه ڕێگه‌ی خێری هه‌ڵبژاردووه، وه یه‌كێكی تر ڕێگه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردووه؟ وه بۆچی ئه‌وه له ڕێگه‌ی خه‌ڵكانی لای ڕاسته‌وه ڕۆشتووه، ئه‌وی تر له ڕێگه‌ی كه‌سانی لای چه‌پ؟ ئه‌وه وا وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه كه ئه‌و كاره‌ی به هه‌ڵبژادنی خۆی كردووه، وه خوای گه‌وره‌ش -سبحانه‌وتعالی- ئه‌و كاره‌ی بۆ ته‌قدیر كردووه‌و ویست ومه‌شیئه‌تی له سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌و به ته‌واوی هه‌ڵبژاردن و ئیختیاری خۆی ڕۆشتووه‌و ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه. وه ئه‌گه‌ر وتت: بۆچی ئه‌و دوو پیاوه به یه‌ك ویست و ئیراده‌ی هاوسه‌نگ دروست نه‌كراوون؟ ئه‌وه پێت ئه‌ڵێم: ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی من ناكرێت؛ مافی خۆته كه پرسیاری یه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی من بكه‌یت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌شتینه ئه‌وه‌ی كه بۆچی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه؟ وه بۆچی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پێ به‌خشراوه؟ ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته ناكرێت ته‌نها بۆ خوای په‌روه‌ردگار نه‌بێت -سبحانه‌وتعالی-، جائیتركێ هه‌یه بتوانێت پرسیار له خوا بكات: لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ [الأنبياء:23] هه‌روك عمران به أبي الأسودی گوت. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه له ڕۆژی قیامه‌تا هات و وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! نه پێغه‌به‌ر بووم وه نه هیچ نێرراوێكیش نه‌بیستووه‌و ئاگام لێیان نه‌بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه خوا فه‌رموویه‌تی: رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ [النساء:165] هیچ سته‌می لێ ناكات و نایگرێت، وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه فیتره‌ی مرۆڤ خۆی هه‌یه‌و ئه‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌ری به‌ڵام خوای گه‌وره لێی ناگرێ ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه پێی گه‌یشتووه. وه ئه‌گه‌ر له ڕۆژی قیامه‌تا یه‌كێك هات و وتی: من شێت بووم له دنیادا، یان مناڵ بووم، یان په‌ك كه‌وته بووم، یان كه‌ڕ بووم هیچم نه‌بیستووه له باره‌ی ئاینه‌وه؛ ئه‌ی خوایه چۆن لێپرسینه‌وه‌م له گه‌ڵ ئه‌كه‌یت كه ئهlm حاڵم بوبێت له دنیادا؟ ئه‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌دا خوای گه‌وره به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زوڵم و سته‌مێك له به‌نده‌كانی ناكات. كه‌واته: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێسته ڕێگه‌ی شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌ڵبژاردووه له ڕۆژی قیامه‌تا هات، ئایا ئه‌توانێت ئه‌و پرسیاره له خوای گه‌وره بكات و بڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ سته‌مت لێ كردم! خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- توانای پێ داویت و هێزی هه‌ڵبژاردنیش داویتێ وه تۆش هه‌ڵت بژاردووه؛ له به‌ر ئه‌وه هیچ كه‌سێك ئه‌وه ناڵێت، به‌ڵكو فه‌یله‌سوفه‌كانو ئه‌هلی كه‌لام، ئه‌مه‌یان ته‌نها مێشكی خۆیاندا لێ ئاوه‌ژوو بووه‌و لێیان تێك چووه، پاشانیش به خه‌ڵكانی تریان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌مه به ڕاستی له‌گومان و فرت و فێڵی شه‌یتانه. جا با مه‌سه‌له‌كه زیاتر ڕوون بكه‌ینه‌وه: ئه‌گه‌ر به یه‌كێك له‌و كافرانه‌ی كه ئه‌م گومانه‌ی نه‌بیستووه‌و فه‌یله‌سوفه‌كان ده‌رسیان دانه‌دابوو وتت: ئه‌ی برای خۆم له مرۆڤایه‌تیدا! ئایا تۆ موسڵمانیت یان بێ باوه‌ڕ؟ ئه‌وه پێت ئه‌ڵێ: بێ باوه‌ڕ، وه ئه‌گه‌ر وتت:ئه‌ی بۆ موسڵمان نابیت؟ ئه‌ڵًێت: نامه‌وێت ببمه موسڵمان، پێی ئه‌ڵێیت: ده‌ی هه‌ر ئیسلام ئاینی ته‌واوه‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شتیش هه‌ر له‌وێوه‌یه، وه بێ باوه‌ڕیش له ئاكامدا ئه‌تگه‌یه‌نێته ئاگر، ئه‌ڵێت: نه‌خێر، من ئیسلامم ناوێت، خۆ ئه‌گه‌ر پێت وت: تۆ مه‌جبورو ناچاری به‌وه‌ی كه كافر بیت ئه‌نا ئێسته موسڵمان ئه‌بویت، ئه‌وه ئیتر پێت پێ ئه‌كه‌نێت و ئه‌ڵێت: نا نه‌خێر هیچ كه‌س ناچاری نه‌كردووم! دوباره پێكه‌نین ئه‌یگرێت و ڕووت تێ ئه‌كات و ده‌ڵێ:كێ ئه‌توانێ ناچارم بكات له سه‌ر كوفر‌و موسڵمان نه‌بوونم؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئێسته بمویستایه موسڵمان ببم ئه‌وه یه‌كسه‌ر ئه‌بومه موسڵمان و هیچ ڕێگرێكم له پێش نه‌بوو. جا ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرد: ئایا به‌رپرسیاری ئه‌و بێ باوه‌ڕیه‌ت له ئه‌ستۆ ئه‌گریت كه به ئاره‌زووی خۆت هه‌ڵت بژاردووه؟ ئه‌وه پێت ئه‌ڵێت: به‌ڵێ. ئه‌و به هه‌ڵبژاردن و ئاره‌زووی خۆی بێ باوه‌ڕ ئه‌بێت و به‌رپرسیاریه‌كه‌شی ئه‌گرێته ئه‌ستۆ، جا هه‌ر ئه‌مه بوو كه بێ باوه‌ڕه‌كانی قوڕه‌یش ده‌یانگوت و هه‌موو بێ باوه‌ڕێكیش ئه‌یڵێت: اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِنْدِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ [الأنفال:32] { (بێ باوه‌ڕان ده‌یانگوت): خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه‌و قورئانه ڕاسته، له لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه كراوه، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به سه‌رماندا } واته: ئه‌وانه كێشه‌یه‌كی وایان نیه كه ناچاریان بكات بێ باوه‌ڕی هه‌ڵبژێرن و هیچ ئیختیار‌و سه‌رپشكی خۆیانی تیا نه‌بێت، ته‌نها ده‌یانگوت: ناگونجێت كه ئه‌مه ڕاست بێت، وه ئه‌گه‌ر ڕاسته ده‌ی به‌ردمان به سه‌ردا ببارێنه. جا ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی كه ده‌ڵێت: من ئاماده‌م به‌رپرسیاری و قورسایی بێ باوه‌ڕیه‌كه‌ی خۆم بگرمه ئه‌ستۆ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ئاگریش بێت؛ ئه‌وه ناچار نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك و به ئاره‌زووی ویست و ئیختیاری خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ و كه‌س زۆری لێ ناكات له‌م دنیایه‌دا؛ له به‌ر ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تا لێ پرسینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌كرێت له سه‌ر قسه‌كانی خۆی، وه به ته‌واوی سه‌رپشكه و هیچ زۆریه‌كی له سه‌ر نیه، وه ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌ر هه‌مان كاتدا موسڵمان ئه‌بوو به‌ڵام خۆی و به ویست وئیراده‌ی خۆی بێ باوه‌ڕی هه‌ڵبژاردووه به سه‌ر ئیماندا. وه ڕه‌خنه و پشت هه‌ڵكردن نه‌بێت له خوای گه‌وره هیچی تر نیه كاتێك به دوای ئه‌م بابه‌تانه‌دا ئه‌ڕۆین، وه ناگونجێت كه ژیری مرۆڤایه‌تی بگاته ڕادده‌یه‌ك كه بتوانێت په‌ی به‌وه به‌رێت، وه قسه‌كردن و ڕۆچوون له‌م بابه‌ته‌دا سه‌ره‌نجام ئه‌تگه‌یه‌نێته گومڕابوون و لادان له ڕێگه‌ی ڕاست.