باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئه‌گه‌ر مرۆڤ خه‌وێكی مژده‌ده‌ری بینی چی پێویسته له سه‌ری كه بیكات؟ وه‌ڵام: له سه‌ریه‌تی كه هه‌وڵ بدات بۆ به جێهێنانی. به نموونه: گریمان خه‌وێكت بینی خوا له سه‌ر ده‌ستی تۆدا چه‌نده‌ها كه‌سی هیدایه‌ت داوو موسڵمان بوون! ئه‌وه له سه‌رت پێویسته كه خۆت چه‌كدار بكه‌یت به چه‌كی زانست وزانیاری، وه خۆت ئاماده بكه‌یت و بڕۆیت بۆ لای خه‌ڵك و بانگیان بكه‌یت بۆ ئاینی خوا، وه هه‌وڵ وتێكۆشانت به‌رده‌وام بكه‌یت له پێناوی گه‌یاندنی بانگه‌وازدا بۆیان، تاكو ئه‌و مژده خۆشه‌ت بۆ دێته جێ، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كێك بینی یان مژده‌یان پێ دا له خه‌ویدا كه له داهاتودا منداڵی زۆری ده‌بن، له سه‌ریه‌تی كه كۆشش بكات وهه‌وڵ بدات و بگه‌ڕێت تاكو ئافره‌تێكی چاك و خواناسی توش دێت، وه كۆشش بكات تاكو ئه‌و نه‌وه پاك و چاكه به‌رهه‌م بێنێت، واته: ئه‌و هۆكارانه بگرێته به‌ر كه بۆ به جێ هێنانی ئه‌و مژده‌یه-به‌یارمه‌تی خوا- پێویستن كه له خه‌ویدا بینیویه‌تی- وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بینی له خه‌ویدا وا تووشی ته‌نگه‌شه‌یه‌ك هاتووه یان گومانی وابوو یان وا پێشبینی كرد كه تووش دێت، ئه‌وه له سه‌ریه‌تی كه هه‌وڵ بدات تاكو لێی دور بكه‌وێته‌وه تووشی نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر پێشبینی هه‌ر شه‌ڕو خراپه‌یه‌كی كرد ئه‌وه پێویسته له سه‌ری كه خۆی له‌و ڕێگه‌و هۆكارانه به دوور بگرێت كه تووشی ئه‌كه‌ن، ئه‌مه له گه‌ڵ جیاوازی له نێوان خه‌وی مژده‌ده‌رو چاك و خه‌وی خراپ و بێ بنه‌ما.