باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: من ئه‌بینم زۆرێك له خه‌ڵكی نوێژ ئه‌كه‌ن و ڕۆژوو ئه‌گرن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێنه‌گه‌شتن و لێ تێكه‌ڵ بونێكیان هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ردا، جا هۆی ئه‌مه چیه؟ وه‌ڵام: هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه شه‌یتان سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گومڕامان بكات، جایان له ڕێی تاوانه به‌رچاوه‌كانه‌وه بۆمان دێت، یان له ڕێی تاوانه ده‌روونی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه-كه ئه‌مه‌یان به هێزترو توند تره- له به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره پێمان ئه‌فه‌رموێت: وَذَرُوا ظَاهِرَ الْإِثْمِ وَبَاطِنَهُ [الأنعام:120] { (ئه‌ی گرۆهی ئیمانداران) واز بێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرا‌و نادیار } تاوانه به‌رچاوه‌كان له ده‌ره‌نجامی شه‌هه‌وات و هاواو ئاره‌زوه‌كاندا دروست ده‌بن، وه‌ك واز هێنان له نوێژ‌و زینا كردن یان مه‌ی خواردنه‌وه‌و شتانی تر-خوا به‌دورمان خات و بمانپارێزێت- به‌ڵام تاوانه ده‌روونیه‌كان له ئه‌نجامی گومان ودودڵیه‌وه دروست ئه‌بن-له زۆربه‌ی كاتا- شه‌یتان دێت و گومانێك ئه‌خاته دڵی كه‌سێكه‌وه‌و ئاینه‌كه‌ی لێ ئه‌شێوێنێ، جا كه‌سانێك به هۆی قه‌ده‌ره‌وه گومڕا ئه‌كات و سه‌ریان لێ ئه‌شێوێنێ، كه چه‌ندێ له خه‌ڵكی سه‌ریان لێ تێك چووه بێ باوه‌ڕ بوون به هۆی قه‌ده‌ره‌وه! ئه‌وه‌ته عه‌مری كوڕی عبید كه‌سێكی خواناس و دنیا نه‌ویست بوو، خاوه‌نی هیچ شتێك نه‌بوو له دنیادا، به‌لاَم هه‌روه‌ك عبد الله كوڕی عمر خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێت:" لو أنفق مثل أحد ذهباً ولم يؤمن بالقدر لم ينفعه أبداً" رواه مسلم (8)، وأبو داود (4695)، وابن حبان (168) عن ابن عمر . { ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی كێوی ئوحودیش ئاڵتوون ببه‌خشێ، ئه‌و كه‌سه ئیمانی به قه‌ده‌ر نیه هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ به هیچ شێوه‌یه‌ك } كه‌واته ئه‌وه‌یه كه شه‌یتان ئه‌یه‌وێت، چونكه به ڕاستی بێ توانا بووه له‌وه‌ی كه له ڕێی هه‌واو ئاره‌زوو سه‌رپێچیكردنه‌وه هه‌ندێ كه‌س له خشته به‌رێ؛ ئیتر له ده‌روازه‌ی گومانه‌وه بۆیان دێته ژوور، وه له ده‌روازه‌ی تێكدانی ویست و دڵسۆزی-خوا بمانپارێزێ- له به‌ر ئه‌وه ئه‌و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یان وات لێ بكات كه كار نه‌كه‌یت، یان كاره‌كه‌ت تێك بدات و پوچی بكاته‌وه.. با زۆریش هه‌وڵ بده‌یت و كۆشش بكه‌یت ئه‌و هه‌ر له كه‌میندایه بۆت، له به‌ر ئه‌وه پێویسته وریای ئه‌م دوژمنه بین، به ڕاستی دوژمنێكه كه ئه‌زموونی دورو درێژی له گه‌ڵ نه‌وه‌كانی ئاده‌م هه‌یه، هه‌ناسه‌یه‌كی دوورودرێژو نه‌گۆڕی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی -به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته‌ماندا- هۆكارو ڕێگه‌ی خراپه‌و له خشته بردن و فرت و فێڵی شه‌وو ڕۆژی هه‌یه له زاڵ بوون به سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكیداو بێ ئاگاییان له یادی خوا كه له كۆتایی نایه‌ت، تا وای لێ هاتووه گومان و دوودڵی گه‌مارۆی مرۆڤه‌كانی داوه‌و هه‌میشه به دوایانه‌وه‌یه. گومانه‌كان له قه‌ده‌ردا، گومانه‌كان له سیفاتی خوادا، گومانه‌كان له ئیمان و له دروستبوونی بونه‌وه‌ردا، وه له هۆی هاتنه بوونی مرۆڤ، وه له كۆتایی هاتنی ژیانی مرۆڤ، گومانی یه‌ك له داوی یه‌كن كه‌م كتێب یان گۆڤارێك یان ڕۆژنامه یان شریتێك سه‌یر نه‌كه‌یت گومان و دوودڵی فڕٍێ نه‌دات. وه ئه‌گه‌ر متمانه‌مان به سه‌ركه‌وتنی خوا‌و سه‌ركه‌وتنی واده‌و په‌یمانی خوا به ئه‌هلی باوه‌ڕ نه‌بوایه، وه متمانه‌مانه به‌وه نه‌بووایه كه ئه‌م ئوممه‌ته ڕابونێكی پێرۆزو باش ڕووی تێكردووه، كۆمه‌ڵێكی جێگیر‌و به‌رده‌وام له سه‌ر هه‌قی تیایه، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو فرت وفێڵی شه‌وو ڕۆژی بێ باوه‌ڕان وبڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گومان ودودڵیه له ناو مسوڵماناندا ئه‌مانووت ئیسلام كۆتایی هات و ته‌واو بوو. جاران مناڵ تا گه‌وره ئه‌بوو ئه‌گه‌شته پله‌ی باڵغ بوون هیچ گومانێكی نه‌ئه‌بیست و به پاكی و له سه‌ر فیتره‌ی پاك گه‌وره ئه‌بوو؛ به‌ڵام ئێسته گومان و دودڵی ئه‌ڕژێته دڵ و ده‌روونیه‌وه گوێچه‌كه‌كانی پڕ ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه كه له سه‌ر ئیمان وعه‌قیده‌یه‌كی خاوێن خۆمان و مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین، هه‌روه‌ها له سه‌ر عیلم و زانیاری دروست، وه ته‌نها سۆز‌و هه‌ڵچوون به ته‌نیا به‌س نیه و گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. به‌ڵكو پێویسته له سه‌ر زانست و دڵنایی بین، ئه‌نا له دواییدا ئه‌و گومانانه له دڵدا ئه‌ڕوێن و ورده ورده چه‌كه‌ره ئه‌كه‌ن و ئه‌وكاتچاره‌سه‌ركردنیان قورس و گران ئه‌بێت، داواكارین له خوای گه‌وره كه ئێمه‌ش و ئێوه‌ش و هه‌موو موسڵمانان بپارێزێت له شه‌ڕو خراپه‌كاری.