باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: پیاوێك ڕوداوێكی به سه‌ر هات، پیاوێكی تر پێی وت: ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ڕۆشتیتایه وات به سه‌ر نه‌ئه‌هات، ئایا ئه‌م قسه‌یه دروسته؟ وه‌ڵام: ئه‌و قسه‌یه كه وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ڕۆشتیتایه وات به سه‌ر نه‌ئه‌هات دروست نیه؛ چونكه ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه دوڕووه‌كان ده‌یانگوت: لَوْ كَانُوا عِنْدَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا [آل عمران:156] { بێ باوه‌ڕان به برایانی (هاوبیری خۆیانیان) ده‌گوت: ئه‌گه‌ر لای ئێمه بوونایه نه ده‌مردن و نه ده‌كوژران!! } خوای گه‌وره په‌رچی دانه‌وه‌و به فه‌رمووده‌ی: قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ [آل عمران:154] { پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له ماڵی خۆشتانا بوونایه، ئه‌وانه‌ی كه بڕیاره بكوژرانایه، ده‌بوو هه‌روایان به سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی كوژرانیاندا ڕاكشانایه } واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ماڵی خۆشی‌دا بێت، وه خوای بۆی نوسیبێت كه له‌وێدا سه‌رببڕدرێت و بكورژرێت، ئه‌وه ئه‌ڕواته شوێنی خه‌وه‌كه‌ی و پاڵ ئه‌كه‌وێت و سه‌رئه‌بڕدرێت، ئه‌مه شتێكه كه هه‌ر ئه‌بێت ببێت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بێت. جا كارێك خوا نوسبێتی هه‌ر ئه‌بێ ڕوو بدات و ببێت؛ وه دروست نیه ڕه‌خنه گرتن و به هانه هێنانه‌وه به وشه‌ی ئه‌گه‌ر (لو)؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا فه‌رمووی: { استعن بالله واحرص على ما ينفعك ولا تعجز، وإن أصابك أمر فلا تقل: لو أني فعلت كذا وكذا، ولكن قل قدر الله وما شا‌ء فعل، فإن لو تفتح عمل الشيطان } مسلم (2664) عن أبي هريرة. { داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كت له خوا بێ و سوور به له سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێ و بێ توانا‌و ده‌سه‌وسان مه‌به، وه ئه‌گه‌ر كارێكێشت تووش هات مه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌و ئه‌وه‌م بكردایه، به‌ڵكو خوا ئه‌ندازه‌گیری كردووه‌و ئه‌وه‌ش ویست و مه‌شیئه‌تی له سه‌ری بێ كردویه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر (لو) كرده‌وه‌ی شه‌یتان ده‌كاته‌وه } جا ئیماندار وشه‌ی ئه‌گه‌ر به كار ناهێنی بۆ قه‌ده‌رو مه‌سه‌له‌كانی قه‌ده‌ر.