باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئایا دروسته كه مرۆڤ بڵێت: خوایه ئه‌گه‌ر به نه‌گبه‌ت و نه‌هامه‌تت نوسیوتم بمسڕه‌وه‌و له به‌خته‌وه‌ران و خۆش به‌ختان بمنوسه؟ وه‌ڵام: وێنه‌و شێوازی ئه‌م جۆره پاڕانه‌وه‌یه به‌ڵێ دروسته، له پێشینیه‌وه هاتووه هاوشێوه‌ی ئه‌مه، چونكه تۆ غه‌یب و په‌نهان نازانی، وه نازانی حاڵت چۆنه لای خوا، وه ئه‌مه-وه‌ك وتمان-له زۆرترینی ئه‌و هۆكارانه بووه كه وای له پێشینه چاكه‌كان كردووه كۆشش بكه‌ن له به‌ندایه‌تیداو به‌رده‌وام له گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌دا بن، كۆششیان ده‌كرد تا بگه‌ڕێن له نزیكان و خاوه‌ن كا‌مه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بن؛ هه‌وڵ و كۆشش بكه‌و بپاڕێڕه‌وه تاكو خوا له به‌خته‌وارنت بژمێرێت؛ جا ئه‌وكاته ئیتر هۆكاره‌كانت گرتۆته به‌ر، وه خواش ئه‌وه‌ی كه هاواری لێ ئه‌كات و لێی ئه‌پاڕێته‌و بێ هیوای ناكات و موفه‌قی ئه‌كات، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ [غافر:60]. { (ئه‌ی خه‌ڵكینه) په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: هاوارم لێ بكه‌ن و لێم بپاڕێنه‌وه وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه‌و دێم به هاناتانه‌وه } به‌ڵام نوسینه‌كه له بنچینه‌و چاوگه‌كه‌یدا (أم الكتاب) هیچ گۆڕانكاریه‌كی تیا ناكرێت و ئه‌ملاولاو ته‌بدیل ناكرێت، چونكه نوسراوه به‌و شێوه‌یه كه حاڵی مرۆڤی له سه‌ر ئه‌بێت به پێی زانست وزانیاری خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی-