باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئایا خوا ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر به‌نده‌كانی نوسیوه ئه‌یسڕێته‌وه‌و ئه‌یگۆڕێت و شتی تریان له سه‌ر ئه‌نوسێت، وه ئایا دوعا هیچ شتێك له قه‌ده‌ر ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: يَمْحُوا اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ [الرعد:39] { خوا ویستی نه‌مانی له سه‌ر هه‌رچیه‌ك بێت، له ناوی ده‌بات و ده‌یكوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ئه‌كات، سه‌رچاوه‌و تۆماركراوی هه‌موو ڕووداوه‌كان لای ئه‌و زاته‌یه } وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا ئه‌فه‌رموێت: { لا يرد القضاء إلا الدعا‌ء } الترمذي (2139) عن سلمان. { هیچ شتێك بڕیاری خوا ناگه‌ڕێنێته‌وه دوعا‌و پاڕانه‌وه نه‌بێت } ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رو یارمه‌تیده‌رمانه بۆ كۆشش كردن له گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری خوای گه‌وره به به‌رده‌وامی، وه زۆر بكه‌ین له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ماندا له خوای گه‌وره‌و كۆشش بكه‌ین له به‌ندایه‌تیماندا بۆی، هاواری لێ بكه‌ین و لێی بپاڕێنه‌وه تاكو له به‌خته‌وه‌رانمان بژمێرێت، وه كار‌و كرده‌وه به كرده‌وه‌ی ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ری و خۆشنوده‌یی بكه‌ین.