باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئه‌م فه‌رموده‌یه‌مان بۆ ڕاڤه بكه: { فحج آدم موسى، فحج آدم موسى } { ئاده‌م موسای به‌ڵگه برِ كرد، ئاده‌م موسای به‌ڵگه برِ كرد } وه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێت: ئایا له‌م فه‌رموده‌یه‌دا به‌ڵگه هه‌یه بۆ تاوانباران له سه‌ر تاوان و سه‌رپێچی كردنیان؟ وه‌ڵام: سه‌ره‌تا ئه‌م فه‌رموده‌یه فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیحه و هیچ گومان له دروستی و صه‌حیحی فه‌رموده‌كه‌دا نیه لای زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: { احتج آدم وموسى، فقال موسى لآدم: أنت آدم الذي خلقك الله بيده وأسجد لك ملائكته، خيبتنا وأخرجتنا من الجنة، فقال له أبونا آدم عليه السلام: أنت موسى الذي اصطفاك الله برسالته وبكلامه، وخط لك التوارة بيده، تلومني على أمر قد كتبه الله علي قبل أن يخلقني بأربعين سنة، فقال صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: فحج آدم موسى، فحج آدم موسى، فحج آدم موسى } رواه البخاري (3228، 4461، 6240، 7077)، ومسلم (2652) عن أبي هريرة. { ئاده‌م و مو‌سا بووه به ده‌مه قسه‌یان، مو‌سا به ئاده‌می وت: تۆ ئاده‌میت كه خوا به ده‌ستی خۆی دروستی كردویت و فریشته‌كانی بۆ كڕنوش بردوێت، بێ هیوات كردین و له به‌هه‌شت ده‌رت كردین، ئه‌وجا باوكه ئاده‌م پێی گوت: تۆ موسایت كه خوا به په‌یام و قسه‌كردنی خۆی له گه‌ڵتا هه‌ڵیبژاردوی، وه ته‌وراتی به ده‌ستی خۆی بۆ نوسیوی، لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتم ئه‌كه‌یت له كارێكا كه به چل ساڵ ئێش ئه‌وه‌ی دروستم بكات خوا له سه‌ری نوسووم، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئاده‌م موسای به‌ڵگه بڕ كرد، ئاده‌م موسای به‌ڵگه بڕ كرد، ئاده‌م موسای به‌ڵگه بڕ كرد } به‌م شێوه‌یه له هه‌ندێ ڕیواته‌دا، وه هه‌مویان نزیكن له‌یه‌ك، به‌م شێوه‌یه مو‌سا به‌ڵگه‌ی له دانا له سه‌ر باوكمان ئاده‌م سه‌لامی خوایان لێبێ، سه‌ركه‌وت به سه‌ریداو به‌ڵگه‌ی پێ نه‌هێشت. ئاده‌م زاڵ بوو به سه‌ر موسادا، جا لێره‌وه گرفته‌كه دروست ئه‌بێت، قه‌ده‌ریه موعته‌زیلیه‌كان و هاوشێوه‌كانیان ئه‌یانوت: ئه‌م فه‌رموده‌یه ناسه‌لمێنرێت و په‌رچیان داوه‌ته‌وه‌و وه‌ریان نه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر پێشیان بوترایه: چۆن فه‌رموده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه؟! ئه‌یانوت: ئه‌مه به‌ڵگه‌و پاساوی تیا به ئه‌هلی تاوان وسه‌رپێچیكه‌ران، تاوان ئه‌كات وئه‌ڵێ: خوا بۆی برِیومه‌ته‌وه ئه‌ندازه‌ی گرتووه له سه‌رم؛ چونكه ئاده‌م وتی: خوا بۆی برِیومه‌ته‌وه‌و دایناوه له سه‌رم به چل ساڵً پێش ئه‌وه‌ی دروست بكرێم، جا ئێمه ئه‌م فه‌رموده‌یه رِه‌ت ئه‌كه‌ینه‌وه و وه‌ری ناگرین، وه به‌و شێوه‌یه فه‌رموده‌كه‌یان رِه‌ت كردوه له كاتێك كه فه‌رموده‌یه‌كی سه‌حیحه. بهBم قه‌ده‌ریه مورِجیئه‌كان-هه‌موو ناو ئه‌برێن به قه‌ده‌ری به‌ڵام به تایبه‌ت به سه‌ر ئه‌وانه‌دا ئه‌سه‌پێ كه نه‌فی سیفاته‌كان ئه‌كه‌ن- وتیان:نه‌خێر، ئه‌وه ئه‌و فه‌رموده‌یه‌یه ئێمه ئه‌مانه‌وێت، دروسته تاوانبار ئه‌م فه‌رموده‌یه بكاته به‌ڵگه بۆ خۆی، چونكه له راستیدا هیچ بكه‌ر(فاعل)ێك نیه جگه له خوا، وه هه‌روه‌ك سۆفیه ڕۆچووه‌كان ده‌ڵێن: أصبحت منفعلاً لما تختاره مني ففعلي كله طاعات . جا ئه‌مه فه‌رموده‌یه لای ئه‌وان به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر تاوانبار یان هه‌ر سه‌رپێچیكه‌رێك یان خراپه‌كارێك بۆی هه‌یه كه قه‌ده‌ر بكاته به‌ڵگه‌و پاساوی تاوان و سه‌رپێچیه‌كانی، كه ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها ناڕه‌واو نا دروسته. له‌م فه‌رموده‌یه‌دا دوژمنایه‌تیه‌كی توند له نێوان موعته‌زیه‌كان له لایه‌ك كه فه‌رموده‌كه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه‌و ئه‌شعه‌ری و سۆفیه‌كانیش له لایه‌كی دیكه‌وه كه سه‌لماندویانه و باوه‌ڕیان پێی كردووه هه‌یه، به‌ڵام له سه‌ر ڕووی صه‌حیح و دروستی تێگه‌یشتن له فه‌رموده‌كه نا، ته‌نانه‌ت شیخی موقبلی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێ موجاده‌له‌ی ئه‌و دو كۆمه‌ڵًه بخوێنێته‌وه، وا گومان ئه‌بات كه ئاده‌م ئه‌شعه‌ری بووه‌و موساش موعته‌زیلی. ئاده‌میان كرده ئه‌شعه‌ری، موساشیان كرده موعته‌زیلی، سبحان الله! له زۆری ئه‌و موجاده‌له‌و بگره‌و بێنه‌ی له نێوانیاندا ڕویدا‌و هه‌ردوكیشیان له تێگه‌یشتنی فه‌رموده‌كه‌دا به هه‌ڵه‌دا چوون. تێگه‌یشتنی دروست بۆ فه‌رموده‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه هاوه‌ڵه‌كان تێی گه‌یشتوون،ئه‌وان كه شاره‌زاترین ووردبینترین وخواناسترینی خه‌ڵك بوون، هیچ جۆره دژایه‌تی و پێچه‌وانه‌یه‌ك له تێگه‌یشتنی فه‌رمووده‌كه لای ئه‌وان ڕووی نه‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه مو‌سا سه‌لامی لێبێ لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی ئاده‌می نه‌كرد له سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه كردبوی، وه به ئاده‌می نه‌ووت چۆن تاوان ئه‌كه‌یت و سه‌رپێچی ئه‌كه‌یت، یان چۆن له داره‌كه ئه‌خوێت، كه ئه‌مه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه كه جه‌بریه‌كان تێی گه‌یشتوون. جا لێره‌دا چه‌ند گرفتێك هه‌یه به‌سه به‌وه‌ی كه دوو دانه‌یان باس بكه‌ین به نسبه‌ت ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌لامی خوایان لێبێ: یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به ئاده‌م سه‌لامی لێبێ، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه زۆر سووك وئاسانه، خۆ ئه‌گه‌ر پێی ووت: بۆچی سه‌رپێچی ئه‌كه‌یت؟ ئه‌وه ئه‌ڵًێت: خوا سبحانه‌وتعالی به ته‌واوی له تاوانه‌كه‌م خۆش بوو، وه تۆ خوای من نیت تاكو لێپرسینه‌وه‌م له گه‌ڵ بكه‌یت؛ وه كێیه ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشی كه‌سێك ئه‌كات كه تاوانێكی كردبێت، وه زانیاریشی هه‌یه له لایه‌ن خواوه كه لێی خۆش بووه؟ به نموونه: بێ باوه‌ڕێك كه موسڵمان ده‌بێت، ئێمه ئه‌زانین-با به هه‌مان دڵنیایش نه‌بێت-ئه‌م مرۆڤه ماده‌م موسڵمان بووه ئه‌وه ئیسلام ئه‌وه‌ی پێشی لا ئه‌دات و هه‌رچی كارێكی ناشایسته‌ی له‌وه پێش كردبێ ئه‌یڕمێنێت و نایه‌ڵێت، جا كاتێك پێی ئه‌ڵێم: بۆچی له‌وه‌و پێش بێ باوه‌ڕ بویت؟ ئه‌ڵێت: پێویست به پرسیار ناكات من ئه‌وه موسڵمان بووم و ته‌واو، وه ئه‌م ڕه‌خنه‌و ئیعتیرازه‌ت له شوێنی خۆی نه‌بوو. كه‌واته وه‌ڵامه‌كه به نیسبه‌ت ئاده‌مه‌وه ئاسانه، ئه‌ڵێت: خوا به ته‌واوی له تاوانه‌كه‌م خۆش بوو، وه تۆش خوای من نیت، وه موساش سه‌لامی لێبێ شاره‌زاتره به خوا‌و وه به ئاده‌م و به هه‌قیش كه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی باوكی بكات له سه‌ر تاوانێك كه ئه‌زانێت خوا لێی خۆش بووه. كه‌واته لۆمه‌كه بۆ چ شتێك ئاڕاسته ئه‌كرێت؟ ته‌نها شوێنی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشته‌كه؛ بۆ وه‌ده‌ر خستنه‌كه‌یه، لۆمه‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆ وه ده‌رت خستین له به‌هه‌شتاو بێ هیوات كردین، مو‌سا سه‌لامی لێبێ سه‌یری كردووه كه ئێمه چۆن بوین، وه له كوێ بوین، له چ نازو نیعمه‌تێكا بوین له‌وه‌وپێش له به‌هه‌شتان ئێسته پاش ئه‌وه‌ی باوكمان له به‌هه‌شت ده‌ركرا حاڵمان له دنیادا چۆنه، وه‌ك ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: فحي على جنات عدنٍ فإنها منازلك الأولى وفيها المخيم ولكننا أسرى العدو فهل تر‌ى نعود إلى أوطاننا ونسلم جا ئێمه هاتینه خوارێ بۆ ئه‌م دنیایه‌و بۆ گڵ، ته‌نانه‌ت ئه‌وترێت: كه ئاده‌م سێسه‌د ساڵ گریاوه، وه هه‌ر ئه‌بێت بگری سه‌لامی لێبێ كاتێك كه دائه‌زێنرێت بۆ سه‌ر گڵ، چونكه نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه كه له به‌هه‌شته‌وه دابه‌زێنرێت به سه‌ر زه‌وی. جا مو‌سا سه‌لای لێبێ له سه‌ر ئه‌م موسیبه‌ت ونه‌هامه‌تیه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی ئه‌كرد نه‌ك له سه‌ر قه‌ده‌ری خوا بۆی. كه‌واته ئه‌و لۆمه‌یه ڕوو له موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیه‌كه ئه‌كات، ئه‌ویش كه ده‌رچوونه له ماڵێ نیعمه‌ت و خۆشی، وه له ماڵی ئارامی و هه‌تا هه‌تایی بۆ ماڵی نه‌گبه‌تی و ده‌ردو به‌ڵاو پرِِ مه‌ینه‌تی، ئاده‌م سه‌لامی لێبێ ئه‌ڵێت: من هیچ تاوانێكم نیه له دابه‌زین وهاتنه خواره‌وه‌مدا، به‌ڵكو موسیبه‌ت ونه‌هامه‌تیه‌كه تاوانی منی تیا نیه؛ چونكه فه‌رمانێكه خوا نیوسیویه له سه‌رم پێش ئه‌وه‌ی دروستم بكات به چل ساڵ: وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً [البقرة:30] { وه كاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی گوت: من جێنیشینێ له سه‌رزه‌وی دائه‌نێم (هه‌ندێك ببنه جێ نشینی هه‌ندێكی كه‌یان) } واته ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئاده‌م دروست بكات و بێته بوون، وتیان: قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ [البقرة:30]. { (فریشته‌كان) وتیان: ئایا كه‌سێكی تیا ده‌كه‌یته جێ‌نشین كه خراپه‌و تاوانی تیا بچێنێت و خوێنڕێژی تیادا ئه‌نجام بدات؟ }. كه‌واته خوا ته‌قدیری كردووه پێش ئه‌وه‌ی ئاده‌م دروست بكات له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئاده‌م شتێكی باسكرا‌و نه‌بووه، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئاً مَذْكُوراً [الإنسان:1] { به ڕاستی ماوه‌یه‌كی زۆر له ڕۆژگار به سه‌ر ئاده‌میزادا هات كه شتێكی وا نه‌بوو ناو ببرێت }. ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه چل ساڵه. جا ئاده‌م سه‌لامی لێبێ ئه‌ڵێ: ئه‌ی مو‌سا! دابه‌زین و هاتنه خواره‌وه‌م بۆ سه‌ر زه‌وی په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه، تاوانم بكردایه‌و نه‌مكردایه دابه‌زینه‌كه ڕووی ئه‌دا، چونكه به چل ساڵ پێش دروستكردنم نوسرابوو و ته‌قدیر كرابوو كه من دائه‌بزێنرێمه سه‌ر زه‌وی ئیتر بۆ لۆمه‌م ئه‌كه‌یت؟ ئایا له سه‌ر كارێك لۆمه‌م ئه‌كه‌یت كه خوا له سه‌ری نوسیوم به چل ساڵ پێش ئه‌وه‌ی دروست بكرێم؟ كه‌واته: وه‌ڵامه‌كه ته‌واو بوو: { فحج آدم موسى } وه له ڕیوایه‌تێكی تردا: { ألم تقرأ في التوراة أن الله تعالى كتب أنه سوف ينـزلني إلى الأرض وأنه سيجعلني خليفة في الأرض } . أصل الحديث في البخاري، وهذه رواية الشعبي، انظر فتح الباري: 11 /505. كه‌واته هیچ بوارێك نیه كه به‌ڵگه‌ی تاوان وسه‌رپێچیكردن له سه‌ر قه‌ده‌ر بێنیته‌وه‌و بیكه‌یته پاساوی تاوانه‌كانت؛ به‌ڵام پاساو ئه‌هێنینه‌وه به قه‌ده‌ر له سه‌ر موسیبه‌ت ونه‌هامه‌تیه‌كانمان، وه‌ك خوا-سبحانه‌وتعالی-ئه‌فه‌رموێت: مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ [الحديد:22] { هیچ به‌ڵاو ڕووداوێك له زه‌ویداـ بۆتان پێش نه‌هاتووه كه له - له‌وحی پاڕێزراو- دا نه‌نوسرابێ و تۆمار نه‌كرابێ } وه ئه‌مه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمانی پێ داوین كه بڵێین: { قل قدر الله وما شا‌ء فعل } مسلم (2664) عن أبي هريرة. { بڵێ ئه‌وه خوا ئه‌ندازه‌گیری كردووه‌و ئه‌وی ویستویه‌تی كردویه‌تی }. جا ئه‌گه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ڕویدا‌و شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت ڕویدا؛ ئه‌وه ئه‌وكاته ئیتر قه‌ده‌ر ئه‌كه‌یته به‌ڵگه‌و ئه‌ڵێیت: خوا ته‌قدیری كردووه هه‌رچی ویستی له سه‌ر بوبێت كردویه‌تی، هه‌موومان لای خواوه هاتوین و بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌رێینه‌وه، هه‌رچی ئه‌وه‌ی بردویه‌تیه‌وه هی خوایه‌و ئه‌ویش به‌خشیویه‌تی هه‌ر هی خوایه، ئامانه قه‌ده‌ری خوان عزوجل؛ قه‌ده‌ر ئه‌كرێته به‌ڵگه‌و ئیحتیجاجی پێ ئه‌كرێت له سه‌ر موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی، وه ئیحتیجاجی پێ ناكرێت له سه‌ر له‌كه‌و تاوان و سه‌رپێچی كردن. به‌ڵام هه‌ڵه‌كانمان كه ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین و سه‌رپێچی خوا ئه‌كه‌ین، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی پێ ناهێنینه‌وه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت! حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه هێنانه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كه ته‌نها هه‌واڵێك بێت به شتێك كه ڕۆشتووه یان كارێك كه هه‌یه‌و واقعه، به‌ڵام هیچ پێچه‌وانه و به‌رهه‌ڵستیه‌كی نیه له سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر. موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان قه‌ده‌ریان كرده پاساوی هاوبه‌ش بریاردانه‌كه‌یان و ئه‌یانگوت: وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا [الأنعام:107] لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ [النحل:35] لَوْ شَاءَ الرَّحْمَنُ مَا عَبَدْنَاهُمْ [الزخرف:20] أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ [يس:47] هاوه‌ڵگیره‌كان پاساویان به قه‌ده‌ر ئه‌هێنایه‌وه تاكو به‌رهه‌ڵستكاری پێغه‌مبه‌رانی پێ بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنن؛ به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان موسڵمان ببوایه و پێی بگوترایه: بۆچی موسڵمان نه‌بویت له ساڵی حه‌وته‌می كۆچی‌دا نه‌بێت؟ ئه‌وه ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێش ئه‌ویش موسڵمان ده‌بووم، ئێمه لێره‌دا ئه‌ڵێین: به‌ڵگه‌و ئیحتیجاجه‌كه لێره‌دا دروست و صه‌حیحه؛ چونكه ئه‌و موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیه، به قه‌ده‌ر پاساوی هێناوه‌ته‌وه له سه‌ر ئه‌و موسیبه‌ته. به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێ وتی: دراوسێكانت پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه-كه موسڵمانن- و یارمه‌تیان بده‌و خواردنیان پێ بده، تۆش وتت: أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ [يس:47] ئه‌مه دروست نیه؛ چونكه ئه‌بێته په‌رچ دانه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانی خوا‌و و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه له سه‌ر مه‌شیئه‌تی خوا. وه ئه‌گه‌ر پێت وترا: ئه‌ی برام! له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاستخه‌ڵكانێكی هه‌ژار هه‌ن، وه له وڵاتێكی وه‌ك صین ڕۆژانه سه‌دان كه‌س له برسا ئه‌مرن، یان له ئه‌فریقادا؛ ڕای تۆ چیه؟ جا ئه‌گه‌ر وتت: برام ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تێریان ئه‌كات و خواردنیان پێ ئه‌دات، وه ئه‌مه ویستی خوایه، ئه‌وه قسه‌كه‌ت لێره‌دا ڕاسته، چونكه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌و مه‌شیئه‌تی له سه‌ر بوایه خه‌ڵكی نه له ئه‌فریقاو وه نه له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و نه له صین و نه له هیچ جێگایه‌كی دیكه‌ش نه‌ئه‌مردن،جا لێره‌دا به‌ڵگه‌كه نابێته پاڵنه‌رێك بۆ نه‌به‌خشین و چاكه نه‌كردن، به‌ڵكو تۆ ئه‌مه ئه‌ڵێیت له بواری هه‌وڵدانێكی ڕووته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئیحتیجاجه‌كه ئه‌گۆڕێت بۆ قسه كردن له سه‌ر موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیه‌كه نه‌ك له سه‌ر تاوان و سه‌رپێچیه‌كه. هاتووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: { لما ذهب يتفقد علياً وفاطمة وحضهما على قيام الليل، فقال علي : إن أنفسنا بيد الله فمتى شا‌ء بعثنا، فولى النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وهو يضرب على فخذه، ويقول: وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلاً [الكهف:54] } البخاري (1075) مسلم (775) عن علي بن أبي طالب. { كاتێ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌گه‌ڕا بۆ عه‌لی و فاطمه و هه‌ڵی ئه‌نان بۆ شه‌و نوێژن عه‌لی گوتی: به ڕاستی نه‌فس و ده‌روونه‌كانمان به ده‌ستی خوایه و هه‌ركاتێ بیه‌وێت به ئاگامان دێنێ، ئیتر پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ڕۆشت و پشتی تێكردن و به ڕانی خۆی ده‌كێشاو ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌فه‌رموو: به ڕاستی مرۆڤ زۆر مه‌جاده‌له‌و بگرو بێنه ده‌كات } ئه‌م له ڕوانگه‌ی قسه‌ی یه‌كێكیانه‌وه نیه‌كه بڵێ: من ئه‌خه‌وم و هۆكاره‌كان ناگرمه به‌ر، وه ئه‌گه‌ر خوا ته‌قدیری كرد كه هه‌ڵسم له خه‌و ئه‌وه به ئاگا دێمه‌وه! ئه‌مه پاساوگرتنه به قه‌ده‌ری خوا-به‌وه‌ی كه هه‌ر ئه‌وه مرۆڤ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌و به ئاگای دێنێته‌وه-له سه‌ر واز هێنانی گوێڕایه‌ڵی، وه ئه‌مه دروست نیه، به‌ڵام عه‌لی وریا بوو تێ گه‌شت له به‌لگه‌و قسه‌كان هه‌روه‌ك ئاده‌م له قسه‌كانی مو‌سا تێ گه‌شت، واته: ئه‌گه‌ر دوای گرتنه به‌ری هۆكاره‌كانیش خه‌وت لێ كه‌وت و به ئاگا نه‌هاتی ئه‌وه له خواوه‌یه. له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له غه‌زوه‌ی (بني المصطلق) كاتێك كه خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی خه‌ویان لێ كه‌وت و به ئاگا نه‌هاتنه‌وه تاكو گه‌رمایی خۆر به ئاگای هێنانه‌وه، فه‌رمووی: { إن أرواحنا بيد الله فمتى شا‌ء بعثها } البخاري (1075) مسلم (775) عن علي بن أبي طالب. { به ڕاستی ڕۆح و گیانمان به ده‌ستی خوایه، هه‌ر كاتێ بیه‌وێت زیندوی ئه‌كاته‌وه } . وه ئه‌مه به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه به قه‌ده‌ری خوا له سه‌ر موسیبه‌تێك كه ڕزوی داوه، جا تۆ ئه‌گه‌ر هۆكارت گرته به‌ر بۆ به ئاگا هاتنه‌وه‌ت له كاتی گونجاو‌دا خه‌وتی، وه له‌وانه‌شه كه ئاگادار كه‌ره‌وه‌یه‌كت دانابێ، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كت وه‌رگرتبێت، به‌ڵام كاتێ به ئاگا هاتیه‌وه سه‌یرت كرد كه خه‌ڵكی نوێژی به‌یانیان كردووه؛ ئه‌وه لێره‌دا ده‌ڵێیت: ڕۆح و گیانه‌كانمان به ده‌ستی خوایه. به‌ڵام یه‌كێكمان ئه‌خه‌وێت و هیچ گۆێی پێ نادات و خۆی ئاماده ناكات و مه‌به‌ستیشی نیه نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ بكات، ئه‌وه جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته‌دا زۆره، ئه‌مه‌یان تاوان و سه‌رپێچیه‌وئه‌وی دیكه‌یان موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیه، جا جیاوازیش هه‌یه له نێوان نه‌هامه‌تی و موسیبه‌ت و تاوان و سه‌رپێچیكردن له شێواز‌و چۆنیه‌تی به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی له سه‌ر قه‌ده‌ر، ئه‌میان شه‌رعی و دروسته ئه‌میشیان ناشه‌رعی و ڕێ پێنه‌دراوه.