باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئایا مرۆڤ موسه‌ییه‌ره یان موخه‌ییه‌ر؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیزانین كه ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه هه‌ڵه بوو ئه‌وه وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆی ناده‌ینه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی پرسیاره‌كه ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه. وه ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك ئه‌یووت: بێ باوه‌ڕه ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا به توانایه به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌ی ئایا توانای هه‌یه كه خۆی دروست بكات؟ خوا بانترو بڵندتره له‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارانه ده‌یڵێن. وه هه‌روه‌ها لێره‌دا پرسیاره‌كه هه‌ڵه‌یه، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ناده‌ینه‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی پرسیاره‌كه ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه؛ هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بوترێت: مرۆڤ موخه‌ییه‌ره، یان بوترێت: موسه‌ییره، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه ئه‌م پرسیاره هه‌ر بكرێت، له هه‌ڵه‌یه پرسیار بكه‌یت و بڵێیت: ئایا مرۆڤ موسه‌ییه‌ره یان موخه‌ییه‌ر؟ واش پێشبینی بكه‌یت كه وه‌ڵامده‌ر وا وه‌ڵامت بداته‌وه‌و كه پێت بڵێ: موسه‌ییه‌ره، یان بڵێ: موخه‌ییه‌ره، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دایته‌وه‌و پێی وتی: موسه‌ییه‌ره، ئه‌وه ئه‌ڵێی: ئه‌گه‌ر موسه‌ییه‌ره ده‌ی چۆن خوا لێی ئه‌پرسێته‌وه كه‌واته، له كاتێكا كه چه‌نده‌ها كار هه‌یه ئه‌و سه‌رپشكه تیایدا، وه ئه‌گه‌ر پێی وتی: به‌ڵێ موخه‌ییه‌ره، ئه‌وه ئه‌ڵێیت: ده‌ی باشه چۆن موخه‌ییه‌ره له كاتێكا به بێ ویست و ئیڕاده‌ی خۆی هاتۆته دنیاوه، وه ئه‌و كرده‌وانه‌ی نه‌كردووه كه ویستویه‌تی، جاری وایه چه‌ند شتێكی ئه‌وێت ببێت كه‌چی ڕوناده‌ن ونابن، وه جاری واشه نایه‌وێ شتانێك ڕوو بده‌ن كه‌چی ڕوو ئه‌ده‌ن، ده‌ی چۆن ئه‌ڵێیت: موخه‌ییه‌ره، له وێنه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌وه ئه‌زانین كه پرسیاره‌كه خۆی هه‌ڵه‌یه. ئه‌م پرسیاره نه لای هاوه‌ڵه‌كان هه‌بووه‌و به بیریاندا هاتووه وه نا لای چینی پێشینه چاكه‌كانیش، چونكه كه‌سانێك بوون ژیر تر بوون له‌وه‌ی كه له‌م جۆره پرسیارانه به بیریاندا بێت، وه ئه‌م پرسیاره ته‌نها له كتێبه فه‌لسه‌فیه‌كاندا به دی ئه‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه به زۆر مه‌سه‌له‌ی ورد‌و قوڵدا ئه‌چنه خوارێ كه هیچ بنچینه‌یه‌كی نیه له شه‌رعدا، ته‌نانه‌ت له ژیری و عه‌قڵی ڕێك و پێكیشدا. هیچ شتێك نیه له‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره ڕۆشنترو ڕونتر بێت كه ئه‌فه‌رموێت: وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ [ الإنسان:30 ] { دڵنیا بن ئێوه هیچ كارێكتان پێ ناكرێت و هیچتان پێ ئه‌نجام نادرێ مه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بێ }خوای گه‌وره ویست‌و مه‌شیئه‌تی بۆ ئێمه جێگیر كردووه‌و بڕیاری داوه، به‌ڵام ئه‌م ویست و مه‌شیئه‌ته نابێت و ناكرێت مه‌گه‌ر دوای ویست و مه‌شیئه‌تی خوا نه‌بێت، وه به‌و پێیه‌ی كه خوا مه‌به‌ستیه‌تی، جا ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه‌كانمان به سه‌رپشكی خۆمان ئه‌نجام دا؛ ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌و كرده‌وه‌یه ویستووه بۆ ئێمه بۆیه توانیومانه بیكه‌ین، وه ئه‌گه‌ر ویستمان كارێك له كاره‌كان بكه‌ین، به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه هه‌ر چه‌نده هه‌وڵو كۆششی بۆ بكه‌ین و خۆمان له پێناویدا ماندوو بكه‌ین نابێت و ڕوو نادات. یه‌كێكیان پێت ئه‌ڵێت: من سه‌رپشك و ئازادم، وه ئه‌مه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌م! به‌ڵام ناكرێ و ڕوو نادات -ته‌نانه‌ت له واقعی ژیانیشماندا ئه‌وه به‌رچاو ئه‌كه‌وێت- به سه‌ر هاتیش له سه‌ر ئه‌مه زۆرن. له‌وه‌ی كه هه‌ندێ له زانایان باسیان كردووه: كه دوو پیاو له ناو فڕۆكه‌یه‌كدا ده‌بن-مسوڵمانێك و بێ باوه‌رێك-سه‌فه‌ره‌كه‌ش بۆ له‌نده‌ن ده‌بێت، بێ باوه‌ڕه‌كه به مسوڵمانه‌كه ده‌ڵێ: چه‌ندێك كاتمان ماوه تاكو بگه‌ینه له‌نده‌ن؟ ئه‌ڵێ: سه‌عاتێكمان ماوه ان شا‌ء الله هه‌روا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك هه‌موو مسوڵمانێك كه ده‌ڵێ ان شا‌ء الله پێاوه‌كه پێ ده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ: بۆچی ده‌ڵێی ان شا‌ء الله واته ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بێت- خۆفڕۆكه‌كه ئه‌ڕوات و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش ئاماده‌یه؟! به‌ڵكو بڵێ: پاش كاتژمێرێكی تر ئه‌گه‌ین و مه‌ڵێ: ان شا‌ء الله، پێی ئه‌ڵێ: نا من مسوڵمانم، وه ئه‌ڵێم: ان شا‌ء الله؛ چونكه ئێمه جاری وایه هه‌ندێ شتمان ئه‌وێت و مه‌به‌ستمانه‌و كاری بۆ ئه‌كه‌ین و كۆششی بۆ ئه‌كه‌ین و هۆكاره‌كانیش له به‌ر ده‌ستمانن، كه‌چی ڕووش ناده‌ن، ئیتر بێ باوه‌ڕه‌كه قه‌ناعه‌تی نه‌كردو باوه‌ڕی نه‌هێنا به‌مه، پێاوه مسوڵمانه‌كه ده‌ڵێ: خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- وای دانه‌خشه كێشابوو كه كاتێك نزیكی له‌نده‌ن بوینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه داخرابو؟ چونكه گێژه‌ڵوكه‌و ته‌م ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگرتبوو نیشتنه‌وه قه‌ده‌غه بوو، هه‌ر ده‌بوو بچوینایه له پاریس فڕۆكه‌كه بنیشتایه‌ته‌وه، وه نه‌مئه‌زانی كه نێوان پاریس و له‌نده‌ن چه‌ند كیلۆمه‌تره، ڕووم كرده كابراو پێم وت: چه‌ندێكمان ماوه تاكو بگه‌ینه پاریس؟ وتی: كاتژمێرێك ان شا‌ء الله؟ زانی كه‌وا به‌ڵێ خوایه‌ك هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌یووت بۆ بڵێین: ان شا‌ء الله؟ چونكه نه‌ئیه‌زانی به‌ڵكو پاریسیش هه‌روه‌ها داخرابێت. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده خۆی به زل بزانێت و مل نه‌دات و هه‌رچه‌نده بڵێت: نه‌خێر، هه‌موو هۆكاره‌كان هه‌ن و من توانام هه‌یه‌و ئیتر بۆچی پێم ده‌ڵێی: ان شا‌ء الله؟! ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ویستی له شێتك بوو ئه‌و شته ده‌بێت و ڕوو ئه‌دات كه ویستی له سه‌ریه‌تی، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به‌رنامه‌ت بۆ كێشاوه.. وه جاری واش هه‌یه تۆ نه‌خشه بۆ شتێك ناكێشیت به‌ڵام خوا بۆتی ویستووه‌و بۆت دێته پێش و ڕوو ده‌دات.. وه هه‌روه‌ها. وه به‌مه ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌زانین، وه كه هه‌ر ئه‌و ئه‌م بونه‌وه‌ره ئه‌بات به ڕێوه‌و كاره‌كانی جێ به جێ ئه‌كات، وه ئه‌زانین كه باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر هێمنی وئارامی ئه‌دات به ده‌رونی مرۆڤ: وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ [ البقرة:216 ] { وه له‌وانه‌یه شتێكتان لا ناخۆش بێت كه‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه شتێكتان پێ ناخۆش بێت كه‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نازانن} باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر هێمنی وئارامی ئه‌داته مرۆڤ، ئیسراحه‌ت و خۆشیه‌كی پێ ئه‌به‌خشێت كه هیچ په‌شیمانیه‌كی له دوا نیه و ئاهۆئۆف ناكێشێ له‌وه‌ی كه له ده‌ستی چووه، وه دڵخۆشیش نابێت به‌وه‌ی كه پێی دراوه وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هه‌واڵی داوه‌و بۆی باس كردوین. كه‌واته: مرۆڤ ویست و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه؛ به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی سنورداره‌و له چوارچێوه‌ی ویستی خوادایه بۆی، وه ویست و مه‌شیئه‌تی مرۆڤ نابێت و جێ به جێ نایه‌ت مه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بێت و بیه‌وێت -سبحانه‌وتعالی-. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ڕه‌هایی مه‌جبوره ناچار بوایه؛ ئه‌وه وه‌ك دارێك یان زیخه‌به‌ردێكی لێ ئه‌هات به ده‌م باوه..وه مرۆڤیش به‌و شێوه‌یه نیه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رپشكیش بوایه به ڕه‌هایی؛ ئه‌وه هه‌رچیه‌كی بویستایه ئه‌یكرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگریك یان به‌ربه‌ستێكی توش بهاتایه جگه له دابین كردنی هۆكاره‌كان نه‌بێت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یرمان كرد‌و ورد بوینه‌وه ئه‌وه ئه‌بینین كه خوای گه‌وره دروستكه‌ری مرۆڤه، وه ئه‌گه‌ر ویستی هۆكاره‌كان لا ئه‌دات و نایانهێڵێت و كاره‌كانیان پوچ ئه‌كاته‌وه، وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه -سبحانه‌وتعالی- كه ویستویه‌تی و وای كردووه كه باران ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌روبووم و دانه‌وێڵه: فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا [ النمل:60 ] { (به‌و بارانه‌ی ده‌یبارێنین) باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌كانی بڕوێنن } واته: خوای گه‌وره بارانی كردۆته هۆی چه‌كه‌ره كردن و ده‌ركه‌وتنی دار‌و دره‌خته‌كان، وه ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت ئه‌و هۆكاره‌كه لا ئه‌دات و نایهێڵێت، هه‌ر وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه كه باس له كۆتایی دنیا ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: { يصبح المطر قيظاً} واته: بارین و نه‌بارینی باران وه‌ك ئه‌كه‌وه باران هیچ به‌رهه‌مێكی نابێ، وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئه‌فه‌رموێت:{ ليس الجدب ألا تمطر السما‌ء ولكن أن تمطر السما‌ء ولا تنبت الأرض شيئاً} مسلم (2904)، أحمد (2/342) عن أبي هريرة. { وشكی و بێ بارانی ئه‌وه نیه كه ئاسمان باران نه‌بارێنێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئاسمان باران ببارێنێ به‌ڵام هیچێك له سه‌ر زه‌وی سه‌وز نه‌بێ } جا ئایا سه‌رنجاتان داوه خوای گه‌وره چۆن كردویه‌تیه هۆكارێك؟ جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت ئه‌وه ئه‌و هۆكاره دائه‌ماڵێت له كاره‌كه‌ی چۆنی بوێت؛ وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌و ڕۆشنیه‌كانی خوای گه‌وره داویه‌تی به پێغه‌مبه‌ره‌كانی هه‌موو به‌شێكن له‌وه؛ خوو سیفه‌تی ئاگر ئه‌وه‌یه كه ئه‌سوتێنێ، وه هه‌رشتێ كه‌وته ناو ئاگره‌وه ئه‌یسوتێنێ، وه ئه‌مه فه‌رمانێكه خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه دروستی كردووه؛ به‌لام ئه‌گه‌ر خوا -سبحانه‌وتعالی- بیه‌وێت ئه‌وه ئیبراهیمی تیا ئه‌هێڵێته‌وه و ئه‌و ئاگره له سیفه‌ته‌كه‌ی خۆی كه سووتانه ده‌ئه‌ڕنێت و له بریتی ئه‌وه‌ی ئیبراهیم بسوتێت تیایدا بۆی ئه‌بێته شوێنێكی فێنك وخۆش، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْداً وَسَلاماً عَلَى إِبْرَاهِيمَ [ الأنبياء:69 ] { وتمان ئه‌ی ئاگر ساردوو سه‌لامه‌ت به له سه‌ر ئیبڕاهیم } هه‌روه‌ها شتێكی ساده‌و سانا نیه كه ده‌ریا گۆچانێكی پیا بكێشی له‌ت ببێت وببێت به دوو به‌شه‌وه‌و هه‌ر به‌شێكیان وه‌ك كێوێكی گه‌وره‌ی لێ بێت، ئه‌مه له كاتی سروشتی و ئاسایی‌دا نابێت وناكرێت، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆ موسای كرد سه‌لامی لێبێ، یان گۆچانه‌كه‌ی بۆ گۆڕی به مارێك.. وه هه‌روه‌ها... جا ئه‌مه ویست و مه‌شیئه‌تی خوایه، مرۆڤ ویست و مه‌شیئه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئازاد نیه‌و به ڕه‌هایی نیه.