باوکی موحه‌ممد ئه‌ڵێین: ئایا خوای گه‌وره -سبحانه وتعالی- پاداشتی به‌نده‌كانی ئه‌داته‌وه له سه‌ر شتانێك كه خوا ئه‌یزانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی كه به‌نده ئه‌یانكات؟ وه ئایا له ڕۆژی دواییدا زیندویان ئه‌كاته‌وه پێیان ئه‌ڵێ: من ئه‌زانم كه تۆ ئه‌و تاوانه‌ت ئه‌كردو له سه‌ر ئه‌وه‌ش وا سزات ئه‌ده‌م، یان من ئه‌زانم كه تۆ گوێڕایه‌ڵیت ئه‌كردو به‌ندایه‌تیت به جێ ئه‌هێناو وا له سه‌ر ئه‌وه پاداشتت ئه‌ده‌مه‌وه، ئایا خوا له سه‌ر كرده‌وه‌كانیان پاداشت و تۆڵه‌یان له سه‌ر دائه‌نێ؟ جاخوای گه‌وره -سبحانه وتعالی- پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێ له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه كردویانن و پێی هه‌ڵساوون؛ له به‌ر ئه‌وه مرۆڤ ئه‌ملاولا ئه‌كات و ئه‌یه‌وێت ده‌ربازی ببێت و لابدات له قه‌ده‌ری خوا: وَكَانَ الْأِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلاً [الكهف:54] باوه‌ڕ ناكات به‌وه‌ی كه خوا بۆی بڕیار داوه، له ڕۆژی دواییدا كاتێ لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێ، تۆمه‌ت ئه‌داته پاڵ ئه‌و فریشتانه‌ی كه كرده‌وه‌كانی ئه‌نوسن له دنیادا، وه ئه‌ڵێ: نه‌خێر ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! من شایه‌ت و گه‌واهیده‌ر له خۆم نه‌بێت وه‌ری ناگرم و هیچ كه‌سم به شایه‌ت قبوڵ نیه، ئیتر خوای گه‌وره مۆر ئه‌نێت به ده‌می ئه‌و تاوانبارانه‌و ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌یان ئه‌كه‌ونه قسه، ده‌ست و پێكانیان شایه‌تیان له سه‌ر ئه‌ده‌ن و ئه‌بنه گه‌واهیده‌ر به سه‌ریه‌وه، پێسته‌كه‌شی ئه‌كه‌و‌ێته قسه‌و شایه‌تی ئه‌دات له سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه له دنیادا كردونی. كه‌واته: ئه‌م مرۆڤه كاتێك كه لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌كرێت و ئه‌چێته به‌هه‌شت یان دۆزه‌خه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هۆكارانه‌یه كه گرتونیه‌به‌رو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دنیادا كردونی و ئه‌نجامی داوون، نه‌ك له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا عیلم و زانیاری هه‌بووه له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌نده‌یه له ژیان و زینده‌گی خۆیدا چی ئه‌كات و چی ناكات، جا ئه‌گه‌ر حساب و لێپێچینه‌وه ته‌نها له سه‌ر زانیاری بووایه؛ ئه‌وه هه‌ر یه‌كه‌م جار كه خوای گه‌وره ئاده‌می دروستكرد‌و نه‌وه‌كانی له پشتی ده‌رهێنا ئه‌یووت: ئه‌مانه‌یان بۆ به‌هه‌شت بێ گوێ پێدان، ئه‌مانه‌ش بۆ دۆزه‌خ و گوییان پێ ناده‌م، كار كۆتایی پێ ئه‌هات و پێویستی نه‌ئه‌كرد كه دروست بكرێن و بێنه دنیاوه‌و ژیان به‌رنه‌سه‌ر، به‌ڵام خوای گه‌وره -سبحانه وتعالی- له سه‌ر كرده‌وه‌كانی خۆیان پاداشتی به‌نده‌كان ئه‌داته‌وه، جا له‌و كرده‌وانه‌ی كه مرۆڤ له ژیانیدا ئه‌یانكات هه‌یانه كه له ویست و ئیراده‌ی خۆیدا نیه‌و تیایا سه‌رپشك نیه، له‌وانه‌ی كه له ویستی مرۆڤ خۆی به ده‌ره‌و ناتوانێ دوو لایه‌نی تێا هه‌ڵبژێرێ له‌و دنیا له سه‌ری به‌رپرس نابێت و لێپێچانه‌وه‌ی له گه‌ڵ ناكرێ. ئایا خوا -سبحانه وتعال-ی حساب و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ شێته‌كاندا ئه‌كات؟ له ئه‌سه‌ردا هاتووه كه چوار جۆر له خه‌ڵكی له ڕۆژی دواییدا سكاڵای خۆیان ئه‌به‌نه لای په‌روه‌ردگار: -شێت، پیرو په‌ككه‌وته، منداڵ، كه‌سێك نه‌خۆشیه‌كی به‌رده‌وامی هه‌یه- هه‌ریه‌ك له‌وانه له ڕۆژی دواییدا ئه‌ڵێت: په‌روه‌ردگارم! كاتێك پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت هات من شێت بووم، یان له پێ كه‌وتبووم، یان مناڵ بووم، ده‌ی چۆن موحاسه‌به‌م ئه‌كه‌یت ئه‌ی په‌روره‌ردگارم! له كاتێكا تۆ هیچێك زوڵم و سته‌م له به‌نده‌كانت ناكه‌یت؟! خوای گه‌وره له قیامه‌تدا تاقیان ده‌كاته‌وه، چون خوا زوڵم و سته‌م له هیچ كه‌س ناكات و عه‌دل و دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری له‌وێدا به‌رقه‌راره: إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئاً [يونس:44] خوای گه‌وره بێ نیازه له خه‌ڵكی، بێ نیازه له‌وه‌ی كه زوڵم وسته‌میان لێ بكات، له فه‌رموده‌ی قودسیدا هاتووه ده‌فه‌رموێت: { يا عبادي! إني حرمت الظلم على نفسي، وجعلته بينكم محرماً فلا تظالموا } مسلم (2577) عن أبي ذر عن النبي صلى الله عليه وسلم فيما يرويه عن ربه تبارك وتعالى. { ئه‌ی به‌نده‌كانم، من سته‌مم له سه‌ر خۆم قه‌ده‌غه كردووه، وه له ناو ئێوه‌شدا قه‌ده‌غه‌م كردووه، ده‌ی سته‌م له یه‌كتر مه‌كه‌ن } جا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵێت: خوا ئه‌وه‌ی داناوه له سه‌رم و ئه‌ندازه‌گیری كردووه و له سه‌ری نوسیوم، ئیتر چۆن لێپێچینه‌وه‌م له گه‌ڵ ئه‌كات؟ ئه‌ڵێین: تۆ خۆت خستۆته ڕێزی مناڵه‌كه یان شێته‌كه یان كه‌سێك تۆشی ده‌ردێك هاتووه به شێوه‌یه‌ك هیچ له دین نه‌زانێت هه‌موو شتێكی له بیرچوبێته‌وه، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت. تۆ ئاینت بۆ هاتووه شاره‌زایت و ژیری و عه‌قڵت پێ دراوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره لێت شاراوه‌یه‌و ئاگات لێی نیه وه‌ك هه‌ر فه‌رمانێك له‌و فه‌رمانانه‌ی كه مرۆڤ شاره‌زایی لێیان نیه، ئه‌وه ئه‌ڵێین، وه‌ك خوای گه‌وره فێری كردوین كه بڵێین: رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا [البقرة:286] خوای گه‌وه‌ره له ڕۆژی دواییدا پێت ئه‌فه‌رموێت: تۆ ئه‌وكارو سه‌رپێچیانه‌ت ئه‌نجام داوه له‌وه‌ی كه له بیرت چۆته‌وه‌و ئاگات لێ نه‌بووه‌و نه‌تزانیوه، یان كه بۆت هاتووه و پێت وتراوه‌و ئاگادار كراویته‌وه له سه‌ری و تۆ هه‌ر به ده‌ستی قه‌ست كردوته‌وه گوێت به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره نه‌داوه؟ ئه‌گه‌ر جۆری یه‌كه‌میانه ئه‌وه ئایه‌ته‌كه فێری كردووین چۆن له خوا بپاڕێینه‌وه‌و خوای گه‌وره به ڕ‌ه‌حم و به‌زه‌یی و لێبورده‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ت له جۆری دووه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌زانی خوا نوێژی له سه‌ر داناویت و تۆڵه‌شت لێ ئه‌سه‌نێت ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌یت، ئه‌وه ته‌نها گله‌یی له خۆت بكه‌وه ملی خۆیت بگره، خۆتیت بویته هۆی تیاچوون و گومڕابونی خۆت، ئایا له ڕۆژی قیامه‌تا سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێت له به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ر بڵێیت: په‌روه‌ردگارم! تۆ ئه‌مه‌ت بۆ من بڕیار دابوو له سه‌رت نوسیبوم، بۆیه من كردم و پێی هه‌ڵسام؟ ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك سوودت پێ ناگه‌یه‌نێت و به ده‌ردت ناخوات! بزانه خوا فه‌رمانی پێداوی كه گوێڕایه‌ڵی بكه‌یت و فه‌رمان به چاكه بكه‌یت و جڵه‌وگیری لله خراپه بكه‌یت و ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بیت، وه له سه‌رت پێویست و واجبه كه ئه‌و داواكاریانه له دنیادا به جێ بێنێت، ئه‌گه‌ر ناو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت و زینده‌گی بكه‌یت، ئه‌وه پاداشت و سزای خوت وه‌رده‌گریت و ئه‌و كاته گله‌یی و گازنده‌كانت ته‌نها ملی خۆت ده‌گرنه‌وه‌و به‌س.